دوایین ره‌وشی شه‌ڕی گریلا دژی کۆماری تیرۆر.

Sunday, 24/07/2011, 12:00

2361 بینراوە


لە گه‌رمه‌ی هێرشی بەربڵاوی هێزه‌کانی ڕژیم بۆ سەر باشووری کوردستان و هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مێدیا، گەریلاکانی پژاک لە هەرێمی خنێرێ گورزێکی کوشندەیان لە هێزەکانی ڕژیم وەشاند و لە ئەنجامدا 20 پاسداری ڕژیم کوژران و تانکێک، کاتوێشایەک و هاوانێکی 120 میلیمی تێکشێندران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی خنێرە لێدوانیکی دا. بە گوێرەی ئەو لێدوانە، دوێنێ کاتژمێر یەک و سی خولەکی نیوە شەو گەریلاکانی هەرەکە کە پیکهاتبوون لە یەکینەکانی شەهید هێمن، شەهید ڕوناهی و شەهید سۆران لەدژی هێزێکی ڕژیم کە خۆی بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمی خنێرە ئامادەکردبوو، چالاکی ئەنجام دەدەن. لەو چالاکییەدا 5 خێوەتی هێزەکانی ڕژیم کراونەتە ئامانج و ٢٠ پاسدار کوژراون.

هەر لەو چالاکییەدا، 1 تانک، 1 کاتوێشا و هاوانێکی 120میلیمی بەتەواوەتی تێکشکێندراون و، دۆشکەیەکی دوازدەونیو کالیبر و، چەند پارچە چەکێکی تر کەوتۆتە دەست گەریلاکان.

هەروەها ڕاگەیەندرا کە گەریلاکانی هەرەکە لەو چالاکییەدا زیانی گیانیان نەبووە و، لەهەرێمی چالاکییەکە دورکەوتونەتەوە.
دواتر ڕژیم بە خەستی هەرێمەکە تۆپباران دەکات کە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوو



گەریلاکانی هێزه‌کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان - هەرەکە، لە ناوچەی زمزیرانی سەردەشت، چالاکییەکی وڵامدانەوەیان ئەنجام دا و دەیان پاسدار کوژران و دەیانی تر بریندار بوون.

لەبەرامبەر هێرشی دەوڵەتی ئێران بۆسەر باشوری کوردستان و هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مێدیا، گەریلاکانی هه‌ره‌که‌ لە ناو خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا چالاکی وه‌ڵامدانەوە ئەنجام دەدەن.

دوای چالاکییەکان لە کرماشان، مەریوان، دەشتی وەزنێ و بەردەناز، دوێنێ ئێوارە لە ناوچەی زمزیرانی سەردەشت، گەریلاکانی هێزه‌کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- هەرەکە چالاکیەکیان لەدژی پایەگای گەردەنەی زمزیران پێکهێنا. بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان، لەو چالاکییەدا دەیان پاسدار کوژراون, دەیانی تر بریندار بوون و پایەگایەکە بەتاوەتی تێکشکێنراوه

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە