بەرەو هەرەس، یان ئاشبەتاڵێکی تر

Tuesday, 01/11/2011, 12:00

2081 بینراوە


پێم خۆشنەبوو ئەو بابەتە بنوسم، بەڵام ئەگەر نەینوسم خۆم بەتاوانبار دەزانم لە ئاستی مێژوو و نەتەوەکەمدا، لە شۆڕشی ئەیلولدا خەڵک کەمتر ئاگاداری سیاسەتی نێونەتەوەیی و فرتوفێڵی داگیرکەران بوو، تەلەفزوێن و ئینتەرنێت نەبوو، رادوێ کەم بوو، سیاسەتمەدارە درۆزنەکانی کورد راستیان بۆ کورد ئاشکرا نەدەکرد، پازدە ساڵ کورد خرایە ناو ئاگرو بێویژدانی عەرەبەوە بۆ بەرژەوەندی فارسەکان و چەند دزێکی کورد.

ئەو رۆژەی هەرەسی 1975 رویدا، کارەساتێک بوو کە 95% ی کوردی خستە گریان و 5% کەی تریش وەک دزێک بە باخەڵی پڕەوە رۆیشتن بۆ ئێران و هەندەران.

لە 1976 یش، سیاسەتمەدارە دزو درۆزنەکانی کورد جارێکی تر بە فەرمانی مخابەراتەکانی داگیرکەران، زۆر سوک و بچوکتر لە شۆڕشی پێشوو، ئاژاوەیەکی تریان هەڵگیرساند بەناوی شۆڕشی نوێ، چ شۆرشێک ؟، شۆڕشێک کە فەرمانی لە مخابەراتی سوریاو ساواکی ئێران و مخابەراتی عێراقی وەردەگرت و ئەنجامی ئەو شۆڕشەش بوو بەهۆی لەناوچونی زیاتر سەدان هەزار کوردو وێرانکرانی هەزاران گوندو داگیرکرانی بەشێکی زۆر لەخاکی کوردستان بەبێ هیچ دەستکەوتێکی سیاسی، دوای وەستانی شەڕی عێراق و ئێران، مخابەراتەکانی داگیرکەران وردە وردە دەستی خۆیان کێشایەوەو گرۆڵەی ئەو شۆرشەش بەرەو لێژی رۆیشت و بڵاوە کردن و خۆ بەدەستەوەدان دەستی پێکرد، لەبەختی سیاسەتمەدارە دزو درۆزنەکانی کورد، سەدام حوسەینی سەرۆکی عێراقی هەڵەیەکی سیاسی کردو پەلاماری کوێتی دا، ئەنجامی ئەو هەڵەی سەدام حوسەین بوو بەهۆی راپەرینی کوردەکانی باشور، سیاسەتمەدارە دزو درۆزنەکانی کورد بە پشتیوانی مخابەراتەکانی داگیرکەران، ئەو دەرفەتەیان بۆخۆیان قۆزتەوەو راپەرینەکەیان لەدەست جەماوەر دەرهێناو خۆیان کردە سەرکردەو بەرێوەبەری ئەو بەشە ئازادکراوەی خواروی کوردستان.

ئەمەریکاو هاوپەیمانان، بۆ پێگەیاندن و فیرکردنی کورد لە خۆبەرێوەبردندا، ئەو بەشەی خوارووی کوردستانیان خستە ژێر چاودێری خۆیانەوەو هەموو یارمەتیەکی کوردیان دەدا، بەڵام سیاسەتمەدارە دزو درۆزنەکانی کورد هەر جارەی لەشکری داگیرکەرێکیان دەهێنایەوە ناو ئەو بەشە ئازادکراوەی کوردستان، کە ئەوەش دڵی هاوپەیمانانی دەهێشاندو بێزاری دەکردن.

دوای بیست ساڵ بەرێوەبەرایەتی لە دزی، بەکوشتدانی کورد لە شەڕی خۆ بەخۆ، ئاوارەکردنی نیو ملوێن کورد، کەم کردنەوەی داوای کوردو دڵ هێشاندنی هاوپەیمانان، لالەی روناکی ئەو بەشەی خوارووی کوردستان بەرەو لاوازی رۆیشت و سیاسەتمەدارە دزو درۆزنەکانی کورد‏ ئەو دەرفەتە سیاسیەشیان لەدەست کورد دا.

بەپێی ئیمێڵک کە سەرۆکی ئەمەریکا بۆ منی ناردوە، تا کۆتای ئەمساڵ 2011 ، لەشکری ئەمەریکا بەتەواوی لە عێراق دەرواتە دەرەوە، دوای رۆیشتنە دەرەوەی ئەمەریکا، کورد بێ پشت و پەنا دەمێنێتەوەو هەوری رەشی داگیرکەران بەرەو ئەو بەشە ئازاد کراوە دێت، لەرۆژانێکی وادا، داگیرکەران جیاوازی ناکەن لەنێوان نۆکەرانی خۆیان و خەلکی تردا، هەموو لایەک وەک یەک چەک دەکەن، هەرەسێکی دیکە یان ئاشبەتاڵێکی دی دێتە ئاراوە، لەم هەرسەشدا کوردە هەژارو بەدبەختەکە توشی کێشەو گیرو گرفت دەبێ، سیاسەتمەدارە دزو درۆزنەکانی کوردیش بە باخەڵی پڕەوە بەرەو هەندەران دەرۆن.

سەردار پشدەری

**************************

Good evening Mr Pishdare,

I'm writing to tell you that all US troops will return home from Iraq by the end of December. After nearly nine years, the American war in Iraq will end. Our servicemen and women will be with their families for the holidays. The war in Iraq came with tremendous cost. More than a million Americans served in Iraq, and nearly 4,500 gave their lives in service to the rest of us. Today, as always, we honor these patriots. When I came into office, I pledged to bring the war in Iraq to a responsible end. As Commander in Chief, I ended our combat mission last year and pledged to keep our commitment to remove all our troops by the end of 2011. To date, weve removed more than 100,000 troops from Iraq. This is a significant moment in our history. For more information, including video, please visit WhiteHouse.gov/BringingTroopsHome. The end of the war in Iraq reflects a larger trend. The wars of the past decade are drawing to a close. As we have removed troops from Iraq, we have refocused our fight against al Qaeda and secured major victories in taking out its leadershipincluding Osama bin Laden. And weve begun a transition in Afghanistan. On the first day of my Administration, roughly 180,000 troops were deployed in Iraq and Afghanistan. By the end of this year that number will be cut in half, and well continue to draw it down. As we welcome home our newest veterans, well enlist their talents in meeting our greatest challenges as a nationrestoring our economic strength at home.

Because after a decade of war, the nation that we need to build is our own. Today the United States moves forward, from a position of strength. Thank you,

President Barack Obama


This email was sent to [email protected].

Unsubscribe [email protected]

| Privacy Policy Please do not reply to this email.

Contact the White House The White House 1600 Pennsylvania Ave NW Washington, DC 20500 202-456-1111



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە