قارەمانێکی دیکەی شۆڕشی گوڵان سیخوڕی سێ سەرە دەرچوو

Friday, 17/08/2012, 12:00

4865 بینراوە


سامی عبدوڕەحمان ئەندامێکی کارای حزبی شیوعی عێراقی بوو، بەڵام پاش پەلامارەکەی بەعس ساڵێ ١٩٦٣، بۆ سەر ئازادیخواهان و شیوعیەکان، شیوعیەکان ناچارکران کە پەنا بەرنە بەر چیاکان و بنەماڵەی مستەفا بەرزانی. بەڵام سامی عبدولڕەحمان نەیتوانی و بەرگەی زیاتری نەگرت، ئەبوو چووە ناو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق. لەبەر ئەوەی کە ناو پارتیدا کەسانی ڕۆشنبیر کەم بوون، زەمینە بۆ سامی ئاسانبوو، کەدارەوان ئاسا هەڵزنی بە باڵای پارتیدا، بە کاتێک کەم بگاتە، مەکتەبی سیاسی پارتی. هەرپاش ڕێکەتنەکەی پارتی و بەعسی ساڵێ١٩٧٠ سامی بوو بە وەزیر لە حکومەتەکەی بەعسدا. هەر لەو کاتەشەوە، سامی توانی پەیوەندی بکات بە موسادی ئیسرائیلیەوە، هەروەک (لە کتێبی نەوەکانی سەلاحەدین لاپەڕە ٢٣٣) ئەم کتێبە بە زمانی ئەڵمانیە، لە ژێر ناوی (سەلاحەدین سێۆنن نووسینی گونتەر دێشێنەر).

Saladin Shne Guhnter Munechen 1983.

لەوێدا هاتوە، کە سه‌فیری ئیسرائیل لە شاری بۆنی ئەڵمانیا، ئاشێر بێن ساڵێ ١٩٦٩، چەند چاوپێکەوتنێکی ڕێک دەخات، لە نێوان سیاسی کورد سامی عەبدوڕەحمان و کاربەدەستانی ئەڵمانی، یەکێک لەوانە،فڕانس یۆزیف شتراوس، وەزیری ئابوری ئەڵمانیای خۆرئاوا، پاشان ئاشێر بە سامی ڕادەگەیەنێت، کە ئیسرائیل گفتیداوە، کە لەچەند لایەنێکەوە دوو ملێۆن مارکی ئەڵمانی بۆ سامی پەیدا بکات.
پاشان کاتێک لە مانگی شەشی ساڵێ ١٩٧٦ دا لە پڕ ١٣ خوێندکاری چەپی ئێرانی پەلاماری کۆنسوڵگەری ئێران دەدەن و داگیری دەکەن، پاشانیش دەستدەگرن بەسەر ٢٨٠٠ بەڵگەی زۆر نهێنیدا کۆنسوڵگەریەکەی ڕژێمی شای گۆڕبەگۆڕدا، لە شاری ڤیه‌نای پایتەختی نەمسا. ئەو کاتە ڤیه‌نا ناوەندی هەرە گەورەی ساواکی شای ئێران بوو. پاشان ئەو ٢٨٠٠ بەڵگە دەکرێت بە کتێبێک لە ژێر ناونیشانی (ساڤاک یان هاوڕی ئەشکەنجەدەری ڕۆژئاوا لاپەڕە ٦٠ بۆ٠ ٦١) ئەمەشیان لەو ناونیشانەی ئەم کتێبەیە بەزمانی ئەڵمانی.
SAVAK odr der Folterfreun des westens 1977 Hamburg &Harald Irnbergr

لەوێشدا هاتوە کە ئەگێنتێکی ساواکی ئێرانی زۆر بەنهێنی بەناو کوردەکانی دەگەڕێت، تا ئەگێنت بۆ ساواکی ئێران پەیدا بکات، ئەو ئەگێنتە ناوی سامی عەبدوڕەحمانە، بەسامی ڕيحمانی ناسراوە. ئەو جانتایەکی دیبۆلۆماسی و پڕ لەپارەو پەساپۆرتی ئێرانی، بە ئەوروپادا دەسوڕێتەوە و سەر لە سەفارەتەکانی ئێران دەدات لە ڤێننا، ستۆکهۆڵم........ دەدات و خەڵک کۆدەکاتەوە، لەناو ئۆردوگاکان و جێگەی مانەوەی پەنابەران. هەروەها سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەدات کە پاش مانەوەیەکی زۆر لەنەمسا، سامی عەبدولڕەحمان لەگەڵ کۆمەڵێک گەڕایەوە کوردستان بۆ دەستکردنەوە، بەشەڕ. سەرچاوە گۆڤاری دڕک لاپەڕە ٢٧.
ئەگەر بێتوو کۆمەڵیک لەو سەرچاوانەی باس لە ڕشتنی دەرییایەک لەخوێنی ڕژاوی گەلەکەمان لە ژێر ناو و نازناوی خوازاوە و جۆردا، بۆ نموونە کتێبەکەی وەزیری دەرباری شا، ئەسەدوڵای عەلەم، کهنە سرباز، مامۆستا عەلادینی سجادی کورد وشۆڕشکەی، دوکتۆر عبدوستار تاهیر شەریف، زرار بەگ، بیرەوەرییەکانی کەریمی حسامی، ئاوێنەی ڕاستەکانی کەریمی مەڕەسنە، ماڵپەڕی شەهیدانی حداکا، مامخوان شێروانی بەرزانی و ڕەچەڵکەی بەرزانی، بەهادین نوری، نەشیروان مستەفا، سکرتێری حدکا حەسەن زادە نیو سەدە تێکۆشان.
پاشانیش افشاگری دانشگا تبریز، چریکهای فدای خلکق ایران. کەباس دەکات کاتێک قاسملۆ ئەچێت بۆ لای بەدرخان، بەدرخان لە قاسملۆ توڕەبێت، گوایە سیخوڕی بۆ شای ئێران دەکات، و قاسملۆ ئەڵێ: ئەوە من نیم ئەوە ئەحمەدی برامە، هەروەها ئاماژە بەوەدەکات کە سوارەی ئیلخانی زادە، هەروەها سدیق موفتی زادە، هەمان کاتی کە سامی عەبدوڕەحمان خەریکی کۆکرنەوەی پەیدا کردنی ساواکی دەبێت لەناو کوردەکانی ئەووروپا، بەفەرمانی شای ئێران، ناوبراوان سوارە ئیلخانی زادە و سەدیق موفتی زادەش دەگەنە ئەوروپا بۆ هەمان مەبەست، کە کۆکردنەوە و پەیداکردنی دۆستە و هەوادارە بۆ ساواکی ئێران، تا شەڕێکی نوێ دروست بکەن. بەڵام کوردەکانی خۆرهەڵات مەردانە پەلاماری سوارەی ئیخانی زادە دەدەن و سەر دەشکێنن و ڕازی نابن کە ببن بە سیخوڕی ساواک......هتد ئەم بەڵگانە و دەیانی دیکە، هەرهەموو ئاماژە بەوە دەدەن، کە هەروەک عیسە پژمان ئەڵێ: من شۆڕشم هەڵگیساند و هەرخۆشم خامٶشمکرد. عیسە پژمان بەدواییەش لە جاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دەنگی ئەمەریکای بەشی فارسی، هەمان بیر و بۆچونی خۆی دوپات دەکاتەوە، کە کورد و گەلەکەی، کورد خاکەکەی بەکار هێندران کە شای ئێران مەلا مستەفای بەکار هێنا، بۆ بە ئەنجام گەیاندنی کارەکانی خۆی. هەروەها مەلا مستەفاش نایشرێتەوە، چونکە ئەڵێ: کاری من تمامشد، واتا ئەو فەرمانەی پێمسپێدرابوو، بەئەنجام گەیشت و من ماموری ئەو کارە بووم، واتا فەرمانم پێکرابوو، کەلێردا ئاشبەتاڵ ڕابگەیەنم، ئەبوو مەلا مستەفا سەرەڕای ئەو هەموو پاڕانەوەی لایەنەکان کە ئاشبەتاڵ نەکات، مەلا مستەفا ئاشباڵی کردو ماڵی کوردی وێران کردوو، خۆشی وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچوو، بۆ ئەمەریکا. ئەو لایەنانەی دوایان لە مستەفا بەرزانی کرد، کە ئاشەتاڵ نەکات، یەکەم سکرتێری حدکا حەسەنزادە ئەڵێ: سەرەڕای ئەوەی کەمەلا مستەفا سەدان کادر و پێشمەرگە وئەندمانی سەرکردیەتی ئێمەی گرت و فرۆشتنی بەشا، حزبمان بریاریدا کەمن بنێرێت بۆ لای مەلا مستەفا،کە هەوڵ لەگەڵ مەلا مستەفا بدەن ئاشبەتاڵ نەکاو، پێکەوە پەلاماری شای بدەین، بەڵام بەداخەوە لە ڕێگا قاترەکەم هەڵیدێرام و کەوتم و قاچم شکاو، بەئامانج نەگەیشم، هەرچەند بەردەوامیشبوم لەهەوڵەکانم، بەڵام نەگیشتم مەلا مستەفا ئاشبەتاڵی ڕاگەیاند. دوەم حزبی شێوعی عێراقیش بڕیار دەدات بەکۆی دەنگ کە نوێنەریان بنێرنەلای مەلا مستەفا، قیروسیا لە هەموو شەهیدە بکەن، کە مەلامستەفا تیرۆری کردن، بۆیە بڕیارماندا کەهەوڵ بدەین مەلا مستەفا قەناعەت پێبکەین کە ئاشبەتاڵ نەکات، ئەوان بەڵێن دەدەن واز لەجەبهەکەیان بهێنن لەگەڵ بەعس پێکەوە لەبەعس،بدەن بەڵام ئەفسوسس دیسان مەلا مستەفا گوێی لەکەسمان نەگرت. هەروەها نوێنەری یەکێتی سۆڤێت، لەبەغداد دابەزیو بەرەو گەڵاڵە بەڕێکەوت و داوایان لەمەلامستەفا کرد، پێش ئاشبەتاڵ کە شەڕنەکات، لەگەڵ ڕژێمی بەعسی، چونکە لەبەرژەوەندی ئەوان نابێت و ئەم شەڕە زۆر تەمەن کوردت دەبێت، بە ئاشکرا سەرەداوی ئەو پیلانە دیارە. مەلا مستەفا لە وەڵامدا گووتبووی شەڕ تازە بوەو لەدەستی من دانیە. هەر هەمان کات و سەردەم بیری نوێ هەفتەنامیەکی حشع بوو، لە لێدوانێک لەسەر کاریکاتێرێک کە گاوانێک بۆ مانگاکانی دەگریا، کە مێشيەیان کربوو، لەوێدا کابرایەک لە گاوانەکە دەپرسێ مەگری کوڕم بۆ دەگریت، ئەو گاگەلە و مێشەش دەکات و دوای دەگڕێنەوە، گاوانەکە ئەڵێ ئەزانم بۆ ئەوانە ناگریم، کە مێشەيیان کردوە، بەڵکوو بۆ ئەوانە دەگریم کەکلکیان بەرزکردۆتەوە و بەتەمان مێشە بکەن. لەژێریشدا نوسرابوو، کە پەلەمەکەن، تەنها ١١ مانگی دیکە، هەموویان دێنەوە، بەداخەوە کە ئەو بۆچوونە ڕاست دوای ١١ مانگ، ئاشەتاڵ ڕاگەیندرا.
دڵنیام کە هەڵهێنانی ئەم مەتەڵە ساناترین مەتەڵە، شەڕیان کرد، کە نەدەبوو بیکەن، ئاشبه‌تاڵیان کرد کەنەدوبوو بیکەن، کەچی لەپڕ قووت بوونەوەو کارەساتی هەکاریان بۆ دروستکردین و ئەمجارەیان گووتیان ئەگەر شۆڕشمان پێنەکرێت، ئەوا پێمان تێک دەدرێت، هە زۆر بەکورتی نەک تەناه بنەماڵەی بەرزانی بەڵکوو بنەماڵەی تاڵەبانیش دەستکردی دوژمنن و بۆئەوە دروستی کراون کە هەمیشە لەسەر پێبن، تا خونچەی شۆڕش لە خونچەییوە لە ڕێشي هەڵکێشن. هەروەک کارەساتی هەکاری، لەخونچەی شۆڕشدا، شٶڕشیان تووشی ئیفلیجی کرد.

**********

*********

http://www.akamnews.com


لە کۆتایشدا بە پێویستی دەزانم کە بڵێم کاتێک مانگ دیارە، پێویست بە ئاماژە بۆکردنی ناکات، ئێستا لە بەر هەندێ هۆی قەیرانی ئابووری جیهانی ، کوردستانی باشووری بچووک، بەرەو درەوازەیەکی نوێ هەنگاو دەنێت، دەبینین کە بنەماڵەی بەرزانی بەدەستی تورکە فاشستەکان دەیانەوێت، کە ئەو دەروازەش خاپور بکەن. بنەماڵەی بەرزانی هەروەک کاری هەمیشەییان، لەجیاتی ئەوەی دەست بداتە دەستی براکوردەکانی و لە چەساندنەوەی فاشیزمی بەعس و تورک ڕزگاریان بکات، پەنا بۆ ئەو گروپە فاشستەی ئۆپۆسیێۆنە دەبات، کە هەر وەکوو تورکە فاسشتەکان، کە هێشتا سەرکەوتنیان دوور خستۆتەوە، ئاسۆی سەرکەوتنت شۆڕشیان دوور خستۆتەوە، کەچی ئامادەنین، کەناوی کورد بهێنن و ددان بەهیچێکی کوردی باشوری بچوکدا بنێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە