به‌شداریی و رۆڵی تاهیر عەبدوڵاو چنارى وەزیرى شەهیدان لە تیرۆرى رۆژنامەنووساندا

Saturday, 05/09/2009, 12:00

1792 بینراوە


په‌یامنێری کوردستانپۆست/ هه‌ولێر..
لەماوەى ساڵێكى بەدواداچوونمان بۆ گەیشتن بە ئەنجامى راستەقینەى رووداوى رفاندنى (زیاد گەردى), لەم ماوەیەدا گەیشتینە بنج و بناوانى ئەم كردەوەیەو چەندین كردەوەى تر , پەیامنێرانمان بەشێوازى جۆراوجۆرى راستەوخۆو ناراستەوخۆ بۆ لێكۆڵینەوەیان لەسەرووداوەكان و رەوشى رۆژنامەنووسان دەریانخست كە هێرشكردن و رفاندنى رۆژنامەنووس (زیاد گەردى) بەپلانى چنار سەعدو تاهیر عەبدوڵاى مامى بووە, هەروەها دەركەوت كە ئەم مام و برازایە بۆ شاردنەوەى كارە گەندەڵیەكانیان پلانیان بۆ لەناوبردن و چاوترسانى چەندین كەسایەتى و رۆژنامەنوس و كارمەندى دڵسۆوى حكومى هەبووە تاوەكو بیچدەنگ بن لە گەندەڵیەكانیان.
سەرچاوەیەكى ئاگادار لە رووداوەكە كە خزمێكى چنارى وەزیرى شەهیدانە ئەوەى پێڕاگەیاندین كە بەر لە ئەنجامدانى كردەوەكە ئێمە دەمانزانى كە بەنیازن بەزمێك بۆ (زیاد گەردى) بنێنەوە لەبەرئەوەى ماوەیەك بوو ئەم پلانەیان داڕشتبوو بۆ ئەوكەسانەى كە گوایا لە رۆژنامەو سایتەكان لەسەریان دەنووسن , سەرچاوەكە ئەوەشى خستەڕوو كە سەرجەم دارشتنى پلانەكان لەلایەن (عوسمان رەئوف)ى ئامۆزایانە كە هاوكات خاڵى چنار سەعدیشە, هەروەها ئەگەر لە كردەوەى زیاد گەردى سەركەوتووبانە ئەوا زنجیرە كردەوەى تریان لە بەرنامەى پلانەكانیاندا بوو , بەڵام هەرزوو هەوڵەكەیان نەزۆك و لە بەرامبەر زیاد گەردى هەرەسیان هێنا,. كارمەندێكى ئاسایش كە ناكرێ ناوى بهێنین ئەم هەواڵەى پشت راستكردەوە كە لێكۆڵینەوەیان كردووە و تاوانبارانیش دۆزراونەتەوە و فەرمانى دەستگیركردنیان لەلایەن دادوەرەوە بۆ دەرچووە , بەڵام تائێستا دۆسیەكە وەكو خۆى ماوەتەوە و تاوانبارانیش تەسلیم نەكراون كە یەكیچك لە تاوانبارەكان ناوى (عوسمان رەئوف)ە . بەپێى وتەى پۆلیسێك لە دیوانى پارێزگاى هەولێر دوو لە تاوانبارەكان یەكێكیان پۆلیسە لە پارێزگاى هەولێر و ئەویتریشیان پاسەوانى تاهیر عەبدوڵایە ئەوان زۆر بەئاشكرا دەڵێن ئێمە ئەم كارەمان كردووە و كەسیش ناتوانێ دەستگیرمان بكات چونكە تاهیر و حكومەتمان لەپشتە و بەفەرمانى ئەوان ئێمە هەركارێ پێمان بسپێرن جێبەجێى دەكەین , هەروەها بەپێى وتەى فەرمانبەرێكى وەزارەتى كاروبارى شەهیدان نزیك لە نوسینگەى تایبەتى چنار سەعد عەبدوڵا ئەوەى خستەروو كە دواى سەرهەڵدانى قەزیەى ناموس لەماڵى چنار سەعد و كردەوە ئابڕوبەرەكەى (كەنار سەعد عەبدوڵا)ى خوشكى و بڵاوبوونەوەى هەواڵى ئابڕوچوونەكە , ئەوان بۆ پەردەپۆشكردنى ئەم رووداوە بەشێوەیەكى نایاسایى هەموو كارێكیان بەكارهێنا, هەروەها دەڵێ مووچەیان بۆ كەسانێكى دۆڕاو و حەبخۆر بڕیوەتەوە بۆ بەكارهێنانیان بۆ ئەم جۆە كردەوانە و بڵاوكردنەوەى پڕوپاگەندەى نادروست لەسەر ئەو كەسانەى كە ناحەزیانن.
بەپێى وتەى ناسیاوێكى چنار و تاهیر كە دەڵێ: ئەوانە كەسانێكى سەر بەگێچەڵن لەپێناو مانەوەیان لە دەسەڵات و دەستكەوتنى پارە زۆر سروشتیە شەرەفى خۆیان لەسەر دابنێن, بۆیە لەدەستدانى پارەو دەسەڵات لاى ئەوان هێڵى سوورە و هەموو كردەوەیەك ئەنجام دەدەن بۆ مانەوەى خۆیان لە دەسەڵات و بەكارهێنانى ئەو دەسەڵاتەش زۆر بەخراپى بۆ بەرژەوەندیە تایبەتیەكانیان و هێرشكردنە سەر خەڵك و زەوتكردنى مافى هاوڵاتیان. (زیاد گەردى) لە لێدوانەكانیدا بۆدەزگاكامنى راگەیاندن ئەم رووداوەى بە كردەوەیەكى ترسنۆكانە وەسف كردو كە لەلایەن چەند بەكرێگیراوێكەوە بۆ چاوترساندنى ئەنجامیان دا , هەروەها وتى دواى رووداوەكە و رزگاربوونم بە سەلامەتى لەدەست ئەم نامەردانە, لەلایەن ماستاوچى و هەندێ لە كاربەدەستە بەرژەوەندپەرستەكان هەوڵى چەواشەكردنى رووداوەكەیاندا بەڵام هیچ سودێكى بۆ ئەوان نەبوو بەرى خۆریش بەبێژینگ ناگیرێت ئەم كردەوانەش بەهیچ شێوەیەك نامترسێنێت و بەردەوامیش دەبم لە خزمەتكردنى وڵاتەكەم.
لەلایەن پەیامنیرانمانەوە دواى لێكۆڵنەوە و بەدواداچوونى وردو تەواومان ناوى تاوانبارانمان دەستكەوت ئەوانەى ئەم كردەوانەیان بۆ جێبەجێ دەكەن كە بریتین لەم ناوانەى خوارەوە:-
1- عوسمان رەئوف ناسراو بە عوسمان چەرچى (پلانڕێژى كردەوەكان) , پیسە دەلالى ئۆتۆمبیل فرۆشتن
2- كامەران نورى بەرپرسى كردەوەكان
3- ملازم هێمن چاوڕەش
4- كاوە ئەحمەد ناسراو بە كاوە تەعجیلى
5- فەرحان یاسین ناسراو بە (فعۆ بەلاشاوەیى)
6- ئارى ئەحمەد خەیلانى
7- جەوهەر مەغدید قەپلاغ ناسراو بە (جەوهەر كۆترباز)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە