ئاگادار بن لە 50 هەزار دەنگی نایاسایی

Wednesday, 22/07/2009, 12:00

2155 بینراوە


لیستی کوردستانی لەبەر ئەوەی هەستی بەوەکردوە کە نشوستێک حەتمی بەدەست دەهێنێ بەرامبەر بە لیستی گۆڕان لەم کێبڕکێ یەدا بەناچاری پەنا دەباتە بەر هەندێ کاری نەشیاوی پێشێلکاری یاسای ڕێنماییەکان بەمەبەستی ڕاگرتنی پارسەنگی نشوستیەکەیان گەرچی لەچەند ڕۆژی ڕابووردا بەنهێنی و ئەمڕۆ بەئاشکرا ئاوارەکانی ناوچە وازلێنراوەکانی کوردستان کە ئێستا لە هەولێرو دەورووبەری نیشتەجێن فشاریان خراوەتە سەر کە دەنگ بەلیستی کوردستانی بدەن و چەندین ئاسان کاریان بۆ کراوە وەک پسۆڵەو ناسنامەی تەزویر و لەگەڵ پێدانی پاداشتی و بەڵێنی نابەجێ و ئەوەی شایانی باسە ئەو ئاوارانە مەزەنەدەکرێن بەنزیکەی 50 هەزار کەس دەبن واتە کێشکردنی 50 هەزار دەنگی نایاسایی.
بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆموسیونی باڵای هەڵبژاردنەکان ئاگادار بکرێتەوە و ڕێگە لەو جۆرە کارە ناشایستەیە بگیرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە