قەتیس بوونی کۆمەڵگە لەنێوان چەکوش و داسەکەی شاخ و،بیست و سێ ساڵ بۆچی یەکانی ئەمڕۆدا؟!

Tuesday, 02/09/2014, 12:00

2261 بینراوە







پەندێکی کوردی هەیە دەڵێت:
ئەو کەسەکەسە پیتێکی بەسە،لاریمان نییە لەو پەندەو چۆنیەتی ڕاڤەکردنی پەندەکە.
بەڵام ئایا هەموو سەردەمەکان وەک یەک ئەژماردەکرێن تا پەندەکان کاریگەری خۆیان لەدەست نەدەنو،کەسایەتی دەسڵاتدار گوێ بیستی ئەوهەموو پرسیارو گازندانەی هاونیشتیمانیانیان بن کە بەهۆی کۆکردنەوەی سامانی گشتییەوە بەدرێژایی دەیان ساڵ لێیان کراوەودەکرێت ؟
بێ گومان نەخێر!
جاران لەشاخدا هەمو کێشەو گرفت و قەیرانە جۆراوجۆرەکان بەتەنها سوێند خواردنێک دەهاتنەچارەسەرو کۆتاییان پێ دەهات سوێندەکەش نە یاساکانی ئەمڕۆ بوو، بارەگاکانیش نەدادگاکانی ئەمڕۆ بوو ن سوێندەکەش سوێند بوو بە گۆڕی پیرۆزی پێشمەرگەیەکی قارەمان کە لەگرتنی مۆڵگەیەکی داگیرکەردا گیانی بەخشیبوو.
واتە زانستی یاساکان لەشاخدا لەنیشتیمانپەروەرییەوە سەرچاوەیان گرتبوو نەک لەزانکۆ بەحیزبی ئاوێتەکاراوەکانی ئەمڕۆ،کەتاوەکو ئیستاکە جگە لەخەڵکی هەژار بۆ هیچ کەسێکی پیاوکوژی تر هیچ برەوو بوونێکی کرداریان نییە وەک دادگای بۆ هەموان یەک بڕیارو یەک چاو.
بۆچی؟
چوونکە ئەو سەردەمە جیا لە سەردەمی هەنووکە کەسانی شۆڕشگێڕ فێری دزی فزی قۆزی نەبووبوون،یان بە هەفتە خۆیان نەدەشووت چونکە بڕوایان وا بوو تاکوردستان ئازاد نەکرێتو خەڵکی بە یەکسانی نەژی تاوانە لە دەرەوەی جیهانی پرۆلیتاری بیت.
هەربۆیە ڕووت لەهەرکوێ دەکرد وێنەی چەکوشو داسێک بوونی هەبوو خۆشبەختی لەوەدابوو وێنەبوون نەک ڕاستی،ئەگینا نیوەی کۆمەڵگەکەمان نابینادەبوینو ئیستاکە دەبوایە لەبەدەرم بارەگای لقومەڵبەندەکان تەکەی سەرمان بهاتایەت بۆ بڕینەوەی مووچەیەک.
ئەی ئیستا بۆچی بوونەتە خوێنمژی هاونیشتیمانیان؟!
ئەوەداخوازی هەموومانە ئەی ئیستا بۆچی بەناوی خەباتی شاخەوە بەربوونەتە ناخی خەڵکیو پرینسیپی سەردەمی شاخیان بیرچووەتەوەو بە ئارەزووی ویستی خۆیان یاری بەهەستو نەستی هاونیشتیمانیان دەکەن،چونکە کاتێک کۆمەڵگە ئارەزووی بە کویلەبوون بکات ئەودەم خواستی کڕینو فرۆتنی ژیانیان لەلایەن کەسانی خۆپەرستەوە کە بازرگانی بە بوونیان دەکەن بەناوی ئێمە نەبین ئێوەش نابن دەکەنو، بەو دەردەمان دەبەن کە ئەمڕۆ بەچاوی خۆمان دەیبینینو باجەکەی دەدەینو ،لەبری داوای لێبوردن کردن لەکەسوکاری قوربانیانی ٣١ی ئابو کاولکارییەکانی جەنگی دووپارتی مشەخۆر،وێستگەکانی دابەشکردنی سوتەمەنیان تووشی بەرزبوونەوەی نرخ نەدەکرد.
کۆمەڵکەش هۆکاری سەرکییە لە هاتنەئارای هەر ڕەوشێک جا ڕەوشەکە خراب بێت یان باش!
بۆچی بۆچی؟
چوونکە کۆمەڵگە کۆمەڵگەیەکی خۆشبڕوایە لە سەدان سەری بڕاو سەڵاواتێکیان نەداوە واتە لە سەدان هەڵەی پارتە سیاسییە بازرگانەکانی نێو خۆی ووڵات نەیان توانی ژیرببنو چیتر بەرەوکورسییەکانی دەسڵات پاڵیان پێوە نەنێن.
کەواتە تاکەکانی نێو کۆمەڵگە ئاساییە بە سیم کارتێک نەبوونی یەک ساڵ گەرماوسەرمای بێ کارەبای لەبیر بچێت.
یان بە وەرگرتنی پارچە زەوییەک بێ دەنگ بێت لەبردنی هەمووپاوانەکان بۆ شوێنی پشوودانی بەرپرسەدزو داوێن پیسەکان.
یان بە خانەنشینکردنی بە ڕاید ببێتە تووتی حیزبو چیان ووت وا بکات.
واتە ووڵامی ئەوهەموو بۆچی بۆچییە لەوێدا بەدی دەکرێت کە کۆمەڵگە ڕانەهاتوون لەسەر پاراستنی نیشتیمان بەواتە ڕاستییەکەی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە