مەلا عەلی کەڵەک خۆی لە پێغەمبەری ئیسلام بەتواناتر دەبینێت

Monday, 24/02/2014, 12:00

2380 بینراوە


زۆر بەکورتی، ئەوەی مەلا عەلی کەڵک بانگەشەی بۆ دەکات، کە بە میزی ووشتر نەخۆش و بە شیاکەی مانگا کەچەڵ و ئەگەر جەلال تالەبانیش لە لای بوایە هەمووی چاک دەکردەوە....هتد. بۆیە لێرەوە رووی دەممان دەکەینە ئەو خەڵکە و پرسیاێکی ئێکجار سادە لە برا موسڵمانەکانمان دەکەین:
هەروەکوو زۆربەمان مێژووی ئیسلامان خوێندۆتەوە و ئاگاداری مێژووەکەین، ئەوە دەزانین کە محەمەد پێغەمەبەری ئیسلام هەر سێ لە کوڕەکانی (قاسم، عەبدوڵا، ئیبراهیم) هەرسێکیان جگەرگۆشەی خوی بوون، بە نەخۆشی لەناوچوون و مردوون. جگە لەوەش محەمەدی ئیسلام چوار کچی هەبووە تا خۆی لە ژیاندا بوو، دوان لەوانیش (زەینەب، ڕقیە) بەنەخۆشی مردن، ام کلسوم، کە ژنی عوسمانی کوڕی عەفان بوو، عوسمان بە تێڵا لێیدا و کوشتی. خودی محەمەد لە کۆتایی ژیانیدا، نەخۆش کەوت، ماوەیەکی دوور و درێژ، تووشی لەرز و تا بوو، لەکۆتایدا زمانی شکاو، لە گووتن کەوت، پاشان کۆچی دوایی کرد. جگە لەوانەی سەرەوە، سیان لە جێگرەکەی موحەمەد، جگە لە ئەبوبەکری سدیق هەر هەموویان، بە چەقۆ کوژران، پاش ئەوەش جەنگاوەرترین کەسایەتی ئیسلامی، کە هەمزەی مامی پێغەمبەر و خۆشەویسترین کەسی محمەد بوو، (هندی بنت عتبە) جەرگی دەرهێنا و خواردی، لەبەر گرنگی ئەم ڕووداوە مێژوویە، ڕووداوەکە کراوە، بە فلیمیش.
پرسیار لێرەدایە، کە خودی محەمەد نەیتوانی گیانی جگەرگۆشەکانی خۆی، دۆست و یارانی هەرە نزیکی خۆی لەنەخۆشی، یان برینداری ڕزگار بکات، ئایا مەلا عەلی کەڵەکێک چۆن دەتوانێت نەخۆش چاک بکاتەوە؟ هیوادارم کە وەک مرۆڤێک ئەم پرسیارە لەخۆتان بکەن و خۆتان لە وەحشیگەری مەلا عەلی بەدوور بگرن .

ئەوەی مەلا عەلی کەڵەک و مەلا عەلی باپیر دەیکەن و دەیڵێن، ئێستا لە ئەفریقاشدا ئەو بیر و ئەتوارە دواکەوتووە ماوە، هەرچەندە بەشێوەیەکی تر کاری دڕنندانەتر لە ئەفریقا ئەنجام دەدرێت، بەتایبەت ناوچە داماو، نەدار و هەژارەکان، قەشە ساختەچییەکان وەک چەرخەکۆنەکانی ئەوروپا مرۆڤ بە زیندوویی دەسوتێنن، بەناوی دەرکردنی ڕوحی پیس وەک جنۆکە و شەیتان، بەپێی هەواڵەکان تا ئێستا نزیکەی ٥٠٠ کەس بە زیندویی سووتێندراون، بەڵام پیاوە ئاینیەکان کێیان سوتاندوە؟ ئایا قەشە ساختەچیەکانی ئەفریقیا توانیویانە منداڵی بەرپرسێک یان سەرمایەدارێک بسووتێنن؟ نەخێر ئەوانەی کە قەشە ساختەچیەکان پێی دەوێرن سەرتاپایان منداڵە بێنەواکانن، ئەوانەی، کە جیگای حەوانەوەی شەویشیان نییە، بەڵکو لە لاکۆڵان و کەلاوەکاندا شەو بەسەر دەبەن.
وەکوو گووتمان لە چەرخە تاریکەکانی ئەوروپاشدا نزیکەی ٦ ملیۆن کەسیان سووتاند، بەڵام هەرگیز شازدایەکی تێدا نەبووە، سەرتاپایان بێ پشت و پەنابوون، (هێکسە پرۆسێس) کە بەزمانە جیاجیاکانی ئەوروپا و جیهانیش سەدان هەزران کتیبیان لەو بارەوە لەسەر نووسیوە. پاپاکان دۆزەخیان هێنایە سەر زەوی تەنانەت بۆ مرۆڤە ژیر و داناکانیش، لەوانە ژاندئئارک، ساڵی ١٦٠٠ جیرانۆ برنۆیان لە نێو بڵێسەی ئاگرا سوتاند. ئەوەی ئێستا مەلاکانی کوردستان دەیکەن لاسایی کردنەوەی قەشەکان و سەردەمی جاهیلییە، کە کاری وا دواکەوتووانە و دڕندە و وەحشیگەرانەیان ئەنجامداوە، بۆیە نیتشە ناچار بوو بڵێ: پاش تەقەکردن لە هەر پیاوێکی ئاینی دەستشۆردن بەسابوون پێویستە.

http://www.friatider.se/600-haxor-dodades-i-tanzania-forra-aret

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە