پێش بینی

Saturday, 17/01/2015, 12:00

1587 بینراوە


هەندئ جار مرۆڤ لە دەرئەنجامی زۆر ڕامان و زۆر تێفکرینەوە، دەشێ پێش بینی بۆ هەندئ ڕووداو بکات، جا ڕوداوەکە سەبارەت بە هەر شتێ بێ،ئاساییە پێش بینیەکانی بپێکێ یان نا،دەشئ ئەوەی لە هزریدا لێکی داوەتەوە و پێش بینی بۆ دەکا ڕاست بێت و، دەشئێ پێچەوانەش بئ، بە هەر حاڵ مرۆڤ ئازادە لەوەی چۆن و بە چی شێوەیەک بیر دەکاتەوە،وە ئازادە لەوەی پێش بینی بۆ هەر شتئ بکا و پەی بە هەر شتئ بەرئ کە دەرهاویشتەی هزرو بیری خۆیەتی.
منیش وەک مرۆڤێک کە خوا دروستی کردوم ئارەزومە ئەوەی بە زەینمدا دێتو هزرم بیری لێدەکاتەوە لە مێشکمدا دیلی نەکەم و بە وتن یا بە نوسین دەری ببڕم.

وەکو لای هەموان ڕونە لە سی حوزەیرانی ۲٠۱۳ ، واتا لە ۳٠/٦/۲٠۱۳،پارتی و یەکێتی،بە ڕێکەوتنێک ویلایەتی سەرۆکایەتی هەرێمیان لە ڕاێگەی دەنگدانی پەڕلەمانەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ مسعود بەرزانی درێژ کردەوە، دیارە ئەو دەم درێژ کردنەوەی ویلایەتی سەرۆکایەتی هەرێم ،ناڕەزایەتی زۆری لێ کەوتەوە، بە تایبەتی لای حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو دەم،بەڵام ناڕەزایەتیەکان هەدەفیان نەپێکاو نەتوانرا یاسای درێژ کردنەوەی ویلایەتی سەرۆکایەتی هەرێم هەڵبوەشێنرێتەوە...ا
لە ئێستادا ساڵێکو حەوت مانگو پازدە ڕۆژ تێپەڕ بووە بە سەر درێژکردنەوەی ویلایەتی سەرۆکایەتی هەرێم، واتا تەنها پێنج مانگو پازدە ڕۆژی ماوە وادەی درێژ کردنەوەکە کۆتایی پئ بێت،کە دەکاتە ۳٠/٦/۲٠۱٥،
بە پێی یاسا دەبێ لە سی حوزەیرانی ۲٠۱٥، پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیەکی نوێی هەرێم...ا
دیارە لەم دەمەدا قەیرانەکان هێند زۆرن، پرسێکی لەم جۆرەی شاردۆتەوەو،ڕەنگە لە ئستادا ئەوەندەی بابەتی موچە و،نەوت و،بەنزین و ،کارەباو ،هید...بەلای هاوڵاتیانەوە مەبەست و گرنگ بیت ،سەر بیر کردنەوە لە بابەتی سەرۆکایەتی هەرێم نەپڕژێن.، ئاخر هاوڵاتیان ناحەقیشیان نیە،لە وڵاتێکا ،نە موچە هەبێت ،نە کارەباو،نە نەوت و ،نە بەنزین و،نە زۆر پێداویستی دیکە،کێ سەر ئەوە دەپڕژئ بیر لە وادەی تەواوبونی سەرۆکایەتی هەرێم و مەسەلەی هەڵبژاردن بکاتەوە....
بەڵام بە پێشبینی و بڕواو بۆچونی بەندە ، بابەتی تەواو بونی ویلایەتی سەرۆکی هەرێم لە پێنج مانگی داهاتودا قەیران و دەردێکی دیکەیەو نابئ پەراوێزو فەرامۆش بکرێت و پشت گوئ بخرئ،پێویستە لە ئێستاوە بەرچاو ڕونی هەبێت و ،ئامادە سازی هەبێت لە هەمبەر ئەو پرسەدا....
هەڵبەت پشکی هەرە زۆری بەرپرسیاریەتی دەکەوێتە سەر حزبە سیاسیەکان گەر هاتو لە وادەی خۆیدا هەڵبژاردنەکە ئەنجام نەدراو بیانوی جۆراو جۆر هێنرایەوە بۆ دوا کەوتن، بۆیە لە ئێستاوە پێویستە حزبە سیاسیەکان هەڵسەنگاندن بۆ ئەو بابەتە بکە ن و ئامادەسازی بۆ بکەن...ا
بە پێشبینی و بڕوای من، گەر لە ئێستاوە حساب بۆ ئەو بابەتە نەکرئ ،دوایی وەک پرسی هەموار کردنەوەی دەستور لە نێوان ئەمڕۆو سبەینێدا گەمەی پئ دەکرێت و بە یاری کردن بە کات پڕۆسەکە دوا دەخرێت..
من وەک خۆم پێشبینی ئەوە دەکەم،دوای تەواو بونی وادەی سەرۆکایەتی مەسعود بەرزانی، پارتی وا بە ساکاری دەست بەرداری ئەو پۆستە نەبێت و فەوزایەکی دیکەی لە سەر دروست بێ..
بۆیە پێویستە لە ئێستاوە حزیە سیاسیەکان و ،ڕێخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و،ڕۆشن بیران و، نوسەران ،هاوڵاتیان هۆشیار بکەنەوەو بەرچاو ڕونی بدەنە هاوڵاتیان،تا ئەو دەم ڕۆشنای و تێگەیشتن هەبێ لای هاوڵاتیان و ،لەم دۆخە قەیراناویەی کە ئستا هەیە ڕوو بە ڕووی دۆخێکی قەیراناویو ژانە سەرێکی تر نەبینەوە،بە تایبەتیش ئەو حزبانەی لە کاتی درێژکردنەوەی ویلایەتی سەرۆکایەتی هەرێم ئۆپۆزسیۆن بون و هەڵایەکی گەورەیان نایەوە لە بابەتی دریژکرنەوەی ویلایەتی سەرۆکایەتی هەرێم، دوای پێنج مانگی دیکە تۆپەکە دەکەوێتە قاچی ئەوان،بزانین ئەو هەڵایەی ئەو دەم دەیان کرد دوای پێنج مانگی دیکە چی لێ شین دەکەن....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە