ژنێکی چینی قژەکەی بۆ منداڵانی هەژار دەفرۆشێت ... رەزا شوان

Wednesday, 03/12/2014, 12:00

2143 بینراوە


ژنێکی چینی کە ناوی (شیاو) ە، لە ناوچەی (شنتشن) لە وڵاتی چین دەژێت، قژە درێژەکەی، کە درێژییەکەی دەگاتە (دوو مەتر) .. بە هەڕاجکردنێکی ئاشکرا لە سەر تۆڕی ئینتەرنێت، بۆ فرۆشتن راگەیاند .. ئەم ژنە، پانگزە ساڵە قژی نەبڕیوە و درێژی دەکات، هۆی فرۆشتنی قژەکەشی، ئەوەیە، بۆ ئەوەی ئەو پارەیەی لە هەڕاجکردنی قژەکەی دەستی دەکەوێت، دەیبەخشێت بە منداڵە هەژارەکانی، قوتابخانەیەکی ناوەندی لە (نینغشیا) .
(شیاو) بە رۆژنامەنووسەکانی گوت : " کاتێ کە زانیم، قوتابییە هەژارەکانی قوتابخانەی (نینغشیا) لە دۆخێکی خراپدان، بڕیارم دا، کە قژ درێژەکەم، بۆ فرۆشت بخەمە سەر ئینتەرنێت .. ئەو پارەی لە فرۆشتنی قژەکەم دەستم دەکەوێت، دەیبەخشم بە قوتابییە هەژارەکانی قوتابخانەی ناوبراو .. لە قژە درێژەکەم بەولاوە، چیتر شک نابەم بیفروشم بۆ یارمەتیدانی ئەو منداڵانە "
زیاترین نرخی قژە درێژەکەی (شیاو)، گەیشتە (١٠) هەزا دۆلاری ئەمریکی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە