نامهیهک له خویندکارانهوه بۆ حکومهتی ههرێم
Sunday, 02/12/2012, 12:00
2640 بینراوە
بۆ حكومەتى هەرێمى كوردستان
بۆ بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى
بۆ راى گشتى
ئێمە وەكو دەرچوانى بەكالوریوس لە كۆلێژى پەروەردەى زانكۆكانى كوردستان لە بوارى كۆمپیوتەر ، ئەوە بۆماوەى دووساڵە لەلیستى داواكراوانى بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى رانیە نانوسرێین بەبیانوى ئەوەى ئەو ئیختیساسەیان پێویست نى یە لەكاتێكدا زۆربەى قوتابخانەكانى كوردستان بەگشتى و سنورى بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى رانیە بەتایبەت ،كەمى مامۆستاى تایبەت مەند بە كۆمپیوتەریان هەیە و ئەو وانەیەش لەلایەن مامۆستاكانى ترەوە دەوترێتەوە كە هیچ ئەكادیمى نین و تەنانەت لەهەندێ قوتابخانە وانەى كۆمپیوتەر بەهۆى نەبوونى مامۆستاوە فەرامۆش كراوەو لە خشتەى وانەكانى قوتابیان دا نى یە. ئێمە دەپرسین ئایا وانەى كۆمپیوتەر پێویست ترە یان وەرزش؟ كە رێژەیەكى زۆر بۆ وەرزش دانراوە ئەمە لەكاتێكدا كە وەرزش لە زۆربەى قوتابخانەكان وانەى شەشەمە و قوتابى دەنێرێتەوە بۆ ماڵ و وەرزش وەكو مەنهەج نى یە.
بۆیە لێرەدا حكومەتى هەرێم ئاگاداردەكەینەوە ئەگەر لەماوەى 2 هەفتەدا ئەگەر وەڵاممان نەدرایەوە رێگەى
یاسایى و مەدەنى تر دەگرینە بەر.
ئەوە لەخوارەوە وێنەى میلاكى داواكراوى پەروەردەى رانیە
https://www.kurdistanpost.nu/biz/rageyandn/listy_dawakrdn.jpg
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست