کۆمپانیای نه وتی ئه مریکی ExxonMobil وهه رێم و به غدا!

Tuesday, 04/12/2012, 12:00

1965 بینراوە







سامانه سروشتیه کانی عێراق و هه رێمی کوردستان به تایبه تی نه وتو گاز یه کێکن له سه رچاوه سه ره کیه کانی به ده ست‌هێنانی دروا و بڕبره ی پشتی دامه زراندنی بیناغه ی ئابوری هه ردوکیانن،هه روها یه کێکن له هه ره خاڵه سه ره کیه کانی کێشمه کێشمه و ناکۆکیه سیاسیه کان له عیراق و ناوچه که و جیهانیش. بۆیه ش زۆرێک له چاودێرانی سیاسی رۆژ هه ڵاتی ناوه راست پێیان وایه زۆربه ی گرفته سیاسیه کان و داگیرکردنه سه ربازیه کانیش له ناوچه که چ له لایه ن هێزه زلهێزه کان، چ له لایه ن هێزه سه ربازیه کانی وڵاتانی ناوچه که بۆ سه ر یه کتر، به شێوه یه کی سه ره کی ده یگه رێته وه بۆ ئه و هۆکاره.
له دوای که وتنی رژێمی سه دام، مه سه له ی نه وتو غاز، بوه به هۆی ئه وه ی په یوه ندی نێوان لێپرسراوه ده سه ڵاتداره کانی هه رێم و به غدا له به رزی و نزمی دابێ ،هه مو کاتێ ناجێگیری ئه و په یوه ندیه به ئاسانی هه ستی پێده کراو وه ره نگدانه وه ی هه بو له جۆری مامه ڵه کردنی هه ردولا له گه ڵ یه کتر به تایبه تیش کاتێ ده هاته سه ر باسی %١٧ بودجه ی ساڵانه وه کو پشکی هه رێم له کۆی ده رامه تی عیراق. ئه و گرفته تا ده هات قه واره که ی له زیاد بون دابو به تایبه تی دوای ساڵی ٢٠٠٦ که هه رێم ده ستی پێکرد به گرێبه ستی نه وتو غاز به بێئاگاداری ناوه ند.
له ساڵی ٢٠٠٦ تاوه کو٢٠١١ کۆی گرێبه سته کانی نه وت و گازی له لایه ن هه رێم گه یشتبو به ٤٠گرێبه ست له گه ڵ ١٧ وڵاتی بیانی وه زۆربه ی ئه و سه فه قاتانه هه قی پاڵاوتنیشی پارێزراو بو. له ئه نجامدا ئه و ه بو به هۆی توند بونی گرژی و ناته بایی له نێوان هه ردو ده سه ڵات، تا گه یی به ده مارگێری له نێوان سه رٶک وه زیرانی ناوه ندو سه رۆکی هه رێم، وه گرفته کان زیاتر به ره و ئاڵٶزبون چو.
ئاکسۆن موبیل کۆمپا نیایه کی ئه مریکی نه وتی گه وره یه، له 18 ئۆکتۆبه ر ٢٠١١رێکه وتنێکی واژو کرد له گه ڵ حکومه تی هه رێم، به ىێ ئاگاداری حکومه تی ناوه ند، ئه مه بوو به هۆی زیاترهه ستیارکردنی په یوه ندی حکومه تی ناوه ند له گه ڵ هه ریمو روخاندنی پردی گه یشتن به یه ک.
ئه و گرێبه سته نه وت و غازه له نێوان ئه و کۆمپانیا ئه مریکیه و هه رێم له سه ر ئه ساسی رێکه وتن بو له سه ر شه ش ناوچه که ئاکسٶن مۆبایل رێگه ی پێدرابو ده ست به کاربێت تیایاندا. ئه وه ی پێویسته بوترێ ئه وه یه که دو له و ناوچانه که وتونه ته ناوچه جێناکۆکان وه کو به عشیقه ،ته لکێف که سه ر به پارێزگای نه ینه وان.
دوای ئاشکرا بونی ئه و گرێبه سته، به په له وه زیری نه وتی عیراق رایگه یاند، ئه و رێکه وتنه ی نێوان هه رێم و ئه و کۆمپانیایه نا یاسایه . به م جۆره حکومه تی ناوه ند ده ستی به هه ره شه کردنی ئاکسۆن موبایل کرد وداوای لێکرد که په شیمانبێته وه له و رێکه وتنه ئابوریه له گه ڵ هه رێم، ده نا بواری ناده ن به رده وام بێت له له کارکردن له چاڵه نه وتیه کانی قورنه له باشوری عیراق که له ساڵی ٢٠٠٩ ده ستی که وتبو به دو قۆڵی له گه ڵ کۆمپانیا شێل بۆ به رهه م هێنانی ٨.٧ بیلۆن به رمیل نه وت، وه هه روها ریگه ی ناده ن به رده وام بێت له ساڵی ٢٠١٢له به رهه م هێنانی نه وتو غاز له عیراق. به م جۆره به غدا که وته هه ره شه کردن و ترساندی هه مو ئه و کۆمپانیا گه ورانه ی نه وت که هێچ رێکه وتنێ له گه ڵ حکومه تی هه رێم ئه نجام نه ده ن به بێئاگاداری ناوه ند.
ئه وه ی شایه نی ئاماژه پێکردنه ئه وه یه که به غدا ته نیا نه بو له و هه ڵوێستوه رگرتنه به ڵکو ئه سیل نوجه یفیش پشتیوانی لێکردو به تایبه تی له سه ر ناوچه ی به عشیقه که سه ر به نه ینه وای داده نێن .
هه ر چه نده گرێبه سته نه وتیه کان، شتیکی تازه نه بو چو نکه حکومه تی هه رێم له ساڵی ٢٠٠٦تاوه کو ئه و کاته ٤٠ گرێ به ستی نه وتی که ی ئه نجام دابو، به ڵام سه ره رای ئه وه ش به غدا، ئه و رێکه و تنه ئابوریانه ی له بواری نه وتو غاز به نایاسای له قه ڵه مدا، وه پێیانوابو، به گوێره ی ماده ی ١١٢ که له ده ستوری عیراقی ئاماژه ی پێکراوه، هیچ گرێبه ستێکی نه وت له گه ڵ که مپانیا بیانیه کان نابێ بێ ئاگاداری حکومه تی ناوه ند بێت، وه بریاری ده رکرد که هه ر کۆمپانیه ک له گه ڵ هه رێم کۆنتراکتی نه و ت پاڵاوتنو،غاز ده رهێنان واژو کردیه ، ئه وه بۆی نیه له هیچ شوێنێکی تری عیراق کار بکا.بۆ هه مان مه به ست سه رۆک وه زیرانی عیراق، نامه یه کی ئاراسته ی سه رۆکی ئه مریکا کردو داوای لێکرد که هه وڵبدا له گه ڵ کۆمپانیای ئاکسۆن مۆبایل، بۆ ئه وه ی هیچ رێکه وتنێکی راسته وخۆ له گه ڵ هه رێم واژو نه کا، به مجۆره ئه و کۆمپانیایه به رده وام بو له کارکردن له چاله نه وته کانی باشوری عیراقو کوردستان به ڵام له رێگای گرێبه ستیه کانی له گه ڵ به غدا.
دوا به دوای ئه وه وه وه کو به رپه رچدانه وه ی ناوه ند،وه زیری سامانه سروشتیه کانی هه رێم ئێشکرای کرد که دوای چه ند مانگێک دو سێ کۆمپانیای گه وره ی نه وت به رێوه ن بێن له کوردستان کار بکه ن، چاوه رێ ئه وه ده که ین بگه ین به و ئامانجه ئابوریه ی ده ستنیشانکراوه بۆ گه یشتن به ده رامه تی ٢میلیۆن به رمیل نه وت له رۆژێکدا تا ساڵی ٢٠١٩.
ناردنی نه وتی هه رێم به رێگه ی قاچاغ بۆ وڵاته کانی دراوسێ ، به تایبه تی ئێران، جێگه ی سه رنجی حکومه تی ناوه ند، ئۆپۆزسیۆن و میلله ت، میدایا لۆکه ڵیه کان و جیهانیه کان بو. له ساڵی ٢٠٠٨ نیویۆرک تایمسی ئه مریکی وتارێکی دورو درێژی له سه ر ئه و بابه ته بڵاوکرده وه. له لایه کی که ش ئه و قاچاغکردنه به نه وت و ناردنی بۆ ئێران جێگه ی ناره حه تی ئه مریکاش بو بۆیه ئه وه بو به هۆی دروستکردنی کێشه له پشتیوانی کردنی زلهێزێکی وه کو ئه مریکا بۆ پلانه ستراتیژیه نه ته وه یه کان له باشوری کوردستان. کریستۆفه ر هیل سه فیری ئه مریکاله عیراق(له ئه یپرلی ٢٠٠٩-ئۆگستی ٢٠١٠) وتی وڵاته که تان ده بێ وریای ئامنجه دور خایه نه کان بێت کاتی له گه ڵ ئێران مامه له ده که ن چونکه دور نیه ئه وه کاردانه وه ی هه بێ له په یوه ندیه کانی نێوان وڵاته که تان و ئه مریکا.
ئه مانه هۆی سه ره کی بوون له سه رهه ڵدانی گرژیو ناته بایه کانی نێوان هه رێم و حکومه تی ناوه ند و قوڵبونه وه ی کێشه کان، گرفته کانی نێوانیان له سه ر سامانه سروشتیه کان به تایبه تی نه وتو غاز و گه یشتن به و رۆژه.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە