کوردستانپۆست وێنه‌ی چه‌ند ڤیلایه‌کی نێچیره‌ڤان خۆی و خوشک و براکانی له‌ ئه‌مه‌ریکا بڵاوده‌کاته‌وه‌

Wednesday, 09.19.2012, 12:00

3020 بینراوە


بە دوای بڵاوکردنەوەی وێنە و زانیاریی لەسەر ڤیلاکەی مەسروری کوڕی مەسعود بارزانیی لە ویلایەتیی ڤێرجینیا، کە بە دە ملیۆن دۆلاری کڕیبووی، کلیکی لینکی بابەتەکە بکە:
http://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=62704
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی بارزانی، چەند زانیارییەکی دیکەی بۆ ناردوین، لەگەڵییدا نووسیویە دەڵێت: کاتێک مەسرور بارزانی ئەو ڤیلایەی بە دە ملیۆن دۆلار کڕی، ئەمڕۆ ئەو ڤیلایە ئەو پارەیە ناکاتەوە، داشکاوە بۆ نیوەی، هەروەها سەرچاوەکە دەڵێت: ئەمەم بۆیە باسکرد، تا لەگەڵ ناردنی وێنە و زانیاریی تازه‌دا لەسەر کۆمەڵیک ڤیلای دیکه‌ی بنەماڵەی بارزانی (نێچیره‌ڤان بارزانی) لە ئەمەریکا به‌تایبه‌تی لە ویلایەتی ڤەرجینیا، بۆیه‌ ئەوەتان بۆ ئاشکرا دەکەم، کە کاتی خۆی ئەمانیش بە نرخێکی گران کڕیویانە، بەڵام بەهۆی ئەو ئەزمەیەی کە بەسەر ئابووری ئەمەریکادا هاتووە، ئیستا نرخی ماڵ و موڵک دا شکاوە، ئەمڕۆ که‌متر ده‌کات وه‌ک له‌وه‌ی ئه‌وسا کڕیویانه‌.

کوردستانپۆست لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی چەند ڤیلایەک، نرخی کڕینەکانیان بڵاودەکەینەوە، هەروەها لە گەڵیشیاندا لینکی سایتی ئەو دەڵالانەی کە به‌ نرخی ئه‌مڕۆ ئەو ڤیلایانە ده‌خه‌مڵێنن.


****************ڤیلاکەی نێچیر بارزانی*************************

(وێنەی سه‌ره‌وه‌) یەکەم و دووه‌م (ڤیلاکەی نێچیرەڤان بارزانی)

ناونیشان:
1224Mottrom-Dr-McLean
VA-22101




پێنج ژووری نووستن. پێنج حه‌مام، رووبه‌ری بیناکه‌ 8989 پێ دووجا، به‌ڵام رووبه‌ری هه‌موو موڵکه‌که‌ 86684 پێ دووجا. ئه‌م ڤیلایه‌ ساڵی 2000 دروستکراوه‌. به‌ 7 ملیۆن دۆلار کڕاوه‌. ئیستا نرخه‌که‌ی داشکاوه‌.

.ExternalClass .ecxhmmessage P {padding:0px;} .ExternalClass body.ecxhmmessage {font-size:10pt;font-family:Tahoma;}
Nechirvan Barzanis house was purchased in Mclean, Virginia under Saeed Barzanis name for 7 million dollars.





****************ڤیلای عه‌باس بارزانی*************************

(وێنەی سه‌ره‌وه‌) سێیه‌م: (ڤیلاکه‌ی عه‌باس بارزانی/ برای نێچیره‌ڤان)

ناونیشان:
903Georgetown-Ridge-Ct
McLean, VA-22105


چوار ژووری نووستنی گه‌وره‌. حه‌وت حه‌مام. رووبه‌ری بیناکه‌ 6134 پێ دووجا، رووبه‌ری هه‌موو موڵکه‌که‌ 37135 پی دووجایه‌. ئه‌م ڤیلایه‌ له‌ ساڵی 2006 دروستکراوه‌ و به‌ دوو ملیۆن و سێسه‌د و هه‌شتا هه‌زار دۆلار کڕاوه‌. سه‌رچاوه‌که‌ ده‌ڵێت، که‌ عه‌باس له‌ پێشدا خانوویه‌کی تری کڕیوه‌ به‌ یه‌ک ملیۆن و 100 هه‌زار دۆلار دوایی ئه‌و ڤیلایه‌ی سه‌ره‌وه‌شی کڕیوه‌، که‌ ئه‌درێسه‌که‌ی ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

 1830Fountain Dr. #1502
Reston VA

Abbas Barzani have one house in 1830 fountain Dr. #1502 Reston VA purchased for 1.100,000 million dollars but that was not big enough for him so he purchased another one in Mclean, VA for 2,380,000


*****************ڤیلای نه‌دا خوشکی نێچیر بارزانی************************

(وێنه‌ی سه‌ره‌وه‌)  سێیه‌م: (نه‌دا بارزانی/ خوشکی نێچیره‌ڤان)
ناونیشان:
1069Silent-Ridge-Ct
McLean, VA




ئه‌م ڤیلایه‌ش نه‌دای خوشکی نێچیر کڕیوێتی به‌ دوو ملیۆن و هه‌شت سه‌د و پێنج هه‌زار دۆلار. بریتییه‌ له‌ پێنج ژوووری نووستن و حه‌وت حه‌مام. پانتایی زه‌ویه‌که‌ 43,995 پێ دووجایه‌، ڤیلاکه‌ش 8,438 پێ دووجایه‌.

Nada Barzani, Nechirvans sister also purchased one in Mclean, Virginia for 2,805,000 million dollars in 1069 Silent Ridge Ct, Mclean VA



********************شوقه‌که‌ی یوسف بارزانی*********************

(وێنه‌ی سه‌ره‌وه‌) پێنجه‌م: (یوسف بارزانی)
ناونیشان:
 10490Wilshire Blvd, Apt 1004
Los Angeles, Ca

ئه‌میش له‌ لۆس ئه‌نجلس- کالیفۆڕنیا له‌ هه‌ره‌ ناوچه ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌، که‌ هه‌موو قاتی سه‌ره‌وه‌ی به‌ سێ ملیۆن دۆلار کڕیوه‌.

Yousif Barzani lives in Los Angeles, California in one of the richest neighborhood 10490 Wilshire Blvd, Apt 1004
 This is a penthouse purchased for 3 million