KURDISTANPOST
با به ڕۆمان
چاوی وڵاتی کوردستانی گه‌وره
Tuesday, 23/02/2010, 12:00
1510
بینراوە
له ناو هه‌موو ئه‌ستێره‌کان
ته‌نها ئه‌ستێره‌ی من ونه
به‌ختی ئه‌شقی ژیانی من
له ناو ده‌ریایه‌کی بێ بنه
چه‌نده‌ها په‌پوله‌ی ناسك
بۆ چاوه‌کانی من سوتان
هه‌موو ڕۆحیان کرده فیدا
به‌رده‌وام بون له تێکۆشان
به‌هاری پڕ گوڵ و جوانی
بۆ من نی یه له هیچ لایه‌ك
بولبولی هه‌میشه ده‌نگ خۆش
ته‌نها بۆ من جوکه‌ی نایه
له چاڵ دایه چاره‌نوسم
زۆر بێ هێزو بێ توانایه
چاوه‌ڕێ ی بینینی ده‌که‌م
چی بکه‌م تاوێك بۆلام نایه
تیشکی ڕووناکی خۆره‌تاو
بۆ من ته‌نها هه‌ر گه‌رمایه
شه‌وگاری من زۆر درێژه
ته‌نها تاریکه سه‌ڵایه .
ئاواته خوازم له ژیان
ته‌نها ڕۆژێکم هه‌بێ
ڕووناکیم بگه‌ڕێته‌وه
شهووڕۆژم وه‌ك خۆی لێ بێ
ته‌می ئاسمان بڕهوێت و
ئه‌ستێره‌م بگه‌ڕێته‌وه
که‌ی ده‌بێ ئه‌و کاته بێت و
ئه‌م دڵه‌م بحه‌سێته‌وه
بینینی چاوه‌کانی من
هه‌ر وه‌ك چاوی نابینایه
هه‌ست وسۆزی نابینایی
ڕێز‌و خۆشه‌ویستی تیایه
ئه‌بێ ڕۆژێ هێز له‌خۆم که‌م
هه‌ردو چاوم بکه‌مه‌وه
هه‌موو خه‌ڵکی تێکۆشه‌رم
له‌توێ ی چاوم له‌ئامێزیان بنێمه‌وه
با به ڕۆمان
© 2019- Kurdistanpost