نەورۆز وەكو جەژنێكى نەتەوەیى

Sunday, 20/03/2011, 12:00

1287 بینراوە


لاى هەمووان روون و ئاشكرایە جەژنى رەمەزان و قوربان دوو جەژنى خواكردەن واتە خواى گەورە بۆمانى داناوە بەڵام جەژنى نەورۆز كەجەژنێكى نەتەوەییە جەژنێكى خۆكردومرۆڤكردە واتە دەستكردو دانەرەكەى خودى مرۆڤەكانە، هەردووجەژنى رەمەزان و قوربان دووجەژنى ئایینین بەڵام جەژنى نەورۆژ جەژنێكى نەتەوەییە كەواتە لەیەكتر جیاوازن و دەبێت تێكەڵى یەكتریان نەكەین لەرووى ناوەرۆكەوە ، دەبێت لەواتاى جەژنیش تێبگەین كەكۆبونەوەى كۆمەلێك كەس و سازدانى مەراسیمێك بەواتاى جەژنە هەروەكو لەسورەتى مائیدەش ئاماژە بەجەژن كراوە ، سەرەتاى جەژنى نەورۆزیش دەگەرێتەوە بۆسەردەمى دەوڵەتى(ماد) واتە (700) ساڵ پێش زایین بۆیە بۆئاسانكارى زۆرجاران دەڵێن بۆزانینى ساڵى كوردى ژمارە (700) بخە سەر ساڵى زایینى ئەوكات دەزانین ساڵى چەندى كوردییە كەئەمەش دەگەرێتەوە بۆئەو 700 ساڵەى پێش زایین و سەردەمى دەوڵەتى ماد ، جەژنى نەورۆز لەلاى ئێمەى كورد جەژنێكى نەتەوەییە و هیچ پەیوەندییەكى نییە بەمەراسیمى ئایینى و ئاگرپەرستى ، لەلایەكى دیكەوە سەرەراى جەژنى ئایینى و جەژنى نەتەوەیى جەژنى نیشتمانیش هەیە كەزۆرێك لەوولاتان رۆژێكیان هەیە بەناوى جەژنى نیشتمانى ، سەبارەت بەدروستى و نادروستى نەورۆزیش بەناوبردنى وەكو جەژن و یادكردنەوەى (ابن تەیمیە) كەزانایەكى ناودارەو لەرەچەڵكدا سەرچاوەكان دەڵێن كەسێكى كوردە دەلێت :نەورۆز جەژنى موشریكانە، بەلام بەشێكى ترى زانایان دەلێن فەتواى(ابن تەیمیە)بۆكات و سەردەمى خۆی بووە واتە لەسەردەمى دواى رووخانى خەلافەتى عەبباسى چونكە لەوكاتەى ابن تەیمیە ئەوفەتوایەى داوە بەم شێوەیە دەربارەى جەژنى نەورۆز سەرچاوەكان دەڵێن ماوەیەكى كەم بوو خەلافەتى عەبباسى رووخابوو و كەسانێكى زۆر هەبوون دەستیان كردبوو بەئاگر پەرستى بۆیە ئەوفەتوایەى داوە ، بەلام ئێستا هیچ كەسێكمان نیە لەنێو كورد ئاگرپەرست بێت و ئاگر بەشتێكى پیرۆز دابنێت و لەنەورۆزیشدا ئاگر بپەرستێت ، هەموولایەكیش ئەوە دەزانین ئێمە لەجەژنى نەورۆز هیچ دروشمێكى ئایینى سەردەمى ئاگرپەرستەكان مەجووسەكان بەكارناهێنین بۆیە ناوزەندكردنى جەژنى نەورۆز لەئێستادا بەئاگرپەرستى هیچ مانایەكى نییە ، بەشێكى تر لەزانایان و نووسەران دەلێن ئەمەویەكان سەرى ساڵى كوردى واتە نەورۆزیان بۆكۆكردنەوە ى باج و خەراج دانابوو ، لەلایەكى ترەوە هەندێك لەسەرچاوەكان دەلێن لەسەردەمى ئەمەویەكان (حەجاج) یەكەم كەسى موسولمان بووە كەدیارى بەناوى نەورۆز پێشكەشكردووە،ئاگر رەمزى مەجوس بووە و ئاگرپەرست بوونە بۆیە زۆرجار بەشێك لەزانایان لەو روانگەیەوە فەتوا لەسەر نەورۆز دەدەن ئەمەش دەكرێت ئاماژەى پێبكەین كەزاناكانى غەیرى كورد ئەوفەتوایە دەدەن نەك زاناكانى كورد ،هەمووشمان ئەوەدەبینین ئێستا مۆدێلى ئاگركردنەوەش نەماوە مەگەر لەچەند شوێنێكى ناوسەنتەرى پارێزگایەكان نەبێت وەكو بەرزراگرتنى ئەوبۆنەیە ، دەشكرێت ئەوەبڵێین ئەگەر كورد ئاگر پەرست بوایە ئەوا هەموو كەسێك و هەموو مالێك ئاگریان دەكردەوە بەبەردەوامى نەك تەنها لەنەورۆزدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە