ڕوون كردنەوەیەك لە ڕاگەیاندنى سەرۆكایەتى دیوانى چاودێرى داراییەوە

Thursday, 13/08/2009, 12:00

2324 بینراوە


دیوانى چاودێرى بۆ بەڕێز/ ماڵپەڕى كوردستانپۆست

ئاماژە بەو بابەتەى بە ناونیشانى (بۆ بەڕێز كاك جەلالی سام ئاغا سەرۆكى دەزگاى چاودێری) كە لە 21/7/2009 بەناوى (فەرمانبەرێك)ەوە لە سایتەكەتاندا بڵاوكراوەتەوە.
ئەمانەوێت ڕایبگەیەنین كە ڕاپۆرتەكانى دیوانمان بە ئەوپەڕی عەدالەت و نەزاهەت و نەترسیەوە ئامادە ئەكرێت و دەنێردرێن بۆ دام و دەزگا حكومیەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان. ئێمە لاى خۆمانەوە بەردەوامین لە بەدواداچوونیان و جێ بەجێ كردنیان و هیچ شتێكیش نیە لە ئێمە شاراوە بێت، بەڵام بەپێى سروشتى كاری دیوانمان و ڕێسا و یاسای پەیڕەوكراو ناكرێت ناوەڕۆكى ڕاپۆرتەكانمان لە ڕۆژنامەكاندا بڵاوبكرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ڕاپۆرت و بەڵگەنامانەى دیوانمان وەك دۆكۆمێنتى دەوڵەتى دەبنە بەشێك لە ئەرشیفی نەتەوەییمان و لەدام و دەزگا پەیوەندیدارەكاندا دەپارێزرێن.
ئاشكرایشە كە ئەو جۆرە دۆكۆمێنتانە لەهەموو وڵاتانى دنیادا تا ماوەیەكى دیارى كراو بەم جۆرە دەمێننەوە، دواتر ئاشكرا دەكرێن، هەركەس و لایەنێك بیەوێ دەتوانێ سەیریان بكات.
لەگەڵ ڕێزدا..

ڕاگەیاندنى سەرۆكایەتى دیوانى چاودێرى دارایى سلێمانى
28 / 7 / 2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە