یەكێتى نیشتیمانى كوردستان ئیشى بەدز و نەخوێندەوار ته‌زویرچییە!!!

Saturday, 19/09/2009, 12:00

1612 بینراوە


هەروەكو پێشتر بەڵێنمان پێدابوون كەكاندیدى مستەفا چاوڕەشتان بۆ پێناسە بكەین كەلەداهاتوودا شوێنى على حمد بەگى قایم قامى ئێستاى ڕانیە دەگرێتەوە،ئەمەش ڕەمك ڕەمەزان قادرە دەرچووى كۆلێژى یاسایە بەڵام بەبڕوانامەى تەزویر ئەمەش دەقى ئەو نوسراوەیە كەدەریدەخات بڕوانامەكەى ڕەمك ڕەمەزان تەزویرە،
بەپێى وێنەى یەكەمى نوسراوەكە دەردەكەوێت كەڕەمك ڕەمەزان لەساڵى یەكەم دەرنەچووە لەگەڵ ئەو ناوانەى كەهەیە بۆ نمونە(عوسمان سعد عبدالرەحمان)
بەڵام بەگوێرەى نوسراوى دووەم كەئەمەى خوارەوە وێنەكەیەتى،
ڕەمك ڕەمەزان دەرچووە بەڵام دەبوایە وەك دەرنەچووەكان نمرەى كۆتایى لێبشكێنرێت،بەڵام بەدەرچوو لەفۆرمى پڕكردنەوە بۆ زانكۆ مامەڵەى لەگەڵ كراوە لەفۆرمەكەدا بەیەك ساڵە نوسراوە ئەم تەزویرەشى لەلایەن مستەفا ئیبراهیم بەڕێوەبەرى ئەوساى خوێندنگاى ئامادەیى چوارقورنەوە بۆ كراوە كەئەو مستەفا ئیبراهیمەش بەرلەڕاپەڕین یەكێك بوو لەمستەشارەكانى ڕژێم،
گەلۆ چ ڕۆژگارێكە نوێنەرەكەى تاڵابانى چ كەسێك دەكات بەلێپرسراوى ئیدارى دەروازەى ڕاپەڕین،
پێشنیانیش زۆر جوانیان وتووە(چ بچێنیت ئەوە دەدوریتەوە)
كەسێك بەبڕوانامەى تەزویر بچێتە زانكۆ بابزانین چۆن خزمەت دەكات و چ بۆ هاوڵاتیان دەكات،
بەرپرسێكى باڵاى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان لەبارەى بەڕێوەبەرى ئێستاى ناحیەى حاجیاوا و كاندید بۆ قایم قایمى ڕانیە بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند ئەو كاك ڕەمكەى ئێوەى باسى دەكەن بەداخەوە بەبێ ئەوەى هیچ ئەزمونێكى هەبێت لەبوارى ئیداریدا لەساڵى 2001 كرا بەبەڕێوەبەرى ناحیەى هێرۆ،ئەویش لەجیاتى خزمەتكردنى هاوڵاتیانى ناحیەى هێرۆ تاقم قەنەفە و چەندین كەل و پەرلى بنكەى ئاسایشى هێرۆى دزى و دواتر لەلایەن بەكر بایز لێپرسراوى ئەوساى ئاسایشى قەڵادزێ سەرەڕاى ئەوەى ئیهانەى دەكات و چەندین جنێوى پێدەدات تەواوى كەل و پەلى دزراوى پێدەهێنێتەوە_ لەلایەكى ترەوە فەرمانبەرێكى ئیدارى لەقەڵادزێ كەئاگادارى ئیش و كارەكانى ڕەمك ڕەمەزان بوو بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند ناوبراو بەهۆى ئەوەى هەرلەسەرەتاوە بەتەزویرى چۆتە زانكۆ و چاوەڕوانى هیچى لێنەكرا و كاتێك بوو بەبەڕێوەبەرى ناحیەى هێرۆ دواى دزینى كەل و پەلى بنكەى ئاسایش چەندین كەل و پەل و ئامێرى ناو ئۆتۆمبیلى بەڕێوەبەرى ناحیەى دزیوە بەهۆى بەردەوامیشى لەسەر دزى لەسەر كارەكەى دورنەخرایەوە بەڵكو نەقڵى ناحیەى بێتواتە كرا،كاتێك ئەم ئۆتۆمبیلە دەگەڕێنرێتەوە بۆ پارێزگا دەكەوێتە دەستى دلاوەر ئەحمد مجید كاتێك دەبینرێــــت ئەم ئۆتۆمبیلە هیچ كەل و پەلێكى تیانەماوە لەلایەن دلاوەر ئەحمد مجیدەوە تەواوى كەل و پەلەكانى پێدەگەڕێنرێـتەوە بۆ پارێزگا،
گەلۆ چ ڕۆژگارێكە دز خاوەن بڕوانامەى تەزویر ببرێتە پێشەوە كەسانى پسپۆڕ و خاوەن بڕوانامەى بەرز بەهۆى ئەوەى دەنگیان بۆ لیستى بەناو كوردستانى نەداوە لەسەر كارلاببرێن یان بگوازرێنەوە بۆ شوێنى تر...،،،
خوێنەرانى خۆشەویست لەئەڵقەى دووەمدا چەند كاندیدێكى نوێتان پێدەناسێنین كەبۆ بەڕێوەبەرى ناحیەكانى سنورى دەروازەى ڕاپەڕینى یەكێتى دانراون،

په‌یامنیری کوردستانپۆست2






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە