نەتەوە و بوونى چ مانایەک دەبەخشــێت کاتێ ژیان ســەراپا لە مردار بوونەوەدایە؟

Thursday, 17/12/2009, 12:00

1838 بینراوە


پێش ئەوەى هەر مرۆڤێک لە ســەر ئەم گێتى یە پێناســەیەکى تایبەتى هەبێت یان خاوەن ناو و نیشــانێک بێت یان هیچ تەعریفێکى دیکەى هەبێت، پێش ئەمانە هەمووى بوونەوەرێکە بە کۆمەڵێک ئیمتیازاتى جیاواز لە بوونەوەرەکانى دیکە کە لە ســەروو هەموویانەوە هێزى هۆشــمەندى و مەعریفەتە کە واى لێکردووە لە چوارچێوەى ســیســتەمێکدا خۆى ئارایش بدات و مانۆڕى ململانێ ى خۆى تێدا نمایش بکات ، ئەو مانۆڕەى تەنها و تەنها لە پێناوى بنیات نان و قایم کردنى پایەکانى بوونیەتى، ئەو ســیســتەمەش جگە لە (ژیان) چى دیکە ناگەیەنێ، ئەو ســیســتەمەى بۆ بوونەوەرى مرۆڤ جیاوازترە وەک لەوانى دیکە و بگرە ئاڵۆزترە و بە درێژایى کات و ســەردەمەکان لە گۆڕاندایە و لە قاڵبێکدا نەیبەســتوە ، ئەمەش لە کارایى و ئەکتیڤ بوونى هوشــمەندیەکەیەوە ســەرچاوەى گرتووە، نەمان بینى ژیانى پەزێکى چەند هەزار ســاڵێک لەمەو بەر و پەزێکى ئەمڕۆ گۆڕانى بەخۆوە دیبێ، پەز ئەوســا و ئێسـتاش هەر بەرهەمەکانى دەخورێت و ســەریش دەبڕدرێت و دەخورێت، بەڵام مرۆڤەکان بە هێزى هۆشــمەندى و بیرمەندى ئەو ســیســتەمە ئاڵۆزەیان بۆخۆیان بنیات ناوە کە ئەویش (ژیانە) کە مێژووەکەى بە هێندەى بوونى مرۆڤ لە ســەر ئەم هەســارەیە کۆنە و بە نشــێوى و هەڵدێرگ و کێشــمە کێشــێکى زۆردا ڕەت بووە تا ئەم فۆرمەى ئەمڕۆى بە خۆوە گرتووە. ســەرەتا مرۆڤ تەنها کۆیلەى غەریزەکانى خۆى بووە کە خۆى لە ژیانێکى ئاژەڵیدا دیوەتەوە، لە هەمان کاتدا کۆیلەى ترس بووە کە زیاتر ســروشــت و کارەســاتەکانى ســەپاندوویەتى بە ســەریدا، بەڵام بە بەرەو پێشــەوەچوونى ئەو ســیســتەمە واتە (ژیان) ووردە ووردە مرۆڤ چۆتە قاڵبى کۆیلەیەتى خۆى بۆ خۆى ئەویش بەوەى تاقمێکى دیکە بە حوکمى شــەڕەنگێزى و چاوچنۆکى زیاتر تاقمێکى دیکەیان کردووە بە کۆیلەى خۆیان ، بەڵام ژیانى مرۆڤ کە پاڵپشـتەکەى هۆشــمەندى یە بەوە ڕازى نەبووە و لە دووڕیانەکانى مێژوودا ڕێگاى ڕەهایى خۆى دۆزیوەتەوە و دڕى بە زۆرداران و چاوچنۆکان داوە تا ژیانى ڕاســتەقینەى خۆى بە دەســت بهێنێتەوە. کەواتە ژیانە ســەرچاوەى هەموو گۆڕانکاریەکانى مرۆڤ ، ئەو ژیانەى بۆ هەر مرۆڤێک ڕەوایە واتە بۆ کەســێک ژیان ڕەواتر نیە لە یەکێکى دیکە مەگەر ئەوەى کە لە یاســاى ژیان لابدات و بیەوێت بەهاکانى ژیان بســڕێتەوە کە بێگومان ئەو بەهایانە بۆ مرۆڤەکان زۆر گەورە و گرانن و هیچ ســەردەمانێک لاى مرۆڤ قابیلى فەرامۆشــى نیە. کەواتە تەعریفى خودى مرۆڤیش هەر بە ژیان ئەکرێت، ڕەنگە مرۆڤەکانیش ژیانیان لێ داماڵرێ و بچنە قاڵبى ئاژەڵەوە ،واتە ژیانێک کە ســتانداردى مرۆڤى تیا نەمێنێت و گوزەراندنى تەنها لە ڕێ ى جەنگ و دەعوا و ملکەچى یەوە بێت، کاتێک ژیان ئەگەڕێتەوە ســەر وەها ڕیتم و ئاوازێک ئیدى مرۆڤ پێویســتى بە هیچ پێناســە و ئینتیمایەک نامێنێ و جەنگ و دەعواکانى چى دى لەســەر ئەو پێناســانە ناکات، ژیانێکى شـێـوێندراو و ئازاراوى بۆ مرۆڤێکى کورد و عەرەب و فارس و تورک و ئینگلیزێک و.......هەر هەمان ئازار و ڕەنجوەرى یە و فەرق لە نێوان ئازارەکاندا نیە، کاتێک مرۆڤێک بە ئازارى نەخۆشــیەکى جەســتەییەوە دەناڵێتێت گرنگ نیە چ پێناســەیەکى هەیە بەڵکوو گرنگ بۆى چارەســەرە ، بەهاى پێناســە و ئینتماکانى مرۆڤ ناکەونە پێش بەهاکانى ژیانەوە ، ئەوانە هەمووى لکى دیکەى ژیانن و کەمالیاتى مرۆڤن و کاتێک بەهایان دەبێت کە ژیان پێشــتر بەهاى خۆى وەرگرتبێت. کۆیلە کردنى بیرى مرۆڤەکان لە پێناســە و ئینتیمادا هەڵەیەکى گەورەیە کە بە داخەوە بیرى زۆرێک لە ڕۆشــنفکران و نووســەران و لێکۆڵەرانى ئەم نیشــتیمانەى ئێمەى بە خۆیەوە ســەرقاڵکردووە و لە فەلەکى بێ ئەنجامیدا دەمانخولێنێتەوە، چونکە ئەوان ئەوەیان فەرامۆش کردووە کە پێناســە و ئینتیما خوڵقاوى جوگرافیا و مێژووى تێپەڕیوە هیچ حیســابێک بۆ کۆى جوگرافیاکە کە هەســارەى زەوى یە و بۆ ئایندەش ناکەن کە لە کوێدا دەگیرســێینەوە، ئەو هەســارەیەى کە ئەمڕۆ بە تەکنۆلۆجیا بچووک بۆتەوە و شــتێکى نەماوەتەوە ناوى بەربەســت بێت ، ئایندەش کە خۆى لە زەمەندا دەبینێتەوە و تێپەڕینى هێندەى لۆکۆمۆتیڤەکانى ســەردەم خێرایە، کەچى تازە بەتازە قەڵەمەکان و بیرەکانى ئێمە ســەرقاڵى سەوداگەرى ئینتیما و پێناسەن کە بێشــک ئەو بیرکردنەوەیان هى خۆیان نیە بەڵکو بە تەنها بە دەر بڕین و پێنووس هى ئەوانە دەنا ئەوان لە قەوانێکى ســواو چى دیکە لێنادەنەوە کە بەدیهێنەرەکانى ئەوانەن تەنها پێناســەى ئینتیما بۆ تاکەکانى چەوســاوەى میللەت دەرئەکەن و بەڵام لەوەو پێش پێناســەى ژیانیان لێســەندوونەتەوە. بۆیە ئەمڕۆ تاکى کورد چەندێک پێناســەى ئینتیماکەى پێ بفرۆشــیتەوە بە پوولێکى قەڵب نایکڕێتەوە چونکە ســەردەمانێکە پێناســەى ژیانى لێســەندراوەتەوە، ئەو ژیانەى بۆ زۆرینە ڕەوا نیە و بۆ کەمینەش فەراهەمە، ئەو کەمینەیەى کە هەمیشــە لە دوکانى فرۆشــتنى پێناســەى نەتەوەدا کاســبى خۆى ئەکا و بەو بەهانەیەوە بەهایەکى بۆ ژیانى زۆرینە نەهێشــتۆتەوە و بگرە ژیانى باقى دیکەى کۆمەڵگایان لە مانا پیرۆزەکانى داماڵیوە، ئەو کاســبیەى کە ئەمڕۆ لە هیچ کون و قوژبنێکى ئەم هەســارەیەى ئێمەدا باوى نەماوە و کۆمەڵگاکان ئێسـتا تەنها پێناســەى ژیانیان لا گرنگە و زانســت و تەکنۆلۆژى ئەکەن بە ڕێچکەى ململانێ و کێ بەرکێ، کەچى بیرمەندا ن و خاوەن فکرانى ئێمەش هێشــتا لە خەوى غەفڵەتى فرۆشــتنەوەى ئینتیماى نەتەوەییدان کە بێشــک بۆ ئەو کەمینەیەى دەفرۆشــنەوە کە ماناکانى ژیانى لە تاکى کوردى داماڵیوە ، ژیانێک کە هەموو دەرگاکانى بەڕووى زۆرینەدا داخراوە و کلیلەکانى لە گیرفانى بازرگانان و فرۆشــیارانى ئینتیماى نەتەوەدایە لە کاتێکدا هەر خۆیان ئەو ئینتیمایەیان بە هەرچواردەوردا هەڕاج کردووە. لە کۆمەڵگاى ئێمەدا ژیان خەریکە مردار ئەبێتەوە ئیدى نەتەوە بوونى یا نەبوونى چ مانایەک ئەبەخشــێ؟

16/12/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە