كوردێك بەتوێژینەوەیەك بەشدارى لەكۆنفرانسێكى جیهانى دا دەكات

Saturday, 20/06/2009, 12:00

2338 بینراوە


مامۆستایه‌کی زانکۆ مامۆستایەكى زانكۆى سلێمانى بەتوێژینەوەیەكى زانستى لەسەر "گڵ"ى كوردستان بەشدارى لەكۆنفرانسى گڵى جیهانى دا كرد كە لەڕۆژانى 14 تا 20 ئەم مانگە لە شارى (كەستالینیتا مارینا)ى ئیتاڵیا سازكرا.

بەختیار كەمال عەزیز لە دایكبووى ساڵى 1970 مامۆستاى بەشى كیمیاى كۆلێژى زانستى زانكۆى سلێمانى یە، ماستەرى هەیە لە كیمیاى فیزیاوى دا و خوێندكارى دكتۆرایە لە (Clay Chemistry).

بەختیار لە ئیتاڵیاوە لە پەیوەندییەكى تەلەفۆنیدا رایگەیاند "ئەو كۆنفرانسە كۆنفرانسى چوارەدەهەمى گڵى جیهانى بوو (XIV - ICC) (International Clay Conference 14) كە نزیكەى 600 توێژینەوە بەشدارى تیادا كردبوو، منیش وەك كوردێك تەنها خۆم لەعێراقەوە بەشداریم كردبوو."

بەختیار كەمال ئاماژەى بەوەشدا "توێژینەوەكەى من لەسەر بەكارهێنانى چەند جۆرە گڵێكى هەرێمى كوردستان بوو بۆ پاكردنەوەى ڕۆنى ئوتومبێلى بەكارهێنراو، پاشان پاكردنەوەى گڵەكە بەڕێگەى كیمیایی."



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە