پیاوەکانی بارزانی لە شنو داوادەکەن خەڵکی دەستبداتە چەک، تا رۆژهەڵات بکەن بە گۆمی خوێن


پرسه‌یه‌ک بۆ زیندووه‌کان

Sunday, 10.10.2010, 12:00

2491 بینراوە


ئێمه‌ وه‌ک ئاده‌میزاد وه‌ک نه‌ریتو کلتور هه‌میشه واراهاتوین پرسه‌ بۆ مردوه‌کانمان بگیرینو له‌پاش مه‌رگیان به‌هه‌مو توانامان به‌شانو باڵیا هه‌ڵده‌ین ،من هه‌رچه‌نده‌ ده‌ستو بازوی قه‌ڵه‌مم نیه‌ به‌ڵام ئاگرێک له‌ناخما ناچارم ده‌کا بنوسم وه‌ خوینه‌ریش ده‌بێ هه‌ق بداته‌ که‌سێکی ساده‌ که‌به‌ کام زاراوه‌و کام شێواز ده‌نوسێت گرنگ نیه‌ وشه‌کان بریقه‌دارو ره‌ونه‌قی سه‌رده‌میانه‌یان له‌خۆ نه‌گرتبێ به‌ڵکو گرنگ راستیه‌که‌ که‌ده‌بێ زۆرێک له‌ئێمه‌ ئاگاداری بین.
من ئه‌مرۆ ده‌مه‌وێ به‌ر له‌مه‌رگ بۆ چه‌ند ژنێکی زیندوو پرسه‌ بگرم چونکه‌ بۆ مه‌رگیان زۆرن ئه‌و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانه‌ی ده‌مان گریه‌نن به‌س چ سودێک ده‌گرێ .هه‌روه‌ک ده‌ڵێن تامردم پێڵاو نه‌بوله‌پاما که‌مردم دوو دوو له‌ لاما.
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی یه‌کێکه‌ له‌و کۆمه‌ڵگا به‌رچاو زیندوانه‌ی که‌ تاکه‌کانی ئاسان ده‌ناسرێنو هه‌ر زووش له‌بیر ده‌کرێن. هه‌مومان که‌م تازۆر هه‌ندێ ژنی چالاک هه‌ندێ قاره‌مان هه‌ندێ پیش مه‌رگه‌ی فیداکارمان ده‌ناسی که‌ جانتاکه‌ی شانیان جگه‌ له‌ سه‌رایه‌ خه‌مو دارستانێ له‌گریان و ده‌شتێک له‌ به‌رگری بۆ ژنه‌ چه‌وساوه‌کان هیچی تری تێدا نه‌بوو .... ئه‌وانه‌ هه‌گبه‌که‌یان پڕ پڕ بوو له‌ خۆشه‌ویستی که‌سێ نه‌بوو شۆره‌سواره‌کانی مه‌یدانی به‌ره‌نگاری دژ به‌هه‌مونه‌ریتێکی پیاوسالاری نه‌ناسێت .. ژنێ نه‌بوو ناوی {خه‌ندانی خانزاد و نه‌جیبه‌ مه‌حمود و روناك فه‌ره‌جی رێوان و چرۆی راسان} نه‌ناسێت ژنێك نه‌بوو تاکه‌ تروسکه‌ی بۆ رۆژه‌ ره‌شه‌کانی ناسنامه‌و ئه‌دره‌سی ئه‌مانه‌ی هه‌ڵ نه‌گرتبێ .. به‌لام سه‌د مه‌خابن چون .. هه‌ر خۆیان نه‌چون به‌ڵکه‌ ئومێدی ئێمه‌ی ژنیشیان به‌زیندوێتی ناشت .. بۆ ئه‌زیزان ئێوه‌ نه‌تان ده‌زانی ئه‌م میله‌ته‌ پرله‌رقو کینه‌ی خاڵی له‌خۆشه‌ویستی بێ ئێوه‌ هه‌تیوه‌ .. نه‌تان ده‌زانی ئێمه‌ چاوه‌رێتانین ..جارێ زووبوو.
گه‌رچی له‌نزیکه‌وه‌ یه‌کێ له‌و قاره‌مانانه‌ ده‌ناسمو بۆ چه‌ند جارێك له‌حزوری گه‌وره‌ی ئه‌ودا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ژنانێك له‌گفتوگۆدابووم .. مافی خۆمانه‌و ده‌شبێ وابێ که‌ده‌ڵێم پێویسته‌ هه‌موان پرسه‌ بۆ ئه‌م ژنه‌ زیندوانه‌ بگرین که‌له‌کیسمان چون رێگه‌م ده‌ن هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و خانمه‌ بکه‌م که‌ کاره‌کانیم ده‌بینی
زۆرین ئه‌وانه‌ی زیاتر لر 8 ساڵه‌ دوور له‌دنیای پیاوان رووده‌که‌ینه‌ سه‌نته‌رێك بۆ به‌سه‌ر بردنی کاتی خۆشو جۆره‌ها کۆڕ و سیمینارو قاوه‌ خواردنه‌وه‌و به‌شدار له‌کۆرسی جۆراو جۆر هه‌ر ئێجگار زۆریش بوون ئه‌وانه‌ی بۆ کێشه‌ ئاڵۆزه‌کانی نێو خێزان رویان ده‌کرده‌ ئه‌م سه‌نته‌ره‌ .ناکرێ و مه‌حاڵه‌ نکوڵیو چاوپۆشی له‌ خزمه‌ت و دڵسۆزی ئه‌و بنکه‌یه‌ بکه‌ین.
به‌ڵام سه‌د مه‌خابن چوو گه‌رچی سه‌نته‌ره‌که‌ وه‌ک بینا ماوه‌ ده‌شێ هه‌مان خزمه‌تیش هه‌ر به‌رده‌وام بێ، ئه‌وه‌ی جێی داخه‌ ئه‌و ژنه‌ چالاکه‌ی که‌هه‌میشه‌ ژنان پێیان ده‌وت سه‌ر بازی وون ئه‌و دایکه‌ میهره‌بانه‌ی به‌درێژای رۆژه‌کان وه‌ک پێشه‌وای شۆرشێک یه‌که‌ یه‌که‌ له‌ده‌رگای ماڵه‌کانی ئه‌دا به‌مه‌رجێ له ‌ساڵانێکدا که‌سته‌م بووژنێك روبه‌روی پیاوێکی کۆنه‌ په‌رست بوه‌ستێ به‌سه‌دان کچی گه‌نجی له‌نه‌خوێنده‌واره‌وه‌ کرده‌ خاوه‌ن بروا نامه‌و هه‌ر به‌وه‌ش نه‌ده‌وه‌ستا ده‌ی ووت گرنگ بروا نامه‌که‌ نیه‌ گرنگ وشیاری و رۆشنبیری تۆیه‌
زۆر میله‌ت شانازی ده‌که‌ن به‌ توانای تاکه‌کانیانو ووته‌ به‌نرخه‌کانیان ده‌نوسنه‌وه‌ سه‌د بریا ئێمه‌ش وابوینایه‌ ،،تانه‌وه‌کانمان بزانن له‌سه‌رده‌مانێکی سه‌ختا ژنانێک وه‌ک ئه‌م ژنه‌ چۆن ئێمه‌ی رازی ده‌کرد چۆن دایکانو باوکو براکانمانی ناچار ده‌کرد که‌رێگه‌ده‌ن ئێمه‌ له‌چوارچێوه‌ی تاریکی بێینه‌ ده‌ر.
هه‌میشه‌ بۆ قایل کردنی کچێک بۆ خوێندن زۆر جوان ده‌ی ووت {تۆ که‌شوت کرد ئاره‌زوو ده‌که‌ی شو به‌ که‌سێک بکه‌ی هیچ کاری نه‌بێ یان بۆنمونه‌ کارێکی که‌می هه‌بێ پاڵ به‌ عه‌ره‌بانه‌وه‌ بنێ ؟یان حه‌زده‌که‌ی شوبکه‌ی به‌ که‌سێکی خوێنه‌وارو کارمه‌ند بێ؟} هه‌ربه‌م پرسیاره‌ ساده‌یه‌ ناچاری ده‌کردیت بیر بکه‌یته‌وه‌ له‌داهاتوتو به‌ڵێن بده‌ی بچیته‌وه‌ به‌ر خوێندن تا داهاتوت رۆشن بێ.
ساڵانه‌ به‌هه‌زار ژن ئه‌م روخساره‌ی ده‌بینی .. هه‌میشه‌ بۆمان پرسیار بوو راسته‌ ئه‌و ژنه‌ به‌رێوبه‌ره‌ ؟ ئه‌ی بۆ خۆی به‌ده‌ستی خۆی به‌شداره‌ له‌هه‌مو کاره‌کان ؟؟ هه‌میشه‌ پرسیار بوو ئه‌ها خۆی حه‌وشه‌که‌ ده‌شوا ،،ئه‌ها خۆی سه‌ر مێزه‌که‌ی پاك ده‌کاته‌وه‌ ،، ره‌نگه‌ که‌سانێك هه‌بن بروا نه‌که‌ن که‌ژنێک له‌سه‌ر ئاستی به‌رێوبه‌ر له‌ رێکخراوێکی ژنان له‌گه‌ڵ باجیه‌کان {کارگوزار } له‌سه‌ر یه‌ک مێز نانی ده‌خوارد هه‌میشه‌ قاقاپر له‌ ئومێده‌کانی کارمه‌نده‌کانی دڵخۆش ده‌کرد .. که ئێستا ده‌چیته‌ ئه‌و سه‌نته‌ره‌‌ له‌هه‌مو سوچو قوژبنێ وێنه‌یه‌کی هه‌ڵواسراوه‌ هێنده‌ دڵگران ده‌بی هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی وێنه‌ی جوانه‌مه‌رگێک ببینی.
کاتێ ناوی دێ هه‌مو کارمه‌نده‌کان به‌هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵه‌وه‌ ده‌ڵێن رۆییییییی سه‌د مه‌خابن رۆیییییی تازه‌ که‌سی وا نابینینه‌وه‌ ... وه‌ی لێ هه‌زاران لێ من ته‌نها ژنێکی ئاسای بووم بۆ کۆرس ده‌چوم هێنده‌ بۆت په‌رۆشم ئاخۆ له‌ناخی هاورێکانت چ خه‌به‌ره‌.
ووردیله‌ ووردیله‌ خێرا خێرا هه‌مو رۆژێ وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێ پێمان بڵێ ئه‌وه‌تام هێشتا هه‌ر ماوم خۆی ده‌کرد به‌ژوری {ره‌شاقه‌ } داو ده‌ی ووت خۆزگه‌م به‌خۆتان کاتان هه‌یه‌ ده‌ی ئافه‌رم ده‌ستان خۆش.
له‌وێ شه‌وه‌ ده‌چوه‌ ژوری کۆمبیوته‌رو ده‌ستی ده‌کرده‌ ملی کچه‌کانو به‌ده‌م زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی ره‌نگ وه‌نه‌وشه‌یه‌وه‌ ده‌یووت ئه‌ی ئافه‌رم من چه‌ن ته‌مه‌ڵم هێشتا کۆمبیوته‌ر نازانم عه‌یب و شوره‌ی هێنده‌ خۆش به‌خت ده‌بوو که‌ده‌ی بینی ژنێك کچێک ده‌یه‌وێ فێری شتێ بێ من ئه‌م سیفه‌ته‌م له‌که‌سدا به‌دی نه‌کردوه‌ تائه‌و راده‌یه‌ هه‌میشه‌ حه‌سودیم به‌دڵه‌گه‌وره‌که‌یو به‌روخساره‌پر میهره‌بانه‌که‌یو به‌ چاونه‌ترسیه‌که‌ی ده‌برد
هۆ خانمه‌که‌ تۆ زۆر له‌وه‌ جوانتری که‌ به‌ختیار عه‌لی له‌رۆمانێکیدا ده‌ڵێت خه‌ندانی بجکۆله‌ ،، هۆ ژنه‌ به‌ژن وردیله‌ی ئێسک سوک له‌وه‌ به‌رزتری که‌ وه‌ به‌تواناتری که‌ ئێستاهه‌ی.
هه‌رساتێ ژنێك روی ناچاریو بێ لانه‌ی له‌تۆ ده‌نا له‌و بروایه‌دام دایکه‌ تریساو حه‌پسه‌خانی نه‌قیب و ئۆڵف پاڵمه‌ش هێنده‌ی تۆ میهره‌بان له‌ئامێزی نه‌ده‌گرتن .. ئه‌وده‌مه‌ی به‌پرتاو که‌سێکی شێواو رایده‌کرده‌ سه‌نته‌ره‌که‌ ئۆقره‌ت لێ ده‌براو پاروه‌که‌ی ده‌مت فڕێ ئه‌دا نه‌کا کاتت بگرێ ده‌چووی به‌هانایه‌وه‌ .ده‌زانم که‌سانێك هه‌ن ئه‌مانه‌ به‌ زۆر ده‌زانن به‌ڵام من و سه‌دانی وه‌ک من بینیمان .. ده‌مان بینی چۆن وه‌ک فریشته‌ ئامێزت ده‌کرده‌وه‌و ماچی پرخۆشه‌ویستیت پێ ده‌به‌خشین هه‌نێ جار ده‌مبینی چۆن ژنێك به‌تاسه‌وه‌ تۆی ده‌گرتو تون تون له‌نێو ده‌سته‌کانیا رومه‌ته‌کانتی ده‌گوشیو ده‌ی وت له‌گرتوخانه‌ گیانم به‌تۆ بوو.
چ به‌هره‌یه‌که‌ چ ده‌سکه‌وتێکه‌ چ جۆره‌ نهێنیه‌که‌ که‌تۆ هێنده‌ میهره‌بانیت هه‌بوو هه‌روه‌ک ده‌ڵێن دوای راپه‌رین سه‌دان منداڵی سه‌ر جاده‌ت له‌ده‌ست سه‌رخۆشه‌کانی شه‌و ده‌پاراست .من ئیره‌یت پێ ده‌به‌م هۆ خانمه‌که‌ .. بیرمه‌ کچێک له‌ ئامێزتا سه‌ری به‌سنگی تۆوه‌ ده‌کولاو ده‌ی وت تۆ یه‌که‌م ژنی من ماچ ده‌که‌ی هه‌مو بێزم لێ ده‌که‌نه‌وه‌
تۆ بۆت گرنگ نه‌بوو که‌ی ده‌بێ کار که‌ی .. که‌ی ده‌بێ بخه‌وی ..که‌ی وه‌ختی نانه‌ ..که‌ی ساتی حه‌وانه‌وه‌یه‌ ..که‌ی کاتی گه‌رانه‌وه‌یه‌ بۆ ماڵ هه‌رگیزیش بۆت گرنگ نه‌بوو شه‌ر له‌گه‌ڵ کێ ده‌که‌ی .. هیچ ماناو به‌هایه‌کی نه‌بوو دژی کێ شۆرش ده‌که‌ی
هه‌میشه‌ ده‌ت ووت من هه‌ر ده‌بێ بمرم ئیتر بۆ بترسم له‌چی بترسم له‌چی خۆم بدزمه‌وه‌؟
تۆ ئه‌ی ژنه‌ چاونه‌ترسه‌که‌ ئه‌ی سه‌ربازه‌ ونه‌که‌ به‌یانیان له‌گه‌ڵ خۆر هاتن ده‌جوڵای تاخۆر ئاوابون نه‌ده‌وه‌ستای هه‌میشه‌ش پێده‌که‌نیت هه‌میشه‌ش بۆ خه‌می هه‌موان ده‌گریای بۆ خه‌وت نه‌ده‌هات .. ئه‌ی بۆ ماندوو نه‌ده‌بوی تۆ کام دڵت هه‌ڵگرتوه‌و خاوه‌نی کام بیرکردنه‌وه‌ی که‌س نه‌ی ده‌زانی تۆ سه‌له‌فیت یان علمانیت که‌س نه‌ی ده‌زانی تۆ کچه‌ هه‌ژاری یان سه‌رمایه‌دارله‌گه‌ڵ هه‌موان به‌خشنده‌بوی
به‌رده‌وام ده‌ت ووت گرنگ نیه‌ ئه‌وکه‌سه‌ت خۆش بوێ که‌تۆی خۆش ده‌وێ ‌ئه‌وکه‌سه‌ی رقی لێته‌ خۆشت بوێ ... له‌سه‌ر مێزو په‌رتوکه‌کانت ده‌نوسی .ئه‌گه‌ر ببی به‌پۆلا .دنیا بگری به‌کۆلا .ئه‌بێ برزی له‌خۆلا.
ئه‌مانه‌ فه‌لسه‌فه‌کانی تۆبون له‌ژیان هاورێکانت ده‌ڵێن ئاسان نه‌بوو فێڵ له‌تۆ بکرێ ساده‌ نه‌بوو له‌گه‌ڵیاکاربکرێ تائاستێ جدیاتی هه‌بوو که‌ وه‌ک سه‌عات سانیه‌و چرکه‌کانێشی ده‌خوێنده‌وه‌.
ده‌سا با هه‌مومان پرسه‌ بگرین بۆ ئه‌م خانمه‌و پێکه‌وه‌ بڵێین بگه‌رێوه‌ ئه‌م سه‌فه‌ره‌ ناوه‌خته‌ ئازاری رۆحمان ئه‌دات .چاومان چاوه‌ڕێی زه‌رده‌خه‌نه‌کانته‌ گوێمان گوێ قوڵاغی قسه‌ خۆشه‌کانی تۆیه‌ ..ئه‌ی چی له‌و هه‌مو ژنه‌ده‌که‌ی که‌ له‌گرتو خانه‌ چاوه‌ڕێن وه‌ک ‌ساڵان له‌به‌یانی چه‌ژندا بچی بۆلایان
ئه‌ی چی به‌و کچانه‌ ده‌ڵێی که‌ روده‌که‌نه‌ سه‌نته‌ره‌که‌و هه‌واڵت ده‌پرسن تا به‌هانایانه‌وه‌ بچی و زۆر نائومێد ده‌گه‌رێنه‌ دواوه‌ ئه‌زیزمان چی له‌وێنه‌یه‌کی بێ رۆح بکه‌ین له‌چوارچێوه‌یه‌کی زیوی ..نه‌بۆمان ئه‌دوێو نه‌ئامۆژگاریمان ده‌کا و نه‌ ده‌مان کاته‌ پێکه‌نین.
ساڵی پار دروست ئه‌م وه‌ختانه‌ سه‌ردێری هه‌مو رۆژنامه‌کان به‌وته‌ به‌رزو به‌نرخه‌که‌ی تۆ ده‌ستی پێ ده‌کراو ده‌نوسرا ... چاوه‌رێی به‌رد بارانم ده‌کرد نه‌ك خه‌ڵات ... تۆ نه‌ك شایه‌نی خه‌ڵاتی ژن پارێزی بووی به‌ڵکه‌ ئێمه‌ که‌ ده‌نگێکین پێکه‌وه‌ هه‌زاران ژنین ده‌ڵێین خاتونه‌ میهره‌بانه‌که‌ی سه‌نته‌ری خانزاد خه‌ندان خان تۆ شایسته‌ی په‌یکه‌ری ئاڵتونی .. ده‌بگه‌رێوه‌ ماڵمان چۆڵو دیوه‌خانی خانمانمان بێ نازه‌ .. ده‌بگه‌رێوه‌ ژنه‌ شێته‌کانی سه‌ر شه‌قامه‌کان که‌سکیان پرده‌کرێ له‌پاشی تۆ بێ که‌سن تۆ هه‌میشه‌ ده‌ستی یه‌کێ له‌وانه‌ت به‌ده‌سته‌وه‌بوو سۆزت پێ ده‌به‌خشین ده‌بگه‌رێوه‌
ئێمه‌ وه‌مان زانی تۆ له‌ ئێمه‌ یاخیت له‌ژنان زویریت بۆیه‌ سێ چوارێکمان هاتینه‌ به‌رقاپی ماڵه‌که‌تو دامان له‌ده‌رگا تا دڵت چاک که‌ینه‌وه‌و بگه‌رێیته‌وه‌ مه‌یدان که‌چی سه‌د مه‌خابن پیره‌ ژنێکی رۆح سوك به‌چاوێکی پڕ گریانه‌وه‌ وتی له‌ده‌رگا مه‌ده‌ن ڕۆیییییییی ئه‌و ژنه‌ وردیله‌یه‌ی گه‌ره‌ك ڕۆیییییییییییی ئه‌وه‌نده‌ دیواری ماڵه‌که‌یان ناشرینکرد به‌ قسه‌ی ساردو سوك تا سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت ..ڕۆیییییی بێ ئه‌وه‌ی وه‌سیه‌ت بۆکه‌سمان کات ..بێ ئه‌وه‌ی ماڵ ئاوای له‌هیچمان کات
له‌م مینبه‌ره‌وه‌ داواده‌که‌م که‌ ده‌سه‌ڵاتو حوکمه‌تی هه‌رێم بێ ده‌نگ نه‌بن له‌توندوتیژیه‌ک که‌ده‌رهه‌ق به‌وژنه‌ رۆشنبیرانه‌ده‌کرێت چونکه‌ به‌رۆشتنی ئه‌م که‌سانه‌ که‌لێنێکی گه‌وره‌ له‌ جوڵانه‌وه‌ی ژناندا دروست ده‌بێ زۆری پێ ده‌چێت تا ژنێکی واچالاک دروست بێ بۆیه‌ ئه‌رکی هه‌موانه‌ بیان پارێزین
له‌گه‌ڵ هه‌مو خۆشه‌ویستیه‌ك بۆ خه‌ندان محمد جزا به‌رێوبه‌ری رۆشنبیری خانزاد نوسه‌ری ئۆقیانوسێك له‌ تاوان خاوه‌نی ئۆقیانوسێك له‌میهره‌بانی.

سلێمانی
چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر