به‌ره‌و نووسینه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌ک بۆ جاش و کهواسوور (به‌شی سێهه‌م و کۆتایی)
Wednesday, 08.03.2011, 12:00
995 بینراوە
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌شی دووه‌م، له فه‌یس بوکدا، به‌سته‌زمانێکی کوردی رۆژهه‌ڵات، کۆمێنتارێکی بۆ نووسیم ده‌ڵێت: (نووسینه‌وه‌ی ناویت مه‌واسفاتی خوتان و براده‌ره‌کانتان بنووسن) ئه‌م به‌سته‌زمانه پێی وایه ئێمه جاش و کهواسوورین و بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی پارتیی و یه‌کێتیی فوول کوردپه‌روه‌ر و دڵسۆزی کوردن. من نه‌مزانی پێبکه‌نم، یان بۆ داماوی گه‌له‌که‌م بگریم، کاتێکیش له خاوه‌نی ئه‌م دێڕه‌م ڕوانی، به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چوبم کوردی به‌شه داگیرکراوه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاته و هیچم بۆ نه‌نووسی، چونکه زانیم ئه‌میش له‌سه‌ر خوێنی براکانی ده‌ژی، که له باشوری ووڵات سه‌ریان له ته‌لیس ده‌نێن بۆ کۆماری ئیسلامی ده‌به‌نه‌وه و ئه‌مانه لێی بێده‌نگن. له‌هه‌مووشی سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه‌یه له یه‌کێک له ڕۆژنامه فارسییه‌کاندا خوێندمه‌وه له شاری سه‌قز زیاتر له چه‌ند هه‌زار که‌س بۆ کوژرانی (بن لادن) ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان، که‌چی ڕۆژ نییه له ئێران‌دا کوردێک و دوان و سیان له شه‌قامه‌کان هه‌ڵنه‌واسن و رۆحیان نه‌کێشن، به‌وه که‌س نایه‌ته سه‌ر شه‌قام و ده‌نگ ناکات، ئه‌میش ده‌چێته خانه‌ی پرسیاری ووتارهکهمانهوه.
به‌ر له‌وه‌ی گفتوگۆی من و سه‌رۆک جاشێک ده‌ست پێ‌بکات، باشه باسی باوکێکی جاشتان بۆ بکه‌م، که دوو کوڕی له‌گه‌ڵدا بوو، کاتێك له فه‌وجێکی جاش درا، باوک و یه‌کێک له کوڕکانی دیل بوون، ئه‌وی تریان کوژرابوو، له نێوان کوژران و شه‌هید بوونی جاش و پێشمه‌رگه‌دا تاڵه مویهکه، وه‌ک ته‌رم و که‌لاک، ئێمه به جاشه مردۆکانمان ده‌وت که‌لاک . باوکێک به ڕدێنێکی سپییه‌وه و سه‌رێکی چه‌ماوه‌وه فرمێسکی هه‌ڵده‌ڕشت و فرمێسکه گه‌رمه‌کانی به‌سه‌ر ڕدێنهکهیدا ده‌هاته خوارێ، من ویژدانم قوڵپی ده‌دا ، نه‌متوانی له‌وه زیاتر له مرۆڤێک بڕوانم به‌و زه‌لیلییه، هه‌ر بۆیه به‌ره‌و لای چووم:
- مامه گیان ئازارت هه‌یه؟ - برینداری؟ - چیت پێویسته ؟ ده‌نگی گریانه‌که به‌رزتر ده‌بوویه‌وه، له په‌نا ئه‌و نما شاخه‌دا، ووتی:
بم کوژن، من شایسته‌ی ژیان نیم، من دوو کوڕم له‌گه‌ڵ بوو.
قامکی دۆشاومژه‌ی درێژ کرد بۆ گه‌نجێکی درێژکهلانه، که چه‌ند شه‌قاوێک له باوکییه‌وه دووربوو، له‌گه‌ڵ دیله‌کانی تردا وه‌ستابوو، هه‌موویان سه‌ریان شۆڕ بوو، خۆیان به‌تاوانبار، ئێمه‌ش ئه‌وانمان به‌خۆفرۆش ده‌زانی. پیره‌مێرده‌که ووتی:
ئه‌وه کوڕمه.
من له بیرمه زۆرجار پێشمه‌رگه ده‌چوو پاره‌ی ئاسنیان له‌ده‌می جاشی مردۆکان ده‌نا و من ئه‌و دیمه‌نه‌م له نزیکه‌وه دیبوو، مامی جاشی پیر ووتی:
کوڕه‌که‌ی ترم کوژرا و به‌ر له مردنی به گیاندهڵانهوه پێی ووتم: ئه‌ها باوکه، ووتم نابم به‌جاش، ته‌قه‌کان بواریان نه‌دام داوای لێبوردنی لێ بکه‌م و ڕۆحی لهئامێزمدا ده‌ربچێت .
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه قسه سه‌ره‌ک جاشێک نه‌بوو، به‌ڵکو قسه‌ی باوکێکی جاش بوو، که کوڕه‌که‌ی له‌ناو له‌شکری جاشدا بووه و کوژراوه. له‌وکاته‌دا، به‌راستی من بیرم چووبوویه‌وه، که پێشمه‌رگه‌م، بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆم بزانم فرمێسک به‌ری قورگی منیشی گرتم، قێزم له و درامایه ده‌بویه‌وه، باشه ئێوه بوونایه چیتان ده‌کرد؟ یان من ده‌بوو چیم بکردایه و چۆن له‌پرسه‌ی جاشێکدا سه‌رخۆشی خۆم ڕابگه‌یاندایه ؟ بۆیه دوایی رۆژمێره‌که‌م له گیرفانم ده‌رهێنا و نووسیم : (ئه‌مڕۆ بۆ مه‌رگی جاشێک گریام...) به‌خێرای ڕۆژمێره‌که‌م داخست و خسمهوه گیرفانم، نه‌ک هاوڕێکانم بیبینی و تانه‌م لێبده‌ن .
تیپی 12سۆران هاتن دیله‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا برد، ئێمه‌ش به‌لای شاخی کاروخدا ڕێچکه‌یه‌کی درێژ وه‌ک ڕووبارمان گرته‌به‌ر، له‌ڕێگا ته‌رمی دوو پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدی تر به‌سواری دوو هێستره‌وه گه‌ڕانه‌وه، ئه‌مانه له‌و 13 برینداره بوون، که بڕیار بوو به‌ره‌و ئێران بڕۆن بۆ چاره‌سه‌ر ، به‌ڵام سه‌ختی برینه‌کانیان بواری نه‌دابوون ، له‌رێگه له ژێر خۆری به‌تینی ته‌موزدا گیانیان بەگەلەکەیان سپارت.
*********************
- تۆ چۆن بوویت به‌سه‌رۆک و فهوجت وه‌رگرت ؟ ئه‌وه ئه‌و پرسیاره بوو، که یه‌که‌مین جار له نیگابانێکدا له مستهشاڕێکی جاشم کرد .
له وه‌ڵامدا ووتی:
وه‌ک هه‌موو کورد !
- جا کوا هه‌موو که‌س جاشه ؟ بزه یه‌کی تاڵی کرد، ووتی:
چۆن ؟ بۆ نازانی به‌س فه‌وجه‌که‌ی من 700 پیاو بوو، قسه‌یه‌کی جان جاک ڕۆسۆم بیرکه‌وته‌وه ، که ده‌ڵێ: (
پیاو هه‌ندێ کات پیاوه، به‌ڵام مێینه هه‌مووکاتێک مێینه‌یه) ، ئه‌و سه‌ره‌ک جاشه هه‌موو ڕۆژێک ده‌یان که‌س ده‌هات بۆ لای، خواردنیان بۆی ده‌هێنا، زۆرجار بیری ده‌چوه‌وه، که لای ئێمه له زینداندایه، ئێمه‌ش ڕێگه‌مان پێدابوو. که ده‌ڵێم (ئێمه) له‌خۆمانه‌وه نه‌بوو، که رێگامان پێی دابوو، به‌ڵکو ده‌مانویست و خه‌ونمان ئه‌وه بوو، که ئه‌م سه‌رۆک جاشه بێته ناو حیزبه‌که‌مانه‌وه. بیریشتان نەچێ ئێمە چەپ و ڕادیکاڵیش بووین و ڕۆژانەش کتێبه‌که‌ی مارکس (زێدەبای)مان دەخوێندەوە.
ڕۆژێکی تر ووتم:
- ده‌کرێ بزانم بۆ بوویت به‌سه‌رۆکی جاش ؟ ووتی: من له‌به‌ر عه‌شره‌ته‌که‌م. ووتم:
- عه‌شره‌ته‌که‌ی تۆ چه‌ند که‌س ده‌بێ؟ ووتی: زیاتر له 500 پیاوه!
قسه‌کردن له‌گه‌ل ئه‌م که‌سانه‌دا ئاسان نییه، لای ئه‌و ته‌نها نێرینه به‌شه‌ره و پیاو و هەموو شتێکه. من لێم پرسی:
- ده‌کری بزانم 40 ملیۆن مرۆڤ گرنگه یان 500 پیاو؟ تۆزێ ده ستی به‌سه‌ر و سمێڵیدا هێنا، ده‌گووت جامولکهیهکی گه‌وره ی سههۆڵاوییم کردووه به ده‌موچاویدا، وه‌ستا ته‌نگه نه‌فه‌س بوو، ووت:
من زوو پێشمه‌رگه بووم ، هۆکارێک هه‌بوو، که بووم به جاش.
ئه‌و هیچ هۆکارێکی بۆ من باس نه‌کرد، به‌ڵام ده‌مزانی ئه‌مه پێشمه‌رگه بووه و له‌و ناوچه‌یه‌دا شوێن ده‌ستیشی دیار بووه و زۆریش کۆمه‌کی هێزه‌کانی باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی کردبوو، ئه‌وه‌تا مێرد منداڵێک له تاریکیدا دادگایی ده‌کات، له‌و دیوو په‌نجه‌ره‌که‌یه‌وه، جگه‌ره ده‌کێشێ و منیش له مانگ و ئه‌ستێره‌کان ده‌ڕوانم و به قسه و پرسیاره‌کانم قانی ده‌ده‌م .
چوونه ناو دینای ئه‌م که‌سانه‌وه، که بۆ خۆیان جه‌نه‌ڕاڵێکی بێ ئه‌ستێره‌ن، به‌ڵام له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردییدا بوونه‌ته شتگەلێک، کە ئیتر بەشێکن لە نەریت و کەلەپور. ئەو ماوەیە توانیم زۆرترین قسە لەگەڵ جاشه‌کاندا بکەم. جاشه‌کان، کە گیرابوون تەمەن و ئاینی جیاوازیشیان هەبوو. هەر لەو ماوەیەدا دووجاشی کوردی یهزیدییمان بەردا و بەرەو شێخان ڕۆیشتنەوە، ماوەی چەند مانگێک بوو لامان بوون، بەڵام ئەوەی جێگەی پرسیار بوو، ئێمە نەمان توانیبوو هیچ کار دانەوە، یان وانەیەکیان فێر بکه‌ین، چەند فەلایەکیش هەبوو کە تەمەنیان کەم بوو لە ژووری زیندان دەرمانکردن، بوون بەنانکەر، ئەوانیش بەر بوون، ئەگەرچی پێشمان ووتن ئەوەتانێ بزووتنەوەی فەلایان، بەڵام هەر چوونەوە، کەسێکمان لابوو ته‌نها به ناو پێشمەرگەبوو، بێڕێزی زۆری بە جاشەکان دەکرد، بۆ خۆشی کەسێکی بوردەڵە و ترسنۆک بوو.
جاشێک هەبوو ناومان نابوو حاجی، ئەو بەردەوام نوێژی دەکرد، زۆر ئاسودە دەبوو، کە من نیگابانی بەیانیان بوومایە ڕێم پێدەدا بە دڵی خۆی دەسنوێژ هەڵگرێ و نوێژی خۆی بکات، بەڵام ئەو پێشمه‌رگه بەدە گاڵتەی پێدەکرد و حەدیسی پێغەمبەری بۆ دەهێنایەوە و پێی دەوت تۆ دژی ووتەی پێغەمبەر وەستاویتەوە: (خۆشەویستی نیشتمان لە ئیمانەوەیە) جا بەعەرەبیەکی وەک خۆی بۆی دەوت .ڕۆژێک ژنی ئەو جاشه‌ی کە دیاربوو زۆر هەژار بوو 3000 دیناری هێنا و حاجی بردەوە، منیش ووتم:
- دەچیتەوە چی دەکەیت؟ هەناسەیەکی هەڵکێشاو ووتی:
من لەبەر خاتری تۆ بیرم کردەوە بمێنمەوە و بچمەوە گوندەکەمان، بەڵام لەبەر (.......) دەچمەوە و دەبمەوە بەچەکدار. بەپێکەنینەوە وای ووت . یەکێتی ئەو مستەشارەی بەردا و کاتێک ئەنفال لەو ناوچەیە خەریک بوو دەست پێ‌بکات، ڕۆیشتەوە بۆ لای ڕژێم و لە دوای ڕاپەڕین لەنادیاردا خۆی و دوو ئامۆزای کوژران.
ئەوەی مێژوو بۆمان دەگێڕێتەوە و خۆمان وەک ئەزموون لەگەڵیدا ژیاوین ئەوەیە، کە کورد هەستی نەتەوایەتی نییە، بەدیوەکەی تردا وونکردنی ناسنامە و هەستی نیشتمانیی لای خۆفرۆشەکانی کورد شتگەلێکی سەیر نییە، چونکە ئێمە گەلێکین، تاکو ئیستا تێگه‌یشتنمان بۆ ئازادییه‌کی ڕەها نییه، داوای ئازادیی ده‌که‌ین، که‌چی نازانین ئازادیی یانی چیی؟ ئێمه گەلێکین بیرکردنه‌وه و تێگه‌یشتنێکی سەیرمان هەیە و زۆر زوو ڕووداوەکانمان بیر دەچێتەوە ، لە نائاگایماندا سۆز هەمیشە زاڵە بەسەر کار و کردەوهکانماندا ، بۆیە لەڕووی سایکۆلۆژییهوە جاش و خۆفرۆشەکان ڕقیان لەهەموو شتەکانی دەورو بەری خۆشیان ده‌بێته‌وه، چ جای نیشتمان . و نه‌ته‌وه و کوردبوونی خۆشیان. من لێرەدا دەوەستم ، هیوادارم ئەو سەرەک جاشانەی وەک کۆنه و ئەنتیک ماون، بەر لەوەی ماڵئاوایی لە ژیان بکەن، بتوانن خۆیان بەگێڕانەوەی ئەزموونی جاشایەتی و خۆ فرۆشی، ئەدەبیاتی ژیانمان دەوڵەمەند بکەن. ئەمڕۆ لە ڕۆژنامەیەکدا خوێندمەوە، کە زۆر له زانا ئایینییه‌کان موچه لە لقی چوار وەردەگرن، ووت: ئای هاوڕێ شەهیدەکانم لە نیمچە ڕزگار بوونیشدا جاشێتی بوونی هه‌یه و هەر بەر دەوامە. ئاخر پیاوی خوای عه‌مامه به‌سه‌ر ، ئه‌گه‌ر ساخته‌چیی و که‌ڵه‌کچیی نه‌بێت پارەی بۆ چییه ؟ کوا حەزرەتەکانی دین، بۆ هەموو شتێک لەووڵاتی ئێمە چۆتە قاتی ؟
بەشەکانی تری
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=20295ab7 http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=d6e3d30c