تەیرى گول عاشق بەدارى زەقنەبووتە

Monday, 15/06/2009, 12:00

2353 بینراوە


ئەمجارەش تەیرەگولەكەى كەناڵى گەلى كوردستان(محمد نورى لەبەرنامەى كەوانە)... ئازادجوندیانى هێنایە قسەو دژى بەرەى گەل ..بەرەى دژ بەگەندەڵى وخەمخۆرەدڵسۆزەكەى كوردى داماو ...دژبەوكەسانەى كەماندوونەنا س و خۆنەویست وپاك وچاك وداوێن پاك وڕابردووپاكن ...هاتنەوە قسەى پڕو پوچ كردن و وەسف كردنى ئەوانەى بێ دەنگن وئەیانەوێ كورد هەر لەقاوغى خۆیدابمێننەوەو هەتاماوەپێش نەكەوێ ودەسەڵاتى بنەماڵە وتاك ڕەوى دەق ببەستێو كۆت وبەندى كۆیلایەتى بكرێتەوە دەستى كورد .

هەروەها ڕیفۆرمخوازانیان بەدەستەگەرى و سلێمانچێتى لەقەڵەم دا بەڵام نازانم بۆ ئەمەندە پەستن ودەترسن كەخەڵكى سلێمانى هەڵوێستیان یەك بخەن ؟ دیارە ئەوان خەڵكى سلێمانى زۆر چاك دەناسن كە پریشك وگڕى هەموو شۆڕشەكان لەسلێمانى یەوە دەستى پێ كردووەو لەسەدا سەد سەركەوتوو بووە و ئەم جارەش بەدڵنیایى یەوە سەركەوتوو دەبێت پشت بەخواو ئیرادەى بەهێزى گەل وئەمەش بۆ هەمووگەلى كوردە نەك تەنها سلێمانى و كەمترین سوودمەندیش خەڵكى سلێمانى یە بەڵام دڵنیا بن كەهەمووپێكەوە دەڵێین :-

پێویستە هیوابەگۆڕان هەمیشە وەك ئەستێرەیەكى پرشنگدار ڕوابێت بەئاسمانەوە ....تاتاریكى وشەوەزەنگ زیاد بكات ئەو زیاتر بدرەوشێتەوە.........

جا...تاكاكى كاكان لەگردەكەبێ وسەركردایەتى گۆڕان بكات بەپشتیوانى خواو گەل...........هێز نى یە هیوامان لێ ببڕێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە