کلیکی ئێرە بکە، تا ئەو وڵاتانەی کە کۆرۆنا گرتوویەتەوە لەگەڵ زنیاریی دیکە بزانیت


مه‌لا ته‌نها دز و گه‌نده‌ڵ نیه‌بگره‌نه‌خوێنده‌وار و كوێریشه

Friday, 05.29.2009, 12:00

630 بینراوە


له‌وتارێك دا كه‌له‌سایتی چاودێردا بڵاوبۆته‌وه‌به‌ناونیشانی جیابونه‌وه‌له‌ڕۆژگاری یه‌كگرتنه‌وه. مه‌لای نه‌خوێنده‌وار دوای نوسینی خورشید و خاوه‌رێكی بێ ماناو به‌سه‌رچوو وه‌ك سه‌رده‌می ساڵی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووی پڕ شكست و هه‌ڵه‌ی سیاسی شه‌خسی خۆی ده‌یه‌وێت باسی فه‌لسه‌فه‌و قسه‌ی زلی بێ مانابكات. ئه‌وقسانه‌ی كه‌بێ گومان ته‌نها خۆشی باوه‌ڕی پێی نیه‌و ده‌ستیش نادات له‌بێ ئاستترین كۆڕی چه‌له‌حانێشدا ‌ئیشاره‌تی پێ بدرێت.
لێره‌دا نامه‌وێت له‌سه‌ر قسه‌بێ مانا فه‌لسه‌فیه‌كانی بدوێم، ئه‌وه‌ی گرنگه‌وه‌ستانێكی كورته‌له‌سه‌ر دوا بڕگه‌ی گوتاره‌چه‌واشه‌كاره‌كه‌ی كه‌ده‌ڵێت : ئه‌وه‌ی‌ كه‌زۆرتر جێی‌ داخه‌، جیابونه‌وه‌ی‌ ئه‌مجاره‌، زۆرتر له‌جیابونه‌وه‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابوردوو، چ له‌ناو یه‌كێتی‌‌و چ له‌ناو باقی‌ حیزبه‌كانی‌ كوردستانی‌ عێراق‌و ئێرانیش، ئه‌وه‌نده‌ی‌ له‌سه‌ر پڕوپاگه‌نده‌و دردۆنگی‌ ده‌رونی‌‌و گرفته‌لاوه‌كیه‌كان، بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه‌، هه‌ر زۆر كه‌متر بنه‌مای‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئایدیۆلۆژی‌‌و سیاسیان هه‌یه‌.
ده‌مه‌وێت زۆر به‌ساده‌یی و به‌زمانێكی دورله‌فه‌لسه‌فه‌پێی بڵێم ئه‌وا چاویشمان پۆشی له‌دزی و گه‌نده‌ڵی حیزبه‌كه‌ت ، ئایا دوای هه‌ژده‌ساڵ له‌قۆرخ كردنی ده‌سه‌ڵات یه‌كێتی به‌خۆیی و سه‌رۆكه‌خڵه‌فاوه‌كه‌یه‌وه‌توانیان بستێك خاكی ناوچه‌دابڕاوه‌كانی كوردستان بخه‌نه‌وه‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان؟؟؟ ئایا ته‌نها ئه‌م پرسیاره‌به‌سنیه‌وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ شكستی ئایدۆلۆژی و سیاسیتان؟؟؟

دیسان له‌درێژه‌ی ئه‌م بڕگه‌یه‌دا ده‌ڵێت : جارێ‌ زووه‌به‌رۆكی‌ خه‌ڵكه‌كه‌م ئه‌زمونه‌كانی‌ دوای‌ راپه‌ڕین، له‌سه‌ر ئه‌م روداوانه‌بگرین. به‌ڵام به‌رپرسه‌كۆن‌و به‌ئه‌زمونه‌كان، ئه‌وانه‌ی‌ نه‌ده‌رسیان له‌مێژووی‌ كۆن وه‌رگرتووه‌و نه‌خوێندنه‌وه‌یان بۆ هاوكێشه‌كانی‌ رۆژگاری‌ ئێستای‌ یه‌كگرتنه‌وه‌هه‌بوو، له‌ئێستاوه‌ئه‌مانه‌ته‌سلیمی‌ حوكمی‌ مێژوو ئه‌كه‌ین‌و هیچی‌ دیكه‌. هه‌ڵبه‌ته‌، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش هه‌ڵه‌بوین (ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر) بێگومان مێژوو به‌زه‌یی‌ به‌ئێمه‌شدا نایه‌ته‌وه‌.
دیاره‌ناڕه‌زایی ئه‌مڕۆی خه‌ڵكی كوردستان به‌و چه‌ند كه‌سه‌دڵسۆزه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیشه‌وه‌كه‌جه‌نابت به‌خه‌ڵكانی كه‌م ئه‌زمون ناویان ده‌به‌ی به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌ستوره‌ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن نه‌بوایه‌ئه‌وا بێ گومان ڕاپه‌ڕینیان به‌سه‌ر خۆت و گه‌نده‌ڵانی هاوشێوه‌ی خۆت دا ده‌كرد. ئه‌م ناڕه‌زاییه‌ڕۆژانه‌ده‌ی سه‌لمێنێ كه‌ڕاستییه‌كی مێژوویی له‌پشته‌وه‌یه‌و ته‌نها ووشه‌ی بێ ماناو به‌تاڵ نییه!!! ئه‌م مێژووه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌نوسرێته‌وه‌ بێ گومان به‌ كه‌هه‌رگیز به‌زه‌یی پیاتاندا نایه‌ته‌وه، خۆشتان حازركه‌ن به‌سه‌رۆكه‌خڵه‌فاوه‌كه‌شتانه‌وه‌بۆ زبڵدانه‌كه‌ی.

هاوڵاتیه‌كی كوردستان




(دەنگدراوە: 0)