وەڵامێكى پێویست بۆ راگەیاندنى كۆلێجى پەروەردە لە كەلار

Saturday, 17/10/2009, 12:00

1492 بینراوە


دوێنى هەینى رێكەوتى 16-10-2009 بابەتێكى بەشى راگەیاندنى كۆلێجەكەى زۆر بەرێز دوكتور بەهرۆزمان بەرچاو كەوت كە تێدا بەرێزیان پاساوى بێ سەرو بەر ئەهێنێتەوە بۆ عەدالەتى و حۆرمەتى جەنابى ڕاگرەكەیان كە وەكو وڵامیك بۆ نووسینەكەى جاودێرێك لە زانكۆ نووسیبویان. لێرە بە پێویستى دەزانم سرنج و تێبینى خۆم بخەمە روو لەو بارەوە.

1-ئەو راپۆرتەى رۆژى 9-10-2009 كە لە سایتى كوردستان پۆست بڵاو كرابوویەوە بە ناونیشانى (نامەیەكى كراوە بۆ بەرێز وەزیرى خوێندنى باڵا و سەرۆكى زانكۆى سلێمانى) كە تێدا باس لە كەسایەتى دوكتور بەهرۆز دەكات ئەنجامى ڕاپرسییەك بوو كە ئامادەكارى راپۆرتەكە ئەنجامى دابوو. هەموو ئەو سرنج و تێبینیانەى هاتبوو لەسەر ڕاگر بە بەڵگەوە لامانە.

2-جەنابى راگەیاندنى كۆلێجەكە دیارە ساوایە وشیر دەخوات و ئاگاى لەوە نییە كە ئەو بەرێزەى كە لاى ئەو بەرێزەو دوورە لە و راستیانەى كە ئاماژەى پێ كراوە. دیارە راگەیاندنى كۆلێج تەنانەت ئەو نووسینانەى ڕاگر دەینووسى بە ناوى خۆیانەوە بڵاوى دەكەنەوە.

3- راگەیاندنى كۆلێج هێچ پاساوێكى نەهێناوە بۆ ئەو تێبینییانەى كە لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە. تەنانەت ئەوە نەبێ هێرشى كردووەتەسەر ئامادەكارى ڕاپۆرتەكە و ویستوویەتى وێنەى ڕاگرە گەندەل و نەخۆشەكەى بشارێتەوە.

4-لە ڕاپۆرتەكەدا چەندیین بەڵگەو زانیارى هاتووە كە لە سەر زارى ئەو مامۆستاو فەرمانبەرە بەرێزانەى كۆلێجەكەوە هاتووە كە تێدا راستى ئەو ڕاگرە ئاشكەرا دەكەن و خۆیان تووشى ئەو مەوقفانە بوون لەگەڵ ڕاگر, ئیتر چۆن جەنابى ڕاگەیاندنى كۆلێج لە رووى هات ئەو درۆ شاخدارانە لە بەرژەوەندى ڕاگرە گەندەلەكەیان بكات. خۆ راگەیاندن دەبێت دوور بێت لە درۆ وراستییەكان چەواشە نەكات نەك هەر راستییەكانى زیندە بەچاڵ كردووە بەڵكو متمانەى كارى ڕاگەیاندنیان دۆراند.

5-جەنابیان هێچ پاساوى بۆ ئەو بێ ئەدەبییەى ڕاگر نەهێناوەتەوە و نەیتوانیوە ئەو راستیانە بشارێتەوە كە چۆن ڕاگر بە مامۆستاو فەرمانبەرەكانى دەڵیت (بێ ئەخڵاق)!!!! ناوى ئەو مامۆستاو فەرمانبەرەمان لایە كە جەنابى پێی ووتوون(بێ ئەخڵاق) كە خۆش بەختانە یەكیكیان بە ناو (د.م) وە لەبەر چاوى هەموو مامۆستاكانى كۆلێجەكە وەڵامى ڕاگرى دایەوە و پێی ووتەوە (خۆت بێَ ئەخلاقى). باشە راگەیاندن ئەمە بە ڕەوشت بەرزى ئەژمار دەكەى بۆ ڕاگرە بەرێزو زانست خوازەكەت كە هیواداریین جەنابت سێیەم كەس نەبیت و بە تۆش نەلێت بێ ئەخلاق ؟؟؟!!!

6- نازانم چۆن لە ڕووتان دێت راستیەكان چەواشە بكەن!!ئەوەى بەرێز(د.تحسین) راستییەكى حاشا هەڵنەگرەو لەبەردەم ئەو مامۆستا بەرێزانە ووتوویەتى (د.على و قوندەرەكەم) واتە قسەى بە سەرۆكى زانكۆ ووتووە و ئەگەر ناچار بووین ئەوە ناوى شایەتەكان دەنووسین. ئەمەیان چى ئەی راگەیاندن؟!!

7-سوپاست دەكەم كە هێچ درۆیەكى شاخدارت نەبوو بۆ گەندەلییەكانى ڕاگرە بەرێزەكەت كە چۆن چۆنى پاسى كۆلێجەكەتى داوە بە تەندەر بە نەهێنى و بۆ جارى دووەم بە هەمان شۆفێرى داوە.هەروەها هێچ پاساویكى نەهێناوە بۆ نان برینى فەرمانبەران و مامۆستایان لە بەشداریكردنیان لە چاودێریكردنى سندوقەكانى هەڵبژاردن لە 25-7.

8-گەندەڵ ئەو كەسەیە كە یاسا پشتگوێ بخات و بۆ براكەى دەست لەسەر چاوى خۆى دابنێت و براكەى لە خوێندنى باڵا بە بێ رەزامەندى سەرۆكایەتى زانكۆ و بە دزی و بە نهێنی وەرگرێت بی ئەوەی ماوەی یاسایی تێپەراندبێت.

9-ئەو دوو سەرۆك بەشەى(عەرەبى و جوگرافیا) كە دەلێن كوردى دلسۆز و رەسەنن بە دیدى راگەیاندنى كۆلێج لێرە بە باشى نازانیین باسیان بكەین بەڵام كەسایەتى هەردوو سەرۆك بەشەكەتان لە ڕاپۆرتێكى سەربەخۆو بۆ خوێنەرانى بەرێز رادەگەیەنیین وە ئەو زانیارانەى لامانە كە چۆن ئەم دوو سەرۆك بەشە دەعوەتى سەلەفیەتیان كردووە لە رومادى و دیالى و لە هەمان كاتدا كاركردنیان وەكو ئەندامى چالاكى حیزبى بەعسى رۆخاو بۆ خوێنەران ئاشكەرا دەكەین.زانیارییەكان لە كەسى نزیكى هەردوو سەرۆكەكە وەرگیراون.

10-راگەیاندنى كۆلێج زۆر بێ ئەدەبانە هێرشى كردووەتە سەر بەرێز مامۆستا(د.ا.) كە گوایە مامۆستا (د.ا.) لە سمینار دەرنەچووە بۆیە رێپێنەدراوە وانە پلێتەوە و ئەو مامۆستایەى كە هەڵگرى هەمان بەڕوانامەیە ماڤى خۆیەتى ببێتە سەرۆك بەش. باشە ئەو راستییە بۆ ئاشكەرا ناكەى كە چۆن ڕاگر هانى ئەو ئەندامانى لێژنەى سمینارەكەى دا كە مامۆستاى ناوبرا دەرنەچێنى. بە بەڵگەوە لامانە كە چۆَن د.بەهرۆز داوا دەكات مامۆستاى ناوبراو بكەوێنێت.

لە كۆتاییدا هیواداریین راگەیاندنى كۆلێج چی تر درۆى شاخدار لە زاریانەوە بڵاو نەكرێتەوە و نەبنە ئامرازێك بۆ شاردنەوەى گەندەلێیەنى ڕاگرە گەندەڵ و نەخوشەكەى كۆلێژەكەیان.

11-مامۆستایەك عەرەب(م.نیران) لە بەشی جوگرافی وانە دەڵیتەوە كە پسپۆری نیە لەو بوارەدا بەلام ماموستای پسپۆرو بە توانامان هەیە لەو بوارەدابە(د.لەیس)بەلام لە بەر ئەوەی كوردە بواری پێ نادرێت وانە بڵێتەوە .

لە كۆتاییدا هیواداریین راگەیاندنى كۆلێج چیتر درۆى شاخدار لە زاریانەوە بڵاو نەكرێتەوە و نەبنە ئامرازێك بۆ شاردنەوەى گەندەلێیەنى ڕاگرە گەندەڵ و نەخوشەكەى كۆلێژەكەیان.

.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە