دۆزینەوەی زمانی کوردی کۆن کە لەدوای تێکشکاندنی سوپای عەرەبی

Thursday, 29/10/2009, 12:00

2297 بینراوە


دۆزینەوەی زمانی ئاریان
(کوردی ، فارسی ، ئیلامی ، هۆری ، لوڕی ، زازا ، گەیلانی ، مازندەرانی ، تایڵیس ، ئازەری کۆن ، تاجیکی ، ئەفغانی و هەندێکیتر لە خەڵکی ئایرامین ڤێژە) .
سوپای عەرەبی ئیسلامی و پاشان مەغۆلەکان هەموو داهێنانەکانی شارستانییەتی ئارییەکان کە بەردەستیان کەوتبوو ، لەناویان برد . لەڕێگەی کەمێك ناوچەوە کەمابوونەوە وەکو (نەخشی ڕۆستەم و بەهێشتان) ، زانیاری ئەلفا بێتی ئاریان لەناو جەماوەردا کەمبووەتەوە تالەکۆتاییدا بیرچووەتەوە .
پرۆفیسۆرێکی ئەمەریکی کەناوی ڕۆلاند ج کێنت بوو ، 1500 ساڵ دوای ئەوە سەردانی نەخشی ڕۆستەم و بەهێشتانی کردووە بۆ بینینی ئاسەوارە بەجێماوەکان و پاشان هەوڵیدا وەریگێڕێتە سەر ئەلفا بێتی لاتینی .
بەڕێز حەمە میروەیسی کەزانست دۆستێکی بەتوانای کوردە ، لەکاتی لێکۆڵینەوەی لەسەر ئیمپراتۆرییەتی میدیەکان ، وەرگێڕاوەکەی ڕۆلاند کێنتی دۆزیوەتەوە . کاتێك میروەیسی شیکردنەوەی بۆ کاری وەرگێڕانەکەی کێنت کرد ، بۆی دەرکەوت کە وەسفەکانی سەر نەخشی ڕۆستەم و بەهێشتان بە ئەلفا بێتێك کە پێشتر نەناسراونەتەوە و بەزمانی دایك کە زمانی کوردییە نووسراون . وەسفەکان ئەوەیان ڕوونکردەوە کەتەواوی ئەلفا بێتی زمانەکە هاوشێوەیە لەگەڵ زمانێکی زیندووی خەڵکی ناوچەکانی (کوردی ، فارسی ، ئیلامی ، لوڕ ، زازا ، گەیلانی ، مازندەرانی ، تاجیك ، ئەفغانی و هەندێ ناوچە لە پاکستانەوە بۆ تورکیا و لەسوریاوە بۆ تاجیکستان لەگەڵ ئۆراسی (ئۆراسی واتە ئەوروپی ئاسیایی)) ، و پێشنیاری ئەوە دەکات کە لەیەك کاتدا هەموویان زمان ، ڕۆشنبیری و میراتی هاوبەشیان هەبووە .
زۆر دڵخۆشین بە بڵاوکردنەوەی ئەو زانیارییانەی سەرەوە بۆ خەڵك .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە