نامەیەكی كراوە بۆ هەردوو وەزیری رۆشنبیری و شەهیدان:فلیمی من بەكرێگیراوی سپیم رابگرن

Sunday, 17/07/2011, 12:00

1478 بینراوە


فلیمی من بە كرێ گیراوی سپیم لە لایەن هونەرمەندێكی رۆژهەڵاتی كوردستان بە ناوی تەها كەریمی خەڵكی بانە دەركراوە بە هاوكاری وزارەتی رۆشنبیری و لاوان .
فلیمەكە باسی رۆڵی سەعید جاف دەكات لە ئەنفال وەك ئەوەی خۆی دەیەوێت و خوازیارێتی , كە هەموو جاشەكان لە چاوپێكەوتنەكانیان بەو شێوازە قسەیان كردووە , نەك وەك ئەوەی خەڵك بینیویەتی و ئەوەی خۆی لەسەردەمی ئەنفالەكان لە رۆژنامەكانی بەعسەوە وتوویەتی و ئەوەی رویداوە , هەر ئەم جوان نیشان دانەیەتی وای كردووە كاكی دەرهێنەری سەری لە ئاستی سووڕ بمێنێت و داوای نۆبڵی ئاشتی بۆ بكات .
بە بڕوای من ئەمەش كارێكی ناشرینی دیكەی حكومەتە ناشرینتر لە نەگرتن و دادگایینەكردنی تۆمەتبارانی ئەنفال , كە سەعید جاف یەكێكە لەوان, ئەگەر دادگایینەكردن ئەوان لە سزا رزگار بكات , ئەمەیان لە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە تاوانەكان دەیان شواتەوە .
دەبێت لە مێژووی ئەنفالدا تاوانبار و قوربانی هەر كەسێكیان مەوقعیەتی راستەقینەی خۆیان بدرێتێ , ئەگەر سەعید جاف كەسانێكی ئازاد كردووە , ئەی ئەوانەی بە گرتی داون و خەون و خەیاڵیانی لە بیابانەكانی باشوور زیندە بە چاڵ كرد چی لێ دەكەن ؟.
تكایە ئەم فلیمە رابگرن ,رێگا مەدەن رۆڵی راستقینەی جاشە تاوانبارەكان جوان بكرێت , ئەمە بەرپرسیارێتی مێژووییە پێش هەموو كەس دەكەوێتە سەر شانی ئێوەی بەڕێز ,ئۆباڵی ئەنفال ئۆباڵێكی گەورەیە بە هەموو كەس هەڵناگرترێت .

ئەو بابەت و هەواڵانەی لەسەر فلیمەكە بڵاو كراونەتەوە :

http://www.elaph.com/Web/Culture/2011/7/669521.html

http://sbeiy.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە