دەستورى مەسعود و مادە پڕ لە كۆنە پەرستى و دكتاتۆریەكانى

Thursday, 25/06/2009, 12:00

2267 بینراوە


زرنگ دەستور دایكى یاساكانەو پەیوەندى بە خودى تاكە كەسەوە هەیە هەر لە دەستەبەركردنى مافە سەرتاییەكان وەكو مافى ماددى و معنوى مافەكانى ژیانیشەوە لەم وڵاتەى كەتیایدا ئەژیت ,دەسەڵاتى هەردوو بنەماڵە دواى ئەم هەموو سیاسەتە هەڵانەى كە كردیان بووە هۆى دۆراندنى زۆر لە پرسە گرنگەكانى دۆزى كورد دواى 18 ساڵ هەر لە دۆڕاندنى كەركوك ناوچە دابڕاوەكان و بڵاو كردنەوەى دزى و گەندەڵى نەهێشتنى هەستى نەتەوەى لاى تاكى كورد ئەیانەوێت بەم كۆتایى تەمەنیان بەزۆر پەلە بكەن لەسەر تێپەراندنى دەستورێكى ناوەرۆك كۆنە پەرست و شۆڤینیانەى پر لە كەم وكورتى دا كە لە پەرلەمانێكى كارتۆنى ماوە بەسەرچووى هەردوو بنەماڵەى مافیادا ئەیانەوێت لە دواى ئەم 18 ساڵەشدا بڕەو بەدەسەڵاتى خیانەت و مافیاى دزینى ودەست بەسەر داگرتنى سەروەت سامانى میللەت دا بڕەو پێ بدەن و لێرەدا من زۆر تێبینیم هەیە وە خەڵك ولایەنەكانى تریش بەگومانەوە سەیرى ئەم دەستورە ئەكەن هەر لە زوو تێپەراندنى وەكو لەسەروە باسم كرد وە هەم لە ناوەرۆكى نوسینى مادەكان و گۆرانكایەكان كە مسعود بەدەستى خۆى گۆرانكارى تێدا كردوەو وە كە لیژنەى پێداچوونەوەى دەستوریش بە تەواوى لەم گۆرانكاریانە دا بێ ئاگان وە بە تایبەت لە بەشى دووەم دەسەڵاتى جێ بەجێ كردن -یەكەم -سەرۆكى هەرێمى كوردستان دا هاتووە كە كەلە خوێندنەوەى مادەكاندا دەردەكەوێت كە دەسەڵاتێكى ڕەهاى لە ڕادەبەدەرى بە خۆى داوە كە خۆى وەكو دكتاتۆرێك دەچەسپێنێ و دەسەڵاتێكى تەواوى بەسەر دەسەڵاتى تەشریعى كە پەرلەمانە هەر لەدانان و هەڵوەشانەوەى دا ودەسەڵاتى (تەنفیزى) كە حكومەتە هەر لە دانانى سەرۆك وەزیردا و لادانى وەزیرو دانانى دەسەڵاتى دادوەریشى بە تەواوى خستۆتە ژێر ڕكێفى خۆیەوە كە لە ڕاستیدا و بەپێ پەیرەوى وڵاتى دیموكراتى و فیدڕالیدا ئەبێت پەرلەمان ئەم دەسەڵاتانەى هەبێت ,كە پەرلەمانیش نوێنەرى گەلەو واتا گەل زۆرینەى دەسەڵاتە نەك دەسەڵاتى سەرۆكایەتى دكتاتۆرى و ە لەبەندێكى ترى ئەم دەستورەدا هاتووە كە زۆر خەتەرناكە و پەیوەندى بە مافى تاكە كەسەوە هەیە كە وەك مافە سەرتاییەكان و شارستانیەكان وەك -دەروازەى دووەم-مافە بنەرەتیەكان-بەشى یەكەم-مافە شارستانى و سیاسیەكان-مادەى18-دووەم ئەم دەق و حوكمانەى تایبەت بە مافە سەرەكیانەى كەلەو دەستورەدا هاتوون هەر كاتى جێ بەجێ كردنیان لە توانا دا هەبێت!!!!!! واتا هەر كاتێك كە برَیار بدەن كەلە توانا دا نى یە ئەم مافانە جێ بەجێ بكرێن جا بەهەر هۆیەك بێت و وە بە پێى بەرژەوەندى خۆیان ئەوا جێ بەجێى ناكەن بۆیە ئەبێت تاكى كورد لەكوردستان دا بە هیچ جۆرێك ڕازى نەبێت لەسەر تێپەڕاندنى ئەم دەستوورە دا جا بەهەر شێوەیەك شێوەكانى ناڕەزاى دەربرین بەرنگار بوونەوەى بێت نابێت ئەم شتە وا بە ئاسانى بەسەر میللەتى كوردا بڕوێنن و ملى تاكى كوردى پێ ببەستنەوە بۆیە ئەبێت هەموومان ئاگادار بین چونكە ئەمە هەر پەیوەندى بەم چینەى خۆمانەوە نیە بەڵكو بە چینى داهاتووى دواى ئێمەشەوە هەیە چونكە ئەگەر ئێمە كە بێ دەنگ بووین لە دزینى پارەى سەدا 17% و دزینى پارەو گرێبەستى نەوت داهاتى گومرگەكاندا داگیركردنى زەوى ماڵ دا ئەوا نابێت ئەوەیان بۆ بچێتە سەر .

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە