پارتی هەندێك پاڵێوراوی یەكێتی رەت ئەكاتەوە

Saturday, 13/06/2009, 12:00

2407 بینراوە


دوابەدوای دەست نیشانكردنی كاندیدەكانی لیستی كوردستانی بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان، یەكێتی ژمارەیەك كەسایەتی وەك پاڵێوراوی بێلایەن لە لیستی كوردستانی جێگیر ئەكات كە لە بنەرەتدا بێلایەن نین و سەر بە دەزگا نهێنیەكانی ئاسایش و زانیاریین. لەو چوارچێوەیەدا یەكێتی ناوی مامۆستایەكی زانكۆ بەناوی (فریدون نجم) ئەخاتە لیستی پالێوراوانی و لە لایەن خەتی گشتی و بنەماڵەی جەلال تالەبانیاوە پشتگیری لێكراوە و بەناوی پالێوراوی سەربەخۆەوە ژمارە 55 پەنجا و پێنجی پێ ئەدرێت لە لیستی كوردستانی، بەڵام كاتێك ناوی كاندیدكراوەكانی یەكێتی ئەچێتە بەر دەست پارتی، ئەوانیش دەست بە بژارەی ناوەكان ئەكەن و بە یەكێتی رائەگەیەنن ئەم مامۆستایە بیلایەن نییە و سەر بە دەزگا نهێنیەكانی یەكێتی و داوا ئەكەن لای بەرن و لە بەرامبەریشدا جەلالیەكان لە دلیان نایە دڵی پارتی پشكێنن و ناوی ئەو مامۆستا بێلایەنەی پیاوی دەزگای زانیاری لا ئەبەن و پێشی رائەگەیەنن كە بەهۆی ئەوەی لە دایكبووی كەركوكە نابێت خۆی كاندید بكات نەبادە دڵگران بێت و نهێنیەكانی جەلال بێنێتە سەر بەڕە و بەرەو لیستی گۆران بكەوێتەڕێ، ئەمە لە كاتێكدایە كمال كەركوكی كاندیدی پارتی لە دایك بووی كەركوكە و ناوی لە لیستی كوردستانیدایە و ئه‌و درۆ گەورەیەی یەكێتی بەتاڵ كردۆتەوە و بووەتە هۆی نیگەرانی ئەو مامۆستا بێلایەنە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە