نیقابەى كرێكاران(لقى سلێمانى) ئێوە خۆش (بەشى یەكەم)

Saturday, 05/11/2011, 12:00

1572 بینراوە


ئەگەر چاوێكى خێرا بەمێژووى دروستبوونى نیقابەى كرێكاراندا بخشێنین دەبینین كەمێژوویەكى پڕ كێشەو بێشەو ململانێى سیاسى و جێپێ قایمكردنى لایەنە سیاسیەكان بووە, بەو كادرانەى كەزیاتر جێبەجێكارى بڕیارو ڕاسپاردەكانى حزب بوون . ئەوكادرانەى كەپێنوسەكانیان وەك ڕم بەكار دەهێنن تاكو هەڵسوكەوتى هەڵسوڕاوانى نقابە بگەیەننە مەكتەبى ڕێكخراوە دیموكراتییەكانى یەكیێتى تائەوانیش كارى جدى لەسەر بكەن بە پەراوێزخستن و دەستكورتكردنەوە یا زمان بەستنیان, بەلێسەندنەوەى كارى گرنگ و بەخشینیان بەكەسانى دلسۆزى حزبى بەتایبەت ئەوانەى كەهەمیشە پیشەیان ژێرنوسینە , تائەگات بەو ڕادەیەى ئەگەر دڵسۆزى و گوێڕایەڵى خۆیان بۆ مەكتەبى ڕێكخراوە دیموكراتییەكان نەسەلمێنن ئەوا لەنیقابەى كرێكاران دور دەخرێنەوە كەبەدوربینى كوڕیش جارێكیتر نایبیننەوە .
ئەمە سەربارى ئەوەى كەمەڵبەندى ڕێكخستنى سلێمانى یەكیێتى بەدرێژایى ئەم مێژووە ڕەشە بارگرانى و ڕێگرى بۆسەرجەم كاروبارەكانى لقى سلێمانى دروستكردووە بەدەستێوەردان و ناردنى كادرى بێئەزموون و پاڵپشتى لەسەر بەردەوامبوونى سەرجەم كارەناڕەواكان ,بەداخەوە ئەمەش ڕەنگدانەوەى خراپى لەسەر كادرو كارمەندى مێینەش داناوە تاڕادەى خۆبەدەستەوەدان و تەحەڕوشپێكردنیان وسودلەجەستەنەرم و نۆڵەكانیان بینراوە بەخاترى مانەوەیان .
لقى سلێمانى كرێكاران بەدرێژایى مێژووەكەى كەوتۆتە ژێر چەپۆكى یەكێتییەوە لەنێوان مەڵبەندو مەكتەبى ڕێكخراوەدیموكراتییەكاندا وەك فوتبۆڵ هەرجارەى ئەكەوێتە ژێرشوتى یەكێكیانەوە و ئاڕاستەى گۆڵى دەكەن , كەبەداخەوە ئەم دوو ئۆرگانە بەدرێژایى بیست ساڵ لەسەر ناردنى ئەم بەرپرس و ئەو بەرپرس ناكۆك بوون بەڵام بۆ پاراستنى مافى كرێكاران بچوكترین پڕۆژەو ڕێككەوتنیان نەبووە , یەكێتى و پارتى هەمیشە ڕووى نەگەتیفانەى خۆیان نمایشكردووە بەناردنى كادرى ڕاهێنراوى دەزگاى زانیارى وپاراستن و شوێن پێهەڵگر, وەك عەلی یە شەل.كادرى بێئەزموون و سست و دەمساردییان بۆناردووە , هەرچەندە نقابەى كرێكاران دەبوایە هەڵگرى دروشمى خزمەت بەكرێكاران و پیشەوەرانى بكردایە بەرنامەى كارى سەرەكى, لەڕێگاى كادرى شایستەوە, بەڵام بەپێچەوانەوە لەڕووى سیاسى و سایكۆلۆژىو سۆسیۆلۆژیشەوە داماڵراون ,تەنانەت پێگەى كۆمەڵایەتیشیان هێندە لاوازە كەناتوانرێ وەك مرۆڤێكى كۆمەڵایەتى ببینرێن . نقابەى كرێكاران بووەتەشوێنى ژووانى عەشق و عەشق بازو پیاو كوژو لەشفرۆش كەبەئاشكراو بەبێ دوودڵى و گومان ئەمانە وجودیان هەیە. خوێنەرى خۆشەویست ئەم بابەتە درێژەى هەیەو لەبەشەكانى داهاتوودا لەڕێگاى ویكیلیكسەوە سەرجەم فەزیحەى سیاسى و ئیدارى و ئەخلاقى و ئاشكراكردنى پەیوەندى ناشەرعى ئەودیوى دەرگاكانى نقابەى كرێكارانەوە ئاشكرا دەكەین,خوێنەرى بەردەواممانبن كەزانیارییەكان زۆرگرنگن و پەردەپۆشكراون ..... كۆتایى بەشى یەكەم .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە