نامەیەکی کراوە بۆ سەرۆکی هەرێم

Saturday, 06/08/2011, 12:00

1731 بینراوە


ئێمە وەکو ئەفسەرانی سەربەلیستی (ی.ن.ک) وەزارەتی پێشمەرگە ئەوە چەندین جارە
لە رۆژنەمەو سایتەکان ڕوون کردنەوەئەخەینە بەرچاوی جەنابتان لەسەر پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران سەر بەلیستی (ی.ن.ک) بەلیستی (قادە) واتە
لەپلەی رائد بۆ سەرەوە لەبەرواری01/ئەیلول/2009وە تاوەکوئێستاهیچ مەرسومێکی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی سەربەلیستی (ی.ن.ک)ت ئمزانەکردوە بۆ؟؟؟؟
وەبەپێچەوانەوە هەموو جەدوەلێکی لیستی پارتی لەکاتی خۆیدا ئمزا ئەکەیت و حیسابت نە بۆ میلاک نە بۆ تاقی کردنەوەکان ناکرێ!!!!
نمونەیەک لەسەر خۆتان...
بەرێز سەرۆکی هەرێم...ئێمەئەپرسین ئایا مەسرور بارزانی کوڕەکەت ئەو هەموو پلەیەی چۆن وەرگرتوە کێ ئیمزای مەرسومەکانی بۆ کردوە !!!! وە لەسەر چی بنەمایەک بۆی هەژمارکراوە ، ئایا بەپێی تەمەنەکەی یان بەپیێ میلاک یان بە ئازایەتی و لێهاتویی خۆی بە ئازایەتیش بێت باوەرناکەین لەژیانی خۆی تەقەی کردبێت ئەگەر بەتەمەنیش بێت هەرچۆنێک بێت حیسابی بۆ بکەی ناگاتە پلەی (نەقیب) !!!! لەوانەیە بە قودرەتی قادر بە ئیمزایەکی جەنابت بوبێت بە ئامر لیوا دەک ئافەرین سەرۆکی هەرێم میللەت هەر سەرۆکی وەک تۆی هەبێت .
ئێمە حەز دەکەین جەنابتان رونکردنەوەیەک بدەن لەسەر ئەو مەسەلەیە هۆی چییە ئەو مەرسومانە ئیمزا ناکەی چەندین جار بیانوتان گرت هەموو بیانوەکانمان بری ئەم جارە چاوەرێ ئەکەین !! بۆیە بۆ دوا جار پێت ئەلێین ئەگەر وەڵام نەدەنەوە ئێمە ناچار ئەبین هەڵوێست وەردەگرین لەماوەی یەک هەفتەدا بۆ ئاگاداریتان
ئەفسەرانی یەکێتی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە