به‌شێوه‌یه‌كی دیكهئهم رێكخراوانه بۆته وه‌سیله بۆ روتوش كردن و پۆلیش كردنی ده‌سته‌لات و شاردنه‌وه‌ی ناشرینیهكانیان و جوانكردنیان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی یه‌وه.
له‌دیوێكی دیكه‌وه ئه‌و پرسیاره‌ش گونجاوه كێن ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته به‌رپرسانی ئه‌و سه‌نته‌ر و رێكخراوانه‌ی به‌ناو كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌هه‌ولێر و سلێمانی، ئایا بهپرانسیبی ئه‌كادیمی و پرۆڤیشناڵ و تویژنه‌وه و خودان بروانامه‌و به‌شداری خوڵی جۆراوجۆریان كردووه؟!
یا ئه‌وانه‌ن كه كۆیله و نه‌فام و نه‌زان و سیخوره‌كانی به‌رده‌ستی خۆیانن ، یا ئه‌وانه‌ن كه به‌هۆی فاشیل بوون و شكست هێنانیان له خوێندن و دواتر له رێگه‌ی راپۆرت نووسین و دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ماستاو مامه‌حه‌مه‌یی و هه‌ڵگرتنی ناوی زل ئه‌و سه‌نته‌رو رێكخراوانایهان پێدراوه.
لێره‌وه ناوه‌رۆكی باسه‌كه بۆ خوێنه‌ر گرنگه ئه‌و پێشه‌كیه‌م بۆ ئه‌وه‌بوو باشتر خاوه‌ن و به‌رپرسی ئه‌م رێكخراوی ئاشتی یه بناسن كه راسته‌وخۆ پاراستن له سه‌لاحه‌دین هه‌ڵی دهسوڕینن و ئه‌ویش زۆر جوان یاریه‌كه بۆ خۆیی و ده‌زگای پاراستن ده‌كات، له‌وه‌ش گوزه‌ری كردووه، له‌نێوان یه‌كیتی و پارتی زۆر به‌رپرسی گه‌وره‌ی جه‌هل كردووه، خڵفاندوونی و گاڵتهجاریانهپارهو دولاریان لێ دهكێشێتهوهبهناوی زل و پرۆژه‌ی هیچ و پوچ .
ئه‌و به‌رپرسانه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له پێشه‌وه‌ی مه‌راسیمه‌كه ناویان بێت و به‌سه‌رپه‌رشتی و سپۆنسه‌ری ئه‌وان بێت كهوتونهتهداوی گڵاوی پاراستن.