ئەوشوێنەى دەسەڵات لێى دەترسێت..!

Saturday, 05/02/2011, 12:00

958 بینراوە


بەڕێزان: ئێرە نەبنكەى ئاسایشە، نە مەڵبەند و لق و مەكتەبى سیاسى دەسەڵاتە وە نەماڵە مەسئولە، بەڵكو ئێرە شوێنێكى ئەكادیمییە، ئێرە كۆلێژى زانستە سیاسیەكانە لە چەمچەماڵ، ئێرە ئەوشوێنە ئەكادیمییە كە پارتى و یەكیەتى لێى دەترسێت، چونكە زۆربەى زۆرى خوێندكارەكانى ئەم كۆلێژە كەسانى تێگەیشتوو لێهاتوون لەهەموو فێڵ و تەڵەكە بازییەكانى دەسەڵات تێگەیشتوون و بەهیچ جۆرێك سەر بۆ دەسەڵات شۆڕناكەن ، بۆیە دەسەڵات ترسى بۆ دروست بووە بەرامبەر ئەم كۆلێژە، لە دواى بەیاننامەكەى بزوتنەوەى گۆڕانەوە بۆماوەى چەند ڕۆژێك چەكدارەكانى دەسەڵات لەبەردەم دەرگاى ئەم كۆلێژە بوون و چاودێرى كۆلێژەكەیان دەكرد و ترسیان لێنیشتبوو.
بۆناسینى زیاترى كۆلێژەكە:
زانكۆى سلێمانى
كۆلێژى زانستەڕامیارى و كۆمەڵایەتییەكان (چەمچەماڵ)
بەشى زانستەڕامییارییەكان
4/2/2011




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە