ھەرێمی کوردستان ڕەشترین ناوچە بۆ(ڕۆژنامەنووسان)

Monday, 16/07/2012, 12:00

1620 بینراوە


بۆ:ڕای گشتی کوردستان

دوای وەزارەتی ڕۆشنبیری وەزارەتی ناوخۆش بەشداری کارای کرد لەئیھانەکردن بەڕۆژنامەنووسان و سەندیکاش بوو بەپینەدۆزی وەزارەتی ناوخۆ و سەرجەم دەستدرێژییەکانی بەشەرعی کرد و ڕۆژنامەنووسان ناھەق دەرچوون،.

و ھێزەکانی زێرەڤانیش ھەق بوون بەوەی کەھێرشیان کردۆتە سەر ڕۆژنامەنووسان ئێمە وەک گروپی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوری کوردستان نیگەرانی خۆمان لەمەڕ پێشیلکاری و ھێرش و سوکایەتی یەک مانگی ڕابردووی کوردستان دەردەبڕین و داوا لەخودی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم دەکەین دەستبەرداری موجامەلەکردنی میدیای بێت،

بەشێوەی کارا بێتە سەر خەت بۆ ئەوەی ڕێگەبگرێت لەزیادبوونی خراپی ڕەوشی میدیا لەکوردستان کەڕوون و ئاشکرا دیارە لەماوەی ڕابردوو لەشاری ھەولێر ھێرشکرایە سەر ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و لەسلێمانیش ڕۆژنامەنووسێک بێسەروشوێنە و ئێمە زانیاری دروستمان لایە کەبەرپرسانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەشاری سلێمانی ئاگادارن کەمەولود ئافەند سەرنوسەری گۆڤاری ئیسرائیل کورد لەچ شوێنێکە بەڵام زانیارییەکان ئاشکرا ناکەن،

لێرەوە ڕایدەگەیەنین کونسوڵی ووڵاتە بیانیەکانیش سەرسوڕمانی خۆیان نیشان دەدەن لەمەڕ مامەڵەی دەسەڵاتی کوردی لەدژی ڕاگەیاندن ئەوەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کەئەو دەسەڵاتە پاشخانێکی پاکی نیە بەڵکو ترسی ئەوەی ھەیە ڕووبەڕووی چارەنوسێکی نادیارببێتەوە بۆ ئەوەش ھەوڵی ڕێگری کردن لەبەرەو پێشچوونی میدیای ئازاد دەدات.

یاخود تەشویش خستنە سەر ڕاگەیاندنەکان و دەست بەسەرداگرتنی کەل و پەلی ڕۆژنامەوانی پەیامنێرەکانیان،



گروپی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوری کوردستان

ھەرێمی کوردستان-ھەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە