ئه‌گه‌ر کردار شه‌رته‌، فه‌رمو بێ هیمه‌ت، هیمه‌تێک بکه‌

Wednesday, 16/03/2011, 12:00

1735 بینراوە


بەرَیزانى كوردستانپۆست
پاش سڵاوى تایبەتیم هیوادارم ئەم مەوزوعە بڵاو كەنەوە وە بۆیە زیاتر تەفاسیلم نەداوە نەوەكا كەشف بم بەڵام دڵنیابن بەس بەناو هێنانى ئەم مەوزوعە حكومەت بچێ بەدەمیەوە كار لەكار ئەترازێت و هەمووى كەشف ئەبێت .
من فەرمانبەریكى سوتەمەنیم وە بە سەرۆكى حكومەت ئەڵێم ئەگەر كردار شەرتەو ئەڵێت كوا گەندەڵى فەرموو ئەمە گەندەڵى ,لەشارى سلێمانى كۆمەلیك چەتە ومافیاى نەوت و بەنزین بەنیازن ئەزمەى سوتەمەنى لە شارى سلێمانی ودەورەبەرى دروست بكەن بۆ شاردنەوە ئەو دزیە گەورەیەى لەماوەى رابورودا ئەنجامیانداوە ,وە بەتایبەت كە ئێستا شارى سلێمانى ودەوروبەرى سەرقاڵن بەخۆپیشاندانەكانەوە ,سەرەتا لە بەنزین خانەكانەوە دەستیان پێكردووە كە ئاسایش وفەرمانبەرى سوتەمەنیان داناوە بۆ دابەشكردنى بەنزین وگاز وە لەم رۆژانەشدا كەناڵى كەى ئێن ئێن بابەتێكى كەموكورى پەخش كرد وە نەیان توانى بوو بەدوادا چونى تەواوەتى بۆ بكەن ئەوە بوو كە سایەقى لۆریەكانى پیشاندا نارەزایەتیان دەربرى بەرامبەر ئەو پسوڵەى گازەى بۆیان كراوەكە تائێستا یەك لیتر گازیان پێوەرنەگرتوە ,جا من بە سەرۆكى حكومەت و جەنابى قایمقام وپارێزگارى سلێمانى ئەلێم ئەگەر كردار شەرتە دواى خوێندنەوەى ئەم بابەتە بزانین چیتان پێئەكرێت ؟مەوزوعەكەش هەر بەناو هێنانى بەس كە مستەودەعى عەربەتە كە مستەودەعێكى گەورەى سوتەمەنى بەنزین وگازە ئەوە بۆماوەى ساڵێك زیاترەلە ماگى 10/2010 وە هیچ لیژنەیەك نەیتوانیوە تقریرى نیهائیان لێوەربگرێت یان بۆ نەیانداوە بۆچى ؟لەبەرئەوەى لەم مستەودەعەدا بە دەلیلەوە زیاتر لەیەك ملیۆن لیتر بەنزین دیار نەماوە بێجگە لەگاز كە ئێستا ئەزمەى گازە و تەوزیع ناكرێت دەفەرموون ئەوە مستەودەعى عەربە و شازى گەندەڵى ,وە من ناوەكانتان ئەدەمێ بۆ كوردستانپۆست بەس بلاوى مەكەنەوە وە من بە سەوتیش قسەم بە مۆبایل تەجیل كردووە وە لەبەر ئەوەى سەوتى خۆشمى تیایە هەر كەشف ئەبم ئەگینا وەڵا ئەمنارد هەرچەند ناشزانم چۆن بینێرم ئەوەى من تەجیلم كردووە قسەى مەسئولى بەشى گازەكەیە لە مستەودەعى عەربەت كەناوى (بەشیرەو هەولێرەیە) باسى دیار نەمانى 300 هەزار لیتر گاز ئەكات كە بۆتە كێشەى لەگەڵ مودیرەكە كەناوى عوسمان میرخانە وە هەوڵیان داوە تەنكى كون كەن بەوبیانوەى بڵێن تەلەفەمان هەبووە نەمانزانیوە لەبەرەوە رۆیشتوە وە چەنین جار گازیان گۆریوەتوە بە بەنزینى خراپ كە مەسئولى موختەبەرەكەش ناوى (تەهایە) ئەویش شەریكە دزە وە مەسئولى فرۆشتن (حاجى دلێر هەڵەبجەییە) ئەویش شەریكە دزە وە مەسئولى موتابەعە (رزگارى معروف) شەریكە دزە ,وە جیگرى مودیر (جەمال جەلال هەولیریە) شەریەكە دزە وە (عقید فوئاد)مەسئولى ئاسایشى ئابوریە ئەویش شەریكە دزەو دلێرى سەید مەجید دایناوە ئەوە بۆیە ئەم زانیاریانەم نوسى بۆ ئەوەى باوەر بكەن وە خۆتان ئەتوانن مەقالەیەكى لی دروست بكەن وەلا زۆر مەمنونتان ئەبم چونكە ئەوەى ئیوە كردتان بەم كوردستانپۆستە شۆرش بوو ئەوەش نەتیجەكەتانە لەبەر دەركى سەراى سلێمانى وە تكایە كاریكى وا بكەن من دەرنەكەوم ئیتر زۆر سوپاس .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە