خۆپیشاندانێک لە ستۆکهۆڵم بۆ هەلگرتنی باری نائاسایی لەشاری هەولێر

Friday, 18/03/2011, 12:00

1639 بینراوە


بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە دژی گەمارۆی سەربازی و باری نائاساییبۆ سەر شاری هەولێر و پشتیوانی لە خواستەکانی جەماوەری کوردستان. گروپی ١٧ی شوبات لە شاری ستۆکهۆڵم جارێکی تر خۆپیشاندانێک ڕێک دەخات. لەم خۆپیشاندانەدا وێڕای ئامادەبوونی چەند قسەکەر لە کەسایەتیە سویدیەکان، چالاکی جۆربەجۆری وەک پێشانگای وێنە سەبارەت بە گۆشە جیاجیاکانی خۆپیشانەکانی کوردستان و تاوانکاریی دەسەڵات و هێزە سەرکوتگەرەکانی، نیشان دەدرێت. 

بانگەوازی هەموو ئازادیخوازان و کوردزمانانی ناڕازی دانیشتووی شاری ستۆکهۆڵم دەکەین لەم خۆپیشاندانەدا بەشدار بن و و دەنگی ناڕەزایەتیان بە دژی گەمارۆی سەربازی سەر شارەکانی کوردستان بە گوێی ڕای گشتی سوید بگەیەنن. 

هاوکات لێرەدا پێتان رادەگەیەنین کەلەهەفتەی داهاتوو لەبەردەم پەرلەمانی سوێد مانگرتنێکی چەند کاتژمێری دژ بە باری نائاسایی شاری هەولێر ئەنجام دەدەین و دوای وەرگرتنی مۆلەتی فەرمی پۆلیس کات و بەروارەکەتان پێ رادەگەینین 



کاتی خۆپیشاندان: یەک شەممە ڕیکەوتی ٢٠-٣ سەعات ١٥.٣٠ تاکو ١٧.٣٠ 

شوێن " مەیدانی سێرگڵ لە ناوەندی شاری ستۆکهۆڵم 
  
گروپی ١٧ی شوبات 

ستۆکهۆڵم 

‏2011‏-03‏-17 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە