بۆ پشتگیری لە مامۆستا کاروان، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی گەرمیانیش قسەیان هەیە

Monday, 12/03/2012, 12:00

2652 بینراوە


ئێمە وەكو گروپی خوێندكارانى بەشە ناوخۆیەكانى زانكۆی گەرمیان بە پێویستمان زانى چەند راستیەك بخەینە روو كە پێشتر لە زانكۆكە رووی دابوو و لە كوردستان پۆست بڵاو كرابویەوە,ئێمە وەكو شایەت حاڵێك ئەو جۆرە تۆمەتە بێ بنەما و مناڵانەیە رەت دەكەینەوە كە درابووە پاڵ بەڕێز مامۆستا كاروان و زۆرینەى خوێندكاران ئەم راستیە دەزانن, لێرە ئێمە ئەمانەوی بپرسین كە ئەگەر ئەو مامۆستا بەڕێزە هەڵسوكەوتى هەرزەكارانە بووبێ چۆن دوو ساڵ لە لایەن كۆلێژەوە بەرێوەبەرایەتى ئەو شوێنە هەستیارەیان پێسپارد دواتر بوو بە بەرێوەبەری كاروباری خوێندكارانى زانكۆى گەرمیان كە ئەمەش لە لایەن زانكۆوە بوو و دواتر ئەگەر كاری نەشیاو یان سوكایەتى بە خوێندكاران كردبێ چۆن قەبووڵیان كرد ئەو پۆستەى بدرێتێ! بەڵام بە پێچەوانەوە خوێندكاران هەموو پیان خۆشبوو.وە هیچ كاتێ خۆپیشاندان نەكراوە دژ بەو مامۆستا بەڕێزە و ئەوە هەلومەرجى سیاسی بو و هەمو ناوچەكانى هەرێمى كوردستانى گردبویەوە و هیچ پەیوەندى بە مامۆستا كاروان و كەسی ترەوە نەبووە (ئەو كەسەی گیرابو رونكردنەوەى نوسیوە هەر لە كوردستان پۆست و لە بەشى رخنە بڵاوكراوەتەوە). وە هەر وەها ئەمانەوێ ئەوەش بۆ خوێنەرانى كوردستان پۆست رونكەمەوە كە باج لە هیچ خوێندكارێك وەرنەگیراوە بەبۆنەی خۆپیشاندانەوە بەڵام لەسەر ئەوە بوو كە چەند خوێندكارێك ئاگریان لە كاغەز و كلێنكس بەردا بوو و فڕێان دابوە خوارەوە لە كاتێكدا خوارەوەى ئەو شوێنە موەلیدە و تەنكى گازی بەشە ناوخۆیەكەى لێیە و مەترسی هەبوو بۆ سەر هەشت سەد و پەنجا كچى بەشە ناوخۆیەكە كە بسوتێن ئەگەر ئیجرائاتى نەكردایە دوبارە ئەبویەوە و شتی خراپتر روی ئەدا كە ئەمەش هەموو خوێندكارانى بەشە ناوخۆی شایەت حاڵی ئەمەن. بە داخەوە لە جیاتی دهست خۆشى كردن لەو مامۆستا بەڕێزە ئەوترێ باجى وەرگرتوە! باسی ئەوەى كردوە كە هەر كاتێك بەڕێز مامۆستا كاروان خۆی كردبێت بە داخلیە بەبێ ئاگاداری ئێمە بوە,ئێمەش ئەڵێین نەخێر وانیە و ئەمە درۆیەكە لەوانى تر زۆر دوورە لە راستیەوە چونكە ئێمە خۆمان لە ئەو واقیعەتە داین و هەركاتێك كێشەیەك هەبوبێت یان پێویستى كردبێت هاتوە و لە دەرەوە وەستاوە و هەمو نوێنەر و چاودێرەكانى ئاگادار كردوەتەوە و وتویەتى لە پێشمەوە برۆن و ئاگادارى خوێندكارەكان بكەنەوە و ئەگەر نوێنەر لەوێ نەبوبێت ئەوە بە خوێندكارێكى وتوە پێشم كەوە و ئاگاداری ئەوانى تر بكەرەوە. نمونەیەكى زیندو كە لە كۆتای ساڵَی پار ئاگر كەوتەوە لە بەشە ناوخۆیەكە و لەو كاتەدا نیوەی خوێندكارەكان تەواو ببو بۆیە بەڕێز مامۆستا كاروان سەردانى بەشەناوخۆی كرد و تەلەفۆنى بۆ نوێنەرەكان كرد هەندێكیان لە تاقیكردنەوەكان تەواو ببون و ۆۆشتبونەوە و هەندێكیان لە بازار بون لەو كاتە قورسەیە ڕاستەو خۆ نەهاتە ناو بەشەناوخۆیەكەوە هەتا بە خوێندكارێكى وت پێشم كەوە و هەمو خوێندكارەكان ئاگادار كەرەوە.بۆیە ئەو قسە پڕو پوچانە لاى هەمو خوێندكاران ئاشكرایە كە هەر زۆر بێ بنەمایە
لێرەوە ئەمانەوێ وەڵامى ئەو گروپی كچانى زانكۆی گەرمیان بەینەوە كە سەرۆكى زانكۆی گەرمیان سەردانى بەشە ناوخۆی كچانی كرد و خوێندكارەكان یەكەم پرسیاریان ئەوە بو كە بەڕێز مامۆستا كاروان خۆی دەستی لە كار كێشایەوە یا لابراوە لە وەڵامدا وتى نەخێر خۆی دەستى لە كار كێشایەوە و دوەم پرسیاریان ئەوە بو چۆن زانكۆ قبوڵ ئەكا دیعایە بۆ كەسێكى وا بكرێ بۆ وەڵامى ئەوەش وتى دەریا بە دەمی سەگ پیس نابێ. ئێمە ئەوە ئەزانین كە بەرێز مامۆستا كاروان بەشەناوخۆیەكانى زانكۆى گەرمیانى كرد بە نمونەیەك كە لە زۆربەى بەشەناوخۆی زانكۆكانی تر باشتر بێت.ئەمەیە كاری نەشیاوى مامۆستا كاروان! ئەگەر خۆتان بە خوێندكاری زانكۆ ئەزانن ئەبوایە بە ئینسافەوە و لە دورەوە قسەتان نەكردایە حوكمی نا راستان نەدایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە