دروستبونی ئۆپۆزسیۆن لە خزمەتی کێدایە؟؟؟

Thursday, 14/05/2009, 12:00

1779 بینراوە


لە راستیدا ئەبێ زۆر سوپاسی کوردستان پۆستی ئازیز بکەم کە هەردەم لە سەنگەری دژی گەندەڵیدا ئەجەنگێت ، لەو رێگایەشدا خوێندکاری باشی پەروەردە کردوە، منیش یەکێک بوم لەوانەی کە لەم سایتە ئازیزەوە بوە کە یەکەم مەشخەڵی خۆم دادەگیرسێنم بۆیە ئەمەوێت یەکەم نوسینی خۆم لێرەدا تۆمار بکەم.وەک ئەزانین ئەمە بۆ یەکەمین جارە لە مێژووی کورددا کە ئۆپۆزسیۆنێک لە ناو کوردستاندا دروست ببێ ، ئەگەرچی ئەرکی سەرشانیان زۆر قورسە بەڵام بوێرانە لە مەیداندا وەستاون،ئەرکی سەرشانی میللەتەکەمان لەم ناوەدا گەلێک ئسانە کە بتوانن گەشە بدەن بە هێزی ئۆپۆزسیون، ئەویش تەنیا بە دەنگدانە بە لیستی گۆران ی کاک نەوشیروان، ئەمە لێرەدا 2 ئامانجی سەرەکی دەپێکی.
یەکەم: گەشە سەندنو کارا بونی هێزی دژی دەسەڵاتو گەشەسەندنی دەنگی نارەزایی میللەتەکەمان بەرامبەر بە دێوەزمەی دەسەڵات.
دووەم: کۆتایی هێنانە بە حوکمی بنەماڵەیی تاک رەوانەی هەردو حزبی دەسەڵات کە ساڵانێکە بون بە مشەخۆر لەسەر داهات و قوتی ئەم میللەتە هەژارەی ئێمە کە لەوەتەی هەیە لە رۆژانی ژێردەستیەوە بگرە هەتا ئێستاش ئاهێکی خۆشی هەڵنەکێشاوە،
ئەمە لەراستیدا هەلێکی زێرینە بۆ میللەتی ئێمە تاکو بیسەلمێنێ کە یەکێتی و پارتی رۆژیان تەواو بو ، ئیتر گەل نانو ئاوی دەوێ، قسەی بریقەدار بایی پولێکە!!.
ئەم هەڵبژاردنە گەلێک چارەنوس سازە لەکاتیکی وەک ئێستادا، ئەگەر بە قازانجی ئەوان بشکێتەوە ئەوا زۆر بە ئەستەمی جارێکی تر چەکەرە ئەکەینەوە،بەڵام خۆ ئەگەر میللەتەکەمان وەک هەمان جارانی تر هەڵنەخەڵەتیتەوە بە قسە بریقەدارەکانی دەسەڵاتو هەمومان یەک دڵو یەك دەنگ پشتیوانی خۆمان بۆ ئۆپۆزسیۆن دووپات بکەینەوە ئەوا شۆرشی ئێمە روی لە سەرکەوتن دەبێت، ئەوسا یەکە بە یەکەی جڵکاو خۆرانی دەسەڵات دەهێنرێنە بەر دەمی دادگای عەدالەتی میللەت رسواو سوک دەکرێن، توڵەی دزینی داهاتی میللەتەکەمان و توڵەی خوێنی شەهیدانی ناوخوو هەمو کارە دزێوەکانیان لێ دەکرێتەوە ئەمە فرسەتێکە بۆ ئێمە بۆ ئەوەی رزگارمان بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە