عەدالەت عەبدوڵڵا, پەلامارى ڕەشید هەڕێنەى دەدا یان............؟؟!

Thursday, 06.11.2009, 12:00

1144 بینراوە


ئەگەر پرسێارێكى سادەى لەو جۆرە بكەین, ئەوانەى كە لەنزیكەوە ئەو مەخلوقە دەناسن كەناوى عەدالەت عەبدوڵڵایە, دەزانن بۆچى ئێستا دەستیكردۆتە پەلاماردان بەتایبەتى بۆسەر كەسایەتیەكى وەكو عوسمانى حاجى مەحمود هەر كەسێكیش ئەو بەڕێزە لەنزیكەوە بناسێ دەزانێ سەنگ و ڕابردوى ئەو پیاوە چیە.
دواى ئەوەى عەدالەت عەبدوڵڵا دەستەكەى كەشف بو لە كوردستانى نوێ, ئەو نوسینانەى كە لەشێوەى ئێنشادا ڕێزى دەكرد لە كوردستانى نوێ(سفرەى مۆدێرن) و بڵاویدەكردەوە,بەرهەم و ماندوبونى نوسەرى عەرەبەكانە و عەدالەت تێكى و پێكیان دەدا گوایە عەرەبیزانە, بەڵام خۆشبەختانە جاهیلیەتى ئەم مەخلوقە وایكرد ئاشكرابێت هەر خەریكى دزینى وتە و ڕستە و بۆچونى عەرەبەكانە لەكوردستانى نوێ سوك و ڕیسوا بو, ئەوەش نەیخوارد بەبێ ئەوەى كەسێ پێى بلێت, دەكەوتە نوسینى جێنو بە نوسەران و كەسایەتیە دڵسۆزەكانى ئەم وڵاتە, پەراوێزیانخست, دواتر وتى: ناعەدالەتى هەیە لەكوردستانى نوێ دا, لەبەر ئەوەى دەزگاى ڕاگەیاندنى یەكێتى پڕیەتى لەم جۆرە بونەوەرانە و لەم كاتانەدا كەسى وەكو ئەو دەسناكەوێ ڕۆڵى هەبێت لە خۆشكردنى شەڕێكى ناوخۆى تردا چۆن لەڕابردودا جنێۆفرۆشێكى باش بو, كوردستانى نوێ و دەزگاكەى ئازاد جوندیانى, پێانووت وەرەوە مەتۆرە قەینا كاتى نوسینى ئینشاكانتە و بەردەوام بە لە دزینى بەرهەمى نوسەرە عەرەبەكان, تۆمان بەدڵە و خەباتت زۆرە, و قەڵەمێكى باشى, شەڕى ناوخۆ شاهیدە, سەیارەیەكى بیئێمیان بۆ كڕى بە سێ دەفتەر دۆلار, پێشتر خانویەكیان بۆ كڕی بو بە چەندەها دەفتەر, لە كۆتایەكەى دا, بڵاوكراوەیەكیان بۆ ئامادە كردوە كە لە ڕۆژنامەى هاوكارى جاران دەچێ لەنمونەى عەدالەتەكان بەیعەتیان تیا دوپاتدەكردەوە بۆ سەرۆك,گۆڤارەكەى عەدالەتیش لەوجۆرەیە بە ناوى (واڵا) و كردیانە سەرنوسەرى, ئەوان عاقڵ بون لەناو نانى گۆڤارەكەش, واڵا واتا عەدالەت واڵایە, بۆ هەمو بەرپرسەكان قەڵەمەكەى لەخزمەتى ڕابردوى ناپاك و غەریزە نا ئینسانیەكانیاندایە, ڕەش دەكا بە سپى و بەپێچەوانەوە, بێ موراڵترین كەس دەكاتە پاكیزە دیكتاتۆر بە لێبوردە, و كۆمەڵێ شتى تر, ئەوەشى ئەو مەخلوقە دەناسێت, دەزانێت هەمان عەدالەتەكەى جارانە, هیچى نەگۆڕاوە, بەس ئێستا واڵاترە.
لەژمارە دووى گۆڤارەكەى دا(واڵا) بابەتێكى نوسیوە, لەسەر ڕوداوێك كە لەشارى دووز ڕویداوە, من هیچ قسەیەكەم لەسەر ئەو ڕوداوە نیە,ئەوە مێژوو هەیە و ئاشكرایە كەس ناتوانێ ڕاستیەكان بشارێتەوە ئەوانە نەبێ كەخەریكى تیرۆر كردنى دەنگە جیاوازەكانن,و ناشمەوێ دابەزمە ئاستێ لەشێوەى عەدالەتى واڵادا بم, تەنیا دەمەوێ هەڵوەستەیە بكەم لەسەر مەترسى ئەم جۆرە ڤایرۆسانە كە یەكێتى ساڵانێكە ئەدەبیاتى ڕۆژنامەنوسى كوردى پێناشیرین كردوە و دەیەوێ ڕێگە بگرێ لەو ڕەوتە فیكرى و ئەكادیمیەى كە لەدەروەى یەكێتى و پارتیەوە سەریهەڵداوە و تەنیا ئەوانیشن دەزانن كارى ڕۆژنامەنوسى چییە و ڕابردوى ئەوانەش چییە كە دەكرێنە ڤایرۆس بۆ نێو كایەى ڕۆژنامەنوسى و ئەدەبیاتەكەى.
كاریگەرى ئەو قەڵەمە بێ فیكرانە دەبێ دیارى بكرێن, وەكچۆن ئەوانە پێناسەى تایبەت بەخۆیان هەیە جگە لە كۆیلەكانى یەكێتى و پارتى ئاگادارە ئەم كەسانە سەنگیان چییە و خاوەن چ جۆرە پرۆژە و مەهامێكى ئینسانى و نیشتمانین لەڕێگەى كارى پیرۆزى ڕۆژنامەگەریەوە ,خۆیانكردۆتە كاڵایەكى بێنرخ و دەیانەوێ مەیدانەكەش بكەنە بازاڕى بازرگانیكردن, نمونەى خۆیانى لێبكەن و بیانەوێ كەسانى تریش كاڵا و غەریزە پڕ كەرەوەى مەسئولەكانبن, ئەمڕۆ بەسەیارە و سبەى بە خانو.....هتد هەر ڕۆژە وببنە گۆێڕایەل و كۆیلەى یەكێ و حەز و غەریزەى سەركردە ڤایرۆسەكانى یەكێتى پڕ دەكەنەوە, دێمەوە سەر ئەو ڕاپۆرتەى كە عەدالەتى واڵا ئامادەیكردوە و دەمەوێ هەڵوەستەیەكى ئەخلاقى لە ئاست بێ ئەخلاقى ئەم جاش قەڵەمەدا بكەم, ئەوەى من ئاگاداربم, ساڵى پار ئەو (دڵشاد) ناوە كە عەدالەتى واڵا بەشێوەیە ناوى دینێ وەك ئەوەى نەیناسێ و نەزانێت لە پێناوى چیدا كوژرا, لە كردەوەیەكى تیرۆریستى لە شارى دووزدا شەهید كرا, ناوبرا و كارگێڕى مەڵبەندى حەمرینى یەكێتى بو, لەكاتى ناشتنى ڕوفاتەكەى دا, كۆسرەت ڕەسول بەڵینى بە كەس و كارەكەى دا بكوژەكان بگەیەنێتە سزاى خۆیان, بنەماڵًەى شەهیدەكەش وەك باسدەكرێ لاى خۆیانەوە گومانیان هەبو لە بكوژەكان و ناسینەوەیان, تا ئەوەندە دەمەوێ بچمە ناو باسەكەوە, بەچەند پرسێارێك لە عەدالەت دەریبخەم ئایا كامەیە سیفاتى ڕۆژنامەنوسى لەو هەواڵەدا كە ئامادەت كردوە و ناوى عوسمانى حاجى مەحمودت هێناوە وەك ئەوەى پشتگیرى ئەوانەى كردبێت كە بێتاوان لەسەر كوشتنى دڵشاد گیراون لەلایەن ڕەشید هەڕێنەیەوە, بەبێ ئەوەى جەنابت بزانێ چۆن خاڵى بویتە لە مۆراڵى ئینسانیانە ئاواش بەدەرى لە بنەماكانى كارى ڕۆژنامەنوسى, بەوەش زیاتر دەریدەخەى ڕاستە بیئێمەكە شۆێنى خۆى گرتۆتەوە, واڵایەتیت پێوە دیارە,من ئەم پرسیارانە لە تۆ ناكەم, لەوەى دەكەم كە ڕاتیسپارد ناوى عوسمان حاجى مەحمود بخەیتە ناو ڕوداوێ بەبێ ئەوەى دكۆمێنێتێكى ڕۆژنامەوانى لەبەردەستدابێت پیشانى بدا كە ئایا ئەو بەڕێزە بەكارێ تێوەگلاوە ناوى ڕەشبگیرى بێت, لەمەیاندا ڕەنگە ناهەقت نەبێت, ئەمەندە ژیانى كۆیلەیەتى و كولەمەرگیت بینیوە لەژێر دەستى جوندیانى و مەلادا وادەزانى هەمو كەسێ وەك بەرپرسەكانى تۆ پیاو كوژ و دیكتاتۆرن, دڵتبەو بیئێمەش خۆشنەبێ دواى هەڵبژاردن چۆن ئێستا قەڵەمەكەتیان كڕیوە و واڵاتكردوە بۆیان بەڕاست و چەیدا هەڵبەستنى هەواڵیان لێتدەوێ, ئاواش دەبێ بەو بیئێمە بۆیان پەیدا بكەى.
چۆن زانیت دڵشاد خزمى عوسمانە؟ ئایا وایە خزمییەتى؟ ئەگەر عوسمانى حاجى مەحمود گەڕابێت بەدواى بكوژەكان دا, نەتزانیوە كە وەزیرى ناخۆیە؟ ئەركى ئەوە؟ گریمان دڵشاد خزمى عوسمانە, وەزیرى ناوخۆ دەبێت تەنیا بەدواى بكوژى خزمەى خۆى دا بگەڕێ؟ ئەمەشیان ناهەقت نیە, ئازاد و مەلا تەنیا نمونەى نزیكى خۆیان وەك تۆ بەكار دێنن, بۆیە بیئیمێت پێدەدەن و خاونوتیش بۆ دەكەن, بەڵام بیئَاگاى لەوەى واڵاتیش دەكەن, بۆتدەركەوت جگە لەنمونەى مەسئولەكانى تۆ, دەبێت ئەوان بەڕاست مەسئولبن لەژیانى خەڵك؟ مەخلوقێ وەك تۆ نازانێ,وادەزانى وەك جونودیانى و مەلاكەى لاى جەنابت هەر دەبێ بۆ دەوروبەرەكەیانبن.
ڕاستى ئەو هەواڵە لەكاتى واڵا بونتدا دەركەوت, واڵاى بۆ ئەوانەى بونەتە مۆتەكە و ڤایرۆس بەسەر كوردەوە, واڵاى بۆ ئەوانەى ژیانى مەدەنى و ئازداى بیر و حكومەتداریان لا غەریبە. دڵشاد خزمى عوسمان نیە و ئەگەر گەڕابێت بەدواى بكوژەكانى دڵشاد دا, بەدو سیفەت, یەكەمیان وەزیرى ناوخۆ بوە و بەرپرس بوە لەگیانى هەمو كەس, بەتۆشەوە, ئەگەر داواى ئازاد كردنى خۆت بكردایە, دەبوە ڕزگاركەرت, بەڵام تۆ كۆیلەیەتیت پێ باشترین كاسبیە وەك ئێستا, خۆت لەڕاپۆرتەكەدا كە بۆ بەرپرسەكانت نوسیوتە دەڵێى ئەوانە چونەتە لاى عوسمان و بێتاوانى خۆیانیان باسكردوە و دواتر قەناعەتیان پێكردوە بەڵام ڕەشید هەڕێنەى گرتونى و دەستى ئەویشى لەپشتەوەیە, كەسێ وەزیرى ناوخۆ بێت و تاوانبار بچێتە بەردەمى پێویستى بەوە چییە بەكەسى تر بڵێ بچن بیگرن, بۆ چەند بنكە و بەڕێوەبەرایەتى و كەرتى تایبەتى پاراستنى تاوان لە سلێمانى دا هەیە هەتا كەسى دەستنەكەوێ و بەڕەشید بڵێ بیانگرە, ئەمە تەنیا خۆت و بەرپرسەكانتى پێهەڵدەخەڵتێت,, دوەم سیفەت حەقیپێداوە بەداوداچونبكات بۆ ئەو ڕوداوە, ئەندامى مەكتەب سیاسى یەكێتى بوە, و دڵشادیش كادیرێكى باڵاى حزبەكەى بوە, ئایا ئەمەیان حەقى خۆى نیە ئەو كارە بكات و یاسا سەروەر بكات بۆ دۆزینەوەى بكوژەكانى دڵشاد؟ خۆ وەك ئەوانى ترى نەكردوە بكوژى هەڵەبجەییەكان لەزیندان ئازاد بكا و هەزارەها جاش و بكوژى كورد دەست واڵاتر بكا بۆ گیانى میللەت وەك سەركردەكانى تۆ دەیكەن و تۆش لەنوسینەكانتدا دەیانكەیتە كارێزما؟ بۆیە ئەو مەكتەب سیاسیەشى بایكۆتكرد.
چۆن زانیت ئەوانەى ناویان دێنیت لە ڕاپۆرتەكەدا, ڕەشید هەڕێنەى گرتونى؟من ڕەشید ناناسم و ئامادەش نیم وشەیەكى ناهەق بدەمە پاڵ كەسێ, بەڵگەت چییە ڕەشید بەو كارە هەستاوە ؟ ئایا وەك ئەركى ڕۆژنامەنوسى و جێبەجێكردنى بنەماكانى هەواڵ پرسیارت ئاراستەى بنەماڵەى دڵشاد و كەسى تۆمەت ئاراستە كراو كردوە؟ تا ڕۆشنایەكت بۆ دەربكەوێ و بە ئاگابێى كۆیلەى ئەوانەى كە بۆیاندەنوسى و ئەوەندەیتر ناشیرینتر دەبى تا دەگەیتە ئاستى كەرە دێزەكەى لیستى كوردستانى و بەو كردەوانەتیش بیئَاگادەبێت تا ئەوكاتەى باردەبى لەتاوان, نازانم ئەگەر ڕەشید بەڕاست تاوانبار نیە و لەم وڵاتەدا شتێ ماوە ناوى دادگا بێ بۆ سكاڵات لەسەر تۆمارناكات؟
باشدەزانى ئێستا ڕەشید هەڕێنەى میلیشاكانى شێخ جەعفەر و ئەوانیتر نیە؟سەر بە پۆلیسى فریاكەوتنە, ڕەنگە ئەو هەقى بێت كە خانەنیشن بكرێ, بەهەقیشى دەزانم هەر تاوانێكى لەسەر ساغبیێتەوە ڕیسوابكرێ, ئەگەر بڵیێ چۆن كراوەتە بەرپرس لەوێ, گریمان ئەویش جاشێكە وەك ئەوانەى كە بەرپرسەكانى تۆ دایانمەزراندون بە پلەى وەزیر و گزیر, مودیر عام و تڕوتفاقیتر و دەستیان بە ڕژاندنى خوێنى كوردیش سورە و موعتبەریشن لاى مەسئولەكانت.ئەوانەش كە ڕەشید دەناسن با وەڵامتبدەنەوە جاش و موستەشاربوە وەك بەرپرسەكانى تۆ؟ یان بەپێشمەرگایەتى هێناویەتى؟ هەڵەیەكیشى كردبێت وەك ڕەشبگیرى و توندوتیژى سەرۆك حزبەكەى تۆ فیرى كردوە بۆ لەسەر ئەو نانوسى؟
بۆچى عوسمانى حاجى مەحمود سكاڵات لەسەر تۆمار ناكات؟ بەچ بەڵگەیەكەوە دەیسلەمێنى عوسمان ئازارى ئەوانەى داوە و یان لەپشتى ڕوداوەكەوە وەستابێ؟ یان چۆن بۆت كەشف بو كە بكوژە ڕاستەقینەكەى دڵشاد ئێستا لە زیندانەكانى گەرمیانە؟ مەسئولەكانت بۆیان باسكردى, ئەوانەى پلاندادەنێن بۆ پاكتاوكردن و تۆش دەیانكەیەتە كارێزما؟ ئەى چۆن زانیت كەسێ تاوانبار بێت بە كوشتنى كادیرێكى حزبى و تا ئێستا لە بنكەى پۆلیسى گەرمیان دا مابێتەوە و دادگاى نەكرابێت؟ ئایا ئەوانە نایەڵن بكوژە كە دادگای بكرێ كە قەڵەمەكەت بۆیان واڵا كردوە؟
ئەمانە و كۆمەڵێ راستیتر, بەجێدیڵین بۆ ئەو كاتەى بەڵكو خاوەن شەهیدەكە وەڵامتبدەنەوە, پرسێارێكیش لە عوسمانى حاجى مەحمود دەكەین,ئەوانەى بەفیكر و بەرنامە دەیانویست ئەم وڵاتە باشبكەن بۆچى ئامادە نەبوى گوێ لە ڕەخنەكانیان بگرى و دەیان پرسیارى تر..........؟



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر