بۆ ((نه‌به‌ز گۆران))

Friday, 11.06.2009, 12:00

1137 بینراوە


حاکم سه‌ردار حه‌مه‌ سه‌عید









- 1 -
زۆر له‌ مێژه‌ نیه‌.......
مشکی و جامانه‌
بڕیاریان دابوو..
له‌ هه‌رێمی ئه‌وان
ده‌نوکی ببڕن..
گه‌ر هاتوو بولبول...
نه‌یخوێند .. ئاوازێ
به‌که‌یفی ئه‌وان !
بۆیه‌ .. هیمایان..
دا به‌ - فه‌قیانه‌ -
له‌ تاریکی داو .. زۆر ..زۆر به‌خه‌فیه‌
هه‌ڵی بواسێت ! .. ئه‌و فه‌رماسۆنه‌ی
بولبو‌لی ڕوحی جه‌مال عیرفان ه‌

- 2
که‌مێک .. پێش ئێستا
ئه‌و کاته‌ی که‌سێ
نه‌ک سێبه‌ره‌که‌ی !
ڕاپۆرتی .. خێرایی
له‌سه‌ر بنوسێ !!
یا جاش بوو .. یاخود
ته‌زکیه‌ی به‌عس ... له‌ گیرفاانا بوو !
هه‌رچی ڕووی ئه‌دا ، که‌ کوشتن ..بڕین
لای ئه‌مان.. شتی زۆر بێ مانا بوو !!
ئا ئه‌و ‌کاته‌ بوو .. جه‌کم کرده‌ شان !
شه‌وم ئه‌دوری به‌ڕۆژگاره‌وه‌
ئێستا سه‌یر ده‌که‌م
هه‌ر چیم کردبێت ؟ !
چی تێکۆشاوم ؟ !
ناگات به‌ نوکی ...
پێنوسی ئازای
کاک نه‌به‌ز گۆران -