نامەیەكی كراوە بۆ بەرپرسانی سنووری گەرمیان

Monday, 15/06/2009, 12:00

2289 بینراوە


بە هۆی ئەوەی گوندی سەرقزڵ گرفتی كەم ئاوی هەبوو وە وشكە ساڵیەكەیش ئەوەندەی تر دانیشتوانەگەی ناڕەحەتكرد

بۆیە لەسەر داوای دانیشتوانی گوندەكە بەریوەبەرایەتی ئاوی گەرمیان هەڵسا بە پاك كردنەوەی زیاتر لە(5) سەرچاوە

ئەوەبوو لە لایەن هاولاتیەكی گوندەكەوە دوو سەرچاوەی ئاوی دێكە داگیر كراو پاش سكاڵا كردن ,مەلا سعید سەرپرشتیاری ئیدارەی كەرمیان و بەریوەبەری ناحیەی قورەتو عمر محمد فرەج و بانگی مامۆستا مێتەفایان كردكە ئەو دوو سەرچاوەیە داگیر كردووە, دوای ئەوەی بەریوەبەرایەتی گشتوگاڵی قورەتوووە هەروەها بە ئامادەبوونی بەریوەبەری ناحیەی قورەتوو ئەنجومەنەكان سەڵماندی كە ئەو دوو سەرچاوەیە لە زەوی لەوەڕگایەو موڵكی هەموو گوندەكەیە وە بریار بوو حكومەت ئاوەكە راكێشێت بۆ ناو گوندی سەرقزڵ بەلام ماموستا مستەفا بەپشتیوانی مەلبەندی 11ی گەرمیان هەڕەشەیان كرد لە كاك شیركو بەریوەبەری سەرچاوەكانی ئاوی گەرمیان و هەروەهاكاك سعداللەكاكەیی بەریوەبەری ئاوی گرمیان ئەوە نزیكەی شەش مانگە خەڵكی دێی سەرقزڵ چاوەرێن بەلام كە سەردانی بەرپرسانی ئاو دەكەن دەڵین هەرەشەمان لێ دەكرێت ئێمە ناتوانین هەڵسین بەو كارە بۆیە ئیستا دانیشتوانی گوندی سەرقزڵ لە بەر بێ ئاوی چواركەسیان گیانیان لە دەست دا لە روژی 13/6/2009 بەم ناوانەی لای خوارەوە

1-حسین ملك علی 2-رمزیە حسین ملك3-فازل محمد قادر4-شورش علی وە دوو گەنجی تر لە خەستەخانی فریاكەوتنی سلیمانین بە ناوەكانی سەردار حسین ملك علی وە عزەم نادر شایانی باسە ئەم كارەساتە ویژدانی هەموو دانیشتوانی ناوچەی گەرمیانی هەژاندووە, بۆیە دانیشتوانی دێ سەرقزڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان مەلا سعید و بەریوەبەری پیشووی ناحیەی قورەتوو(عمر محمد فرەج) بە بەرپرسی ئەو كارەساتە دەزانن چونكە نەچوونە پیری داواكاری خەڵكەكەوەوە وە نەیانتوانی یاسا سەروەر بكەن. وە لە رێگای كوردستان پوستەوە داوا دەكەم لە هەموو دەزگاكانی راگەیاندن و ریكخراوە خێرخوازەكان و ریكخراوەكانی داكۆكی كردن لە مافی مرۆڤ با سەردانی گوندی سەرقزڵ بكەن لە بناری شاخی بێشكان لە ناحیەی قورەتوو با لە نزیكەوە راستی كارەساتەكە ببیستن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە