ئەو کوردەی پێڵاوەکانی گرتە ئەڕدۆغان؛ پێویستیی به‌ ئیمزای ئێوەیە..

Wednesday, 04/08/2010, 12:00

1797 بینراوە


کەمپینی سۆلیداریتیی کوردیی بۆ (هۆجمان جومعە)
کەمپینی نێودەوڵەتیی بۆ هۆجمان جومعە
بەڕێز هۆجمان جومعە، ٢٧ ساڵ، کوردێکی خەڵکی سوریایە کە پێڵاوێکی گرتە سەرۆک وەزیرانی تورکیا، رەجەب تەییب ئەڕدۆغان کاتێک شاری باشوری ئیسپانیا، سیڤیلییەی بەجێدەهیشت لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٠. کاتێک جومعە پێڵاوەکەی فڕێدا، هاواریکرد "کوردستانی ئازاد."
دادگایەکی ئیسپانیی بەڕێز هۆجمانی بە سێ ساڵ زیندانیکردن سزادا. ئەو لەوەتەی روداوکەوە لە زیندان دایە. ئەو تاوانبارکرا بە "هێرشکردنێک لەدژی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی" و فەرماندرا کە ٤٠٨ یۆرڕۆ بژمێرێت.
هۆجمان لەکاتی دادگاییکردنەکەدا ئەوەی گوت کە ئەو هەرگیز مەبەستی نەبووە ئازار بە سەرۆک وەزیران بگەیەنێ بەڵکو تەنها ئامانجی بووە کە "سەرنجی رابکێشێت" بۆ ئەو بارودۆخەی خەڵکی کوردی تێدایە لە تورکیا.
کوردەکان گەورەترین گروپی ئەتنین بێئەوەی خاوەنی دەوڵەتی خۆیان بن. دژی کوردەکان سەدان تاوانی مرۆڤایەتیی ئەنجامدراوە. هەزاران کوشتن و بڕین کراوە. جینۆسایید و کیمیاباران دژی کوردان ئەنجامدراوە. لە هەر چوار پارچەکەی کوردستاندا قەتڵ و عام کراوە.
جێگەی داخە کە بەڕێز هۆجمان بەو جۆرە سزادراوە لەکاتێکدا ئەم روداوە لە وڵاتێکی ئەوڕوپی و وڵاتێکی دیموکڕاتیک بووە. هەمان روداو لە عێڕاقیش لەلایەن رۆژنامەنوسێكی عێڕاقی دژی سەرۆک وەزیران نوری مالیکیی و سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا، جۆرج دەبلیو بوش ئەنجامدرا، کەچی دو سزای زۆر جیاوازن. رۆژنامەنوسە عێڕاقییەکە لە دیسیمبەری ٢٠٠٨ کاتێک پێڵاوەکانی گرتنە مالیکیی و بۆشی، هاواریشیکرد "ئەوە ماچی خوواحافیزیین؛ ئێوە سەگن." بەڵام رۆژنامەنوسە سی ساڵییەکە، تەنها نۆمانگ زیندانیکرا.
ئێمە لەوە تێئەگەین کە سیاسەتی پەرتکە و زاڵبەی تورکیا و قەدەغەکردنەکانی بۆ سەر کوردان و زمان و ناسنامەیان، دوریدەخاتەوە لە گەییشتن بە پێوەرەکانی کۆپنهاگن و واشیلێئەکات هەرگیز نەگات بە یەکێتیی ئەوڕوپا. تورکیا ئەبێ دان بە کورد و ناسنامەکەیدا بنێ.
ئێمە، کوردان و پاڵپشتیکەرانی مافەکانی مرۆڤ، بانگ لە وەزیری دادی ئیسپانی دەکەین بۆ ئاگاداربون لە کەیسی هۆجمان جومعە و تێڕامانی وردتر.
تکایە تۆی کورد و پاڵپشتیکەری مافەکانی مرۆڤیش، بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو کەمپینە و گەیاندنی دەنگی کورد بۆ داکۆکیکردن لە هۆجمان جومعە، ئەو کەمپینە لێرە ئیمزا بکە: http://www.petitionspot.com/petitions/justiciaparajoma#signForm
یان ئیمەیڵێك بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرە: [email protected]






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە