سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


پارتی ئامادەیە سازش بۆ شەیتان بكات بەس بۆ............

Saturday, 15/09/2012, 12:00

1239 بینراوە









((پەنابردن بۆخیانەتكردن، دزی و تاڵانی، سازشكردن و بۆ دوژمنانی كورد وەكو ئۆكسجین وایە بۆ پارتی ، ئەگەر ئەوانەی لێببڕیت پارتی دەمرێت، سرووشتی ئەو پارتە وایە كەهەموو بچوك بوونەوە و چەمانەوەیەكی بەرامبەر داگیركەران وەكو سەروەری بۆ خۆی تۆمار دەكات و بەشانازیەوە ئەیگێڕێتەوە)).

مرۆڤ كاتێك میژووی راستەقینەی پارتی و بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی ئەخوێنێتەوە بێز لە كوردبوونی خۆیدەكات، چونكە ئەوانە هەمیشە توخمێكی سەركی بوون بۆ خیانەتكردن و ناپاكیكردن دزی و مافیای و كورد كوژی و وڵات فرۆشی، هەر ئەوەیش هۆكارێكی سەركیە كە كورد لە كوردستانی باشور نەتوانێت ببێت بەخاوەنی ئیرادەی راستەقینەی خۆی و دەوڵەتێكی سیستەماتیكی دیموكراسی راستەقینە بهێنێتە بوون كە تاكەكان تێدا رۆڵ ببیننن و مافی هەموو كەسێك وەكو یەك پارێزراوبێت و جێبەجێكردین یاسا وەكو تیشكی خۆربێت بۆ هەموان. لێ لەسایەی سەری ئەم پارتە خێڵەكییەدا كورد نەدەتوانێت ببیت بەخاوەنی ئیرادەی راستەقینەی خۆی و نەدەتوانێت یاسا سەروەر بكات و نەدیموكراسی راستەقینەیش لەدایك ببێت و نەیەك ریزی ماڵی كوردیش بێتەچێكرن.
پارتی بنەماڵەی خێڵی مەلا مستەفا بازانی زۆر موعتادبوون بەوەی كە زۆر باس لەیەكڕیزی ماڵی كورد دەكەن، وەكو ئەوەی ئەوان فیرشتەی ئیلاهی بن و خەڵكانی دی كوردستانیش شەیتانیبن. ئەم پارتە لەوەتەی هەیە ئەوەندە سازشی بۆ داگیركەرانی كوردستان كردووە، هەرگیز ئامادە نەبووە تەنها جارێكیش سازش بۆ داوا رەواكانی خەڵكی كوردستان بكات، ئەوەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كەئەم پارتی بنەماڵەیە پێیان وایە ئەوان سیبەری خودان و ئەگەر ئەوان نەبن كورد هەموو لەناو دەچێت، هەربۆیە دەبێت ئەوان هەرچیەكیان كرد خەڵك ملی بۆ بلەقێنێت و سوجدەیان بۆببات، ئەو پارتە زۆر لە خەیاڵات و وەهمدا ئەژین و هەربۆیشە هەمیشە خەریكی بڵاوكردنەوەی چیرۆكی درۆینە و بڵاوكردنەوە خورافاتن لەناو كۆمەڵگەكەماندا. بەڵام بەرزبوونەوەی ئاستی هوشیاری خەڵك لە كوردستاندا ئەو جادوەی پارتی بنەماڵە تا رادەیەكی باش پۆچەڵكردووەتەوە.
ئەمەوێت لێرەدا سێ نمونە لەوهەموو سازشەی پارتی بهێنمەوە كە لە رابردوودا بەرامبەر داگیركەران و لایەنە دەركیەكان كردوێتی، لەسەر ئەوەی كە پارتی چۆن ئامادەیە دەست لەگەڵ شەیتاندا تێكەڵ بكات و ببێتە هاوپەیمانی وسازش بۆ بكات،بەڵام بۆ هیچ لایەنێكی تری كوردستانی ناكات،ئەوەیش تەنها لەبەر ئەوەیە خۆیان حاكم و مەحكوم بن لە كوردستانی باشوردا.
یەكەم/پارتی پێش ئەوەی خیانەتی 31 ئاب ئەنجام بدات، دەیتوانی ئەو سازشەی بۆ حیزبی بەعسی ئەنفالچی و شۆڤێنی سەدامی كرد، بۆ بەرامبەرەكەی بكردایە كە كوردە و هاوزمانی خۆیبو و،ئەگەر پارتی ئەوەی بكردایە ئەو كاتە دەیتوانی مێژوویەكی جوان بۆ خۆی تۆمار بكات، نەوەكو ئەو مێژووە ڕەشەی كەلە 31 ئابە بۆخۆی تۆمار كرد.
دووەم/پارتی لەسەرو بەندی درووست بوونی حكومەتەكەی مالیكی كەبۆ دووەم جار هەڵبژێرایەوە،تەنها مەرجی ئەوەبوو كە بزووتنەوەی گۆران وەزیری پێنەدرێت؟. كە ئەویش میژوویەكی رەشەیتری ئەو پارتە بنەماڵەییە.
سێیەم/ پارتی ئێستا هاوپەیمانێكی گەورەی كۆنەبەعسی و شۆڤێنیستەكانی عەرەبی سونەیە، ئامادەیە هەموو تەنەزولێكیان بۆ بكات و كردویشێتی، ئەوە لە كاتێكدایەهاونیشتمانیانی كوردستان شاهیدی ئەوەن كە لە رابردوودا ئەو شۆڤینیستانەی عەرب سونە چۆن جینۆسایدی گەلی كوردیان دەكرد، وەهەرچ كاتێكیش دەستیان بڕوات دووبارە جینۆسایدی گەلەكەمان دەكەنەوە، پارتی ئەو كارانە تەنها لەبەر خاتری خۆی بنەماڵەیكدا دەكات، باكی بەوەنیە سبەینێ نەوەكانی داهاتوو تووشی چی مەرگەسات و ماڵ وێرانیەك دەبن، ئەوەش بۆخۆی مێژوویەكی رەشیتری ئەو بنەماڵەییە.
سەیرەكە لەوەدایە ئەم پارتە خیڵەكیەخۆی ئەوە حاڵی مێژووەكەیەتی، كەچی هێشتا ئەو هاتووە خۆیمان لێدەكات بەفریاد رەس و رزگاركەری ئەم نیشتمانە هەڕاجكراوە؟! هیشتانەكی ئەو دێت و لاف و گەزافی كوردایەتیمان بەسەردا لێدەدات و لە ژێر چەتری كوردایەتیدا هەرچی (خیانەت، نیشتمان فرۆشی، كورد كوژی، تاڵانی) هەیە ئەنجامی دەدات، بەبڕوای من هەر كەسێك بەجادوكانی پارتی هەڵفریوێت، مرۆفَیكی گەوج و گەمژە و ئەحمەقە و ناسنامەی مرۆڤ بوونی لە خۆی وەرگرتووەتەوە.
لە كۆتای ئەم بابەتەدا وتەیەكی ناوداری "مایكڵ رۆبن" تان بەبیر دەهێنمەوە كە دەڵێت: (پارتی هەمیشە ئەو قەوانە لێدەداتەوە "نەیرانی كورد" بەڵام هیچ نەیارێكی دەرەكی نیە، هەموو دووژمنەكانی كورد دۆستی پارتین).


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە