KURDISTANPOST
ئارامی حاجی ڕهشید
درۆکانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد .. شۆکی کردین !!
Wednesday, 22/06/2011, 12:00
1675
بینراوە
بەریتانیا بەشێوەیەکی گشتی و لەندەن بەتایبەتی کە پایتەختی ئەو ووڵاتەیە ،مۆڵەتی خانو دروستکردن بە هیچ کەس و لایەنێک نادات ئەگەر ئەو شوێنە مەرجی یاسایی ژیانی تێدا نەبێ ، واتە پێویستە شارەوانی ئەو شوێنە پێشتر بڕیاری دابێت لە سەر نەخشەسازی و دروستکردنی بینا بە پێی یاسای خانوبەرەی بەریتانیا ،پێش دەستبەکاربون ئەبێ ڕێگا و مەجاری و کارەبا و خەتی تەلەفونات هۆیەکانی گواستنەوە. وەکو ، پاێ ، شەمەندەفەر..هتد بۆ ئامادە کرابێت .
زۆرمان پێ سەیر بوو کە شاناز برایم ئەحمەد لە نوسینێکیدا لەندەن لێکردوین بە چالاوە (گوندێکی نزیکی بەرگەڵو) ە ، گوایە ئەو گەڕەکەی ئەوی تێدا ئەژی هەرشەوەی چەندین کەس ئەکەوێتە کەند و چاڵەوە و ددانی یان مەچەک و ئەژنۆیان ئەشکێ .
بۆ ئەوەی خوێنەری کورد ئاشنا بێت بەو گەڕەکەی شاناز خان .. هەروەها لە مەکر و فێڵەکانی ئەم خانمە بە ئاگا بێت کە ئەم چەند دێڕەی نوسیوەتەوە ،تەنها و تەنها مەبەستی چاوبەستنی خەڵکە لە گەندەڵییەکانی کوردستان ،و ئەو ناعەدالەتییەی دژی جەماوەرەکەی ئەکرێت .. من ناڵێم لە بەریتانیا گەندەڵی نییە و ئێرە شامی شەریفە . بەڵێ هەیە ، بەڵام بە بەراوردکردنی لە گەڵ کوردستان جیاوازی زۆری هەیە ، لێرە سیستەمی بەڕێوەبردنی مۆدێرن هەیە ،لێرە یاسا سەروەرە ،هەرکەسێ سەرپێچی بکات یان کەمتەرخەم بێ لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و خەڵک داوای یاساییان لە سەر تۆمار بکات ،توشی سزا ئەبن و خەڵکەکەش تەعویزی ئەو کەمتەرخەمییە وەر ئەگرن کە بەرامبەریا کراوە . ئەو گەڕەکەی شاناز خان لێی ئەژی ناوی (ڕێد هێڵ / ساری) یە ، یەکێکە لە گەڕەکە ڕاقییەکانی ئەم ووڵاتە ، ئەوەی زۆر دەوڵەمەند نەبێ ناتوانێ لەو شوێنە خانو بکڕێت ، ناوچەی ڕێد هێڵ/ ساری کە ئەکەوێتە بەشی خۆرائاوی باشوری لەندەن شوێنی نیشتەجێێ گەورە پیاوەکانی کار و وزیر و ئەستێرەی سینەمای بەریتانین ،هەروەها زۆربەی عەرەبەکانی خەلیج لەم ناوچەیە خانو ئەکڕن و نیشتەجێ ئەبن .
لە بەشێکی تری نوسینەکەیدا ئەڵێ ، کەسێک لەو گەڕەکە پەنای نەبردە بەر توندو تیژی و دارلاستیکی ئەمەریکی و هەڵمات بوەشێنێ دژی دامودەزگاکانی حکومەت لە ئەنجامی کەمتەرخەمییەکاندا ، ئەم قسەیەی زۆر ڕاستە ،لەم ووڵاتە یاسا سەروەرە ئەگەر هەر کەسێک کێشەی هەبێ پەنا بۆ دادگا و پۆلیس ئەبات .. ئایا شاناز خان لە ووڵاتەکەی ئێمەش یاسا سەروەرە ؟؟؟؟
ئەو کوردانەی لە بەریتانیا ئەژین ئەو ڕاستییە ئەزانن کە هەمو دێهاتەکانی ئەم ووڵاتە لە خزمەتگوزاری بێبەش نەکراون جادە و قوتابخانە و خەستەخانە و باخچەی ساوایان و شارەوانی و بنکەی پۆلیسی تێدایە ، ئەمە و جگە لە چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و تەنانەت زۆربەی گوندەکان شەمەنەفەر و پاێی بۆ دابینکراوە ، ئەگەر بۆ لادێکانی ئەمە کرابێ مەعقولە لەندەن بەو شێوەیە بێت کە ئەو باسی ئەکات .
ئێمە لە نزیکەوە شاناز ئەناسین کەسێکی نەخۆشە و حەز بە خۆدەرخستن ئەکات ،بەتایبەتی میدیای یەکێتی لە ژێر دەست وکۆنترۆڵی هێرۆی خوشکیدایە بە فرسەتی ئەزانێ کە لە سوچێکی کوردستانی نوێ دا .بابەتێکی چەواشەکاری بڵاوبکاتەوە بە ناوی (لێرە و لەوێ) بە مەبەستی ئیهانەکردنی خەڵکە ئازادیخوازەکەی کوردستان وئەزمونی سەرای ئازادی ،ئەیەوێ بە خەڵکی کوردستان بڵێ ،ئێوەش وەکو من چاوەڕوان بن هەتا مردن ،انشاللە لەو دونیا خوا پاداشتتان ئەداتەوە ،
ئیمە کوردانی نیشتەجێی بەریتانیا سەرجەم قسەکانی شاناز بە درۆ ئەخەینەوە و وەکو کەسێکی هەڵگری جنسییەی بەریتانی لە ڕێگەی ئەندام پەرلەمانەکانمانەوە کەمپەینێک بەڕێدەخەین و بەریتانییەکان ئاگادار ئەکەینەوە کە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ڕوویەکی ناشرینی ئەم ووڵاتەی پیشانی دەرەوە داوە ، ئەو ووڵاتەی کە مافی پەنابەری دایە باوکی و کەس وکاری و هەتا لە ژیاندا مابو ماموستا برایم ئەحمەد پارەی سۆشیالی لەم ووڵاتە وەر ئەگرت ..
تکایە ئەم لینکە بکەنەوە بۆ خوێندنەوەی بابەتە چەواشەکارییەکەی شاناز برایم ئەحمەد
شاناز
ئارامی حاجی ڕهشید
© 2019- Kurdistanpost