دادوەری دادگاى پێداچوونەوەى هەڵبژاردنەکان لابرا

Wednesday, 10/06/2009, 12:00

2946 بینراوە


 لە بەدواداچوونێکى رۆژنامەى رۆژی وڵات سەبارەت بە بڕیاری دادگاى پێداچوونەوەى بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، زانر کە دادوەر رامیز کە سەرۆکی دادگاى پێداچوونەوەى هەڵبژاردنەکانی هەرێمى کوردستانە بە بیانووی ئەوەى نەخۆشە لەکار لابراوەو دادوەر بەنگین کراوەتە سەرۆکی دادگای پێداچوونەوە. بە گوێرەى ئەو زانیاریانەى دەست رۆژی وڵات کەوتووە لە سەرچاوەیەکی نزیک لە دادوەر رامیزەوە کە دەلێت بەهۆی نەخۆشی گوازرابێتەوە.

ئەوەى جێی گومانە ئەوەیە کە دەسەڵاتداریەتى هەرێم لەوکاتەدا گۆڕینى دادوەری دادگای تەمیز بۆ هەڵبژاردنەکان جێی گومانە ئەویش لە بەرامبەر بوونى ئەو ناڕەزاییانەى کە لیستى هیوا نیشانى دا سەبارەت بەو بڕیارەى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان کە بۆ قەدەغەکردنى لیستى هیوا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان داوێتى.

لەو بارەوە سەردار ستار بەرپرسی کۆمیتەى هەڵبژاردنەکانى لیستی هیوا بە رۆژنامەکەمانى راگەیاند کە دەبوو ئەمڕۆ دادگاى پێداچوونەوە لە لای خۆی کارەکەى تەواو بکردایە، بەڵام لەم ئانوساتەدا گۆڕینى سەرۆکی دادگای پێداچوونەوە بۆ هەڵبژاردنەکانى هەرێمی کوردستان جێگای گومانە بە بیانووی نەخۆشی، چونکە تا ئێمەش ناڕەزاییەکەمان پێشکەشکرد ناوبراو ساغو سەلامەت بوو، لە ماوەى ئەو چەند رۆژەدا دەرکەوتنى نەخۆشی کتوپڕی دادوەر رامز و هێنانی دادوەر بەنگین بۆ سەرۆکایەتى دادگاکە گومان دروست دەکات. بۆیە ئێمەش گومان لەوە دەکەین ئاخۆ بڕیاری دادگای تەمیز چەندە تەندروست دەبێت وچەندە سەربەخۆیی خۆی دەپارێزێت وحساب بۆ فشاری سیاسی ناکات وخاوەن ئیرادەى هەڵوەشانەوەى ئەو بڕیارە سیاسیە یە کە سەبارەت بە لیستى هیوا وەرگیراوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە