پەیامێك لە هەولێرەوە

Thursday, 23/07/2009, 12:00

2001 بینراوە


لیستى كەرە دێزە لە هەولێر داگیر دەكاتەوە زۆر دوور نیە بیر كردنەوەكان كارەساتى (31)ى ئاب و هێنانى دەبابەكانى تورك لە ساڵى (1997) تێك دانى ژینگەو رووخاندنى باڵە خانەو دامەزراوە گشتى یەكانى شارەكەم تیرۆر كردن و راوە دوونانى گەنجانم تۆقاندن و (ئەتك) كردنى كچانى شارم تاپۆ كردنى هەموو سوچێكى ئەم شارەو كردنەوەى مۆڵەكان و بەنزینخانەكان و سوپەرماركێتەكان و گرێبەستیە نهێنیەكان و فرۆشتنى چەندین دێ و گوندى (قەراج و كەندێناوە) بەشێك بوون لە دیاردە رۆژانەكانى لیستى (كەرە دێزە) رۆژگارێكە ئەم شارە كتو مات وەستاوە هیچ مانایەك نابەخشێ تەنها شكاندنى بتە بەعسى یەكانى كەرۆژگارێك شارەكەمیان زامدار دەكرد هەولێرم ماتە كپە سەرخۆشە بەڵام دەنگى یەك لاكەرەوە لە ئامێز گرتووە ئادەى ئێستا ئەى شارى قارەمان و بەعسى بەزێن و هۆڵاكۆ بەزێن دە ئەم جارەشیان دەنگى یەك لاكەرەوەى نەمانى گەندەڵەكان و داوێن پیسەكان و مەسعودەكان و كۆسرەتیەكان و تیرۆرستەكانى خەونى سەربەخۆى كوردستان. بە ئێرەش هەولێرە دەستە خوشكى شارى هەڵمەت و قوربانى هەولێر هەوێنى گەڕانەوەى كەركوك و گریانى بادینانم ئێرەش دووبارە هەولێرە دەنگى شكاندنى بەعسى یەكانە ئێرە هەولێر شارى شەهیدانم (جەمیل رەنجبەر)و(عەبدلرەزاق) و (مەئمون دەباغ)و (قادر شۆڕش)و (مامۆستا كۆچەر) و (دكتۆر عادل) و (سەعدى گچكە) شارى مەسعودەكان و كۆسرەتەكان و ئەرسەلانەكان و بەعسى یەكەى (سەعدى پیرە) نیە هەولێر (نەوزادو نیهادو عەبدلمەیمون و موحسین دزەیى یەكان) نەبوونە قەتیش نابن ، هەولێر دەنگى یەك لاكەرەوەت پەیامێكە كوردستانمان رزگاردەكات و گەندەڵەكان ریسوادەكات دەتۆ گۆڕى شەهیدانم دەنگت لە (57) كۆبكەرەوە گۆڕان و گۆڕانگاریەكان هەر لە شارە جوانەكەت دەوەشێتەوە .

تێبینى لە دوورۆژى رابردوودا هەڵمەتى چاو سوركردنەوە لە خەڵكى شارەكەم چڕكردۆتەوە
نمونە/
1. هەرهاوڵاتیەكى خەڵكى سلێمانى یاخود هەولێر ژمارەى سەیارەكەى سلێمانى بێت دووچارى لێپێچینەوە كراوەو ئاگادارى ماڵەكان كراوە سەیارەى ژمارەى سلێمانى بۆ هاتۆتە هەولێر.
2. هەوادارانى لیستى گۆڕان بە دەیان جار تووشى لێدانى بەدەنى كراون بە دەیان بەڵگەمان لایە بەڵام لە كاتى خۆى بەڵێنتان پێدەدەین كە بڵاًوى دەكەینەوە ئەم لێدانانە لە بەرچاوى پۆلیس و ئاسایشى بنەماڵەى بارزانى بووە لە وانەش لێدانى خەڵك لە جادەى ئیسكان لە 21/7 و شكاندنى ئەو سەیارانەى كە لافیتەى لیستى گۆڕانیان پێوەیە .
3. بە چاودێرى پۆلیس شكاندنى دڕاندنى هەموو ئەو پۆستەرانەى لیستى گۆڕان و چاوسوركردنەوە لەو ماڵانەى كە پۆستەرى لیستى گۆڕانیان پێوەیە.
4. كۆبوونەوە بە خاوەن تەكسیەكان دوكاندارەكانیانى كە رادیۆى لیستى گۆڕان دەكەنەوە .
5. كۆكردنەوەى زانیارى لەسەر ئەو هاوڵاتیانەى كە سەردانى لیستى گۆڕان دەكەن .
6. زۆرێك لە چاودێرانى لیستى گۆڕان مەسجى تەهدیدیان بۆ چووە بە ڵگەكانیشمان لایە.
7. سوێند خواردنى پێشمەرگەكان بۆ دەنگدانیان بە لیستى كوردستانى.


تێبینى/ لەبەر ئەوەى لە شارى هەولێر دادەنیشم ناتوانم ناوى خۆم بڵاو بكەمەوە
سێگردكانیەك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە