رادیۆی‌ ده‌نگی‌ گۆڕان مه‌ودای‌ په‌خشی‌ به‌رنامه‌كانی‌ فراوانتر ده‌كات

Saturday, 06.06.2009, 12:00

1618 بینراوە


دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی‌ به‌ په‌خش كرد، رادیۆی‌ ده‌نگی‌ گۆڕان په‌خشی‌ به‌رنامه‌كانی‌ بۆ ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كوردستان فراوانكرد.
عادل عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ رادیۆی‌ ده‌نگی‌ گۆڕان به‌ سبه‌ی‌ راگه‌یاند: ئاگاداری‌ هاوڵاتیانی‌ ده‌ڤه‌ری‌ گه‌رمیان و ناوچه‌ی‌ شاره‌زور و حه‌وزی‌ بتوێن و شه‌قڵاوه‌ و هیران و نازه‌نین و ته‌قته‌ق و كۆیه‌ و ده‌وروبه‌ری‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌مه‌ودوا ده‌توانن له‌سه‌ر شه‌پۆڵی‌ FM به‌ فریكوێنسی‌ 94.4 میگاهێرتز گوێبیستی‌ ده‌نگی‌ گۆڕان بن.
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ رادیۆی‌ ده‌نگی‌ گۆڕان یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ سه‌ر به‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ و به‌رنامه‌كانی‌ به‌ زمانی‌ كوردی‌ په‌خش ده‌كات و به‌وته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئه‌و ده‌زگایه‌، زۆرینه‌ی‌ به‌رنامه‌كانی‌ ده‌نگی‌ گۆڕان به‌رنامه‌ی‌ سیاسی‌ ده‌بێت.
وتیشی‌: هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ رادیۆكه‌مانه‌وه‌ شڕۆڤه‌ی روداو و پێشهاته‌ سیاسیه‌كانی‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌ بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای‌ ئه‌وه‌نییه‌ كه‌ گرنگی‌ به‌لایه‌نی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و هونه‌ری‌....هتد نه‌درێت، به‌ڵكو هه‌ریه‌ك له‌و لایه‌نانه‌ش به‌پێی‌ توانا كاری‌ له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ رادیۆیه‌ك ده‌بێت كه‌ هه‌مو خه‌ڵكێك بتوانێت گوێ‌ بیستی‌ ببێت".