شای ئوردون دەستی لە سووتاندنی فڕۆکەوانەیاندا هەیە

Friday, 06/02/2015, 12:00

2637 بینراوە


"هانس بلیکس"، هاوڵاتیەکەی سویدیە، سەربە پارتی"فۆڵک پارتیە" واتا پارتی گەلی سویدی، پێش جەنگی کەنداوی دوەم هەڵبژێردرا بەسەرپەرشتیکەری و لەناوبردنی جەکە کۆکوژیەکانی ڕژێمەکەی سەدامی گۆڕبەگۆڕ. واتا نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بوو. هانس لە بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان ووتی: سەدام جەکی کۆکوژی نەماوە. هانس بلیکس ئەم ووتەی بە پێش چاوی هەموو جیهانیانەوە ووت.
کەچی پارتەکەی هانس بلیکس، لەهەموو پارتەکانی دیکەی سویدی، پێداگری لەسەر سەپاندنی جەنگ بەسەر عێراقدا کرد، لە ووڵاتی سوید تەنها (پارتی چەپ و ژینگە) دژی جەنگی عێراق بوون، سەرجەم پارتەکانی دیکەی سویدی هاوڕای ئەمەریکابوون.
ئەمەریکاش، لەپێش هەموو ووڵاتانی جیهان ئاگادار بوون، کە هانس بلیسک چی گووت، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمەریکا سەرپەرشتی جەنگێکی کرد، کە بناغەی نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا زیاتر لە٤٠٠٠ سەربازیان لە عێراقدا بەکوشتندا.
فینلاند، سوید نەریج، دانیمارک، کەنەدا، لە سەرووی ترۆپکی ئەو ووڵاتانەن،کە بەباشترین پەیڕەوکەرانی مافی مرۆڤ ناسراون، کەچی ئەو ووڵاتەی ناومان بردن بەشداری جەنگی عێراقیان کرد،ئەگەر بەراوردی مافی مرۆڤ بکەین لەنیوان ئوردون و ئەو ووڵاتانەی کەبەباشترینی پەیڕەوکەرانی مافی مرۆڤ، پۆلێنکراون، ئەوکاتە ئوردون دەکەوێتە خواری خوارەوەی، کەنەداو سوید، دانیمارک،نەرویج، فینلاندەوە.
ئیتر ئەگەر، ووڵاتانی هەرە باشترین لە پەیڕەوکەرانی مافی مرۆڤ، هاووڵاتی خۆیان بکەنە قوربانی بەرژەوەندی تایبەتی کارخانەکانی چەک فرۆشتن بۆ بەرژەوەندی سیستێمی سەرمایەداری، ئەی بۆ ئوردونێکی پلە نزمی پەیڕەوکەرانی مافی مرۆڤ، چی؟
بەڵگەنەویستە، کەلە سیتێمی سەرمایەداریدا ئەخلاق بوونی نیە،، سەراپای سیستێمەکە بریتیە لەبەکارهێنانی تاکەکان وەک برغوویەک لەماشینی سیتێمەکە.
ووڵاتی ئوردون یەکێکە لەو وولاتانەی کە پابەندترینی سیستێمی سەرمایەداری جیهانی خوێنخۆرە، داعش دەستکردی خودی خۆیانە، داعش لە ئوردونەوە پیلان دادەڕێژێت، ئوردون و تورکیاو سعودیە و قەتەر، بە ئەمەکترین سەربازی ئیمپریالیزمی جیهانین، تەنها مانەوەیان لەدەسەڵات، مەبەستە گەل و خاک لەدیدی ئەواندا، تەنها پەیژەی سەرکەوتنی دەسەلات مانەوەی کورسیەکەیانە. فڕۆکەوانی ئوردونی "معاز کەسابە" قوربانیەکە، وەک یەکێک لە٤٠٠٠ سەربازە کوژراوە ئەمەریکیەکان. ئەم شەڕە شەڕیکی بۆگەنی ئیمپریالیزمە،ئەگەر بەدوای ڕاستیەکاند بگەڕێین، ئەوا خەرمانی بەڵگەکان هەرگیز کۆتاییان نایەت،لەگەڵ ئەوەشدا، هەژاری بیر، هۆکاری هەرە سەرەکەیە، دیتمان مەلا عەلی کەڵەک بێشەرمانەترین دێتە سەر ئەکرانی تێڤیەکان و ئەڵێ من سەرەتان و تاعون چاک دەکەمەوە، بە دوکتۆرەکانیش ئەڵێ ئێوە هیچ نازانن!



هەمومان دیتوومانە کەمەلا کریکار، لاو گەنجی بێچەک لە زانست هاندەدات و ئەڵێ: بڕۆ خۆت بتەقێنەوە، دوای لەمەیدانی ماستە یەکتری دەبینن، دەیان سەدان وێنەو کرتکی ڤیدێۆیمان دیووە، کە بلۆک، یان پارچە ئاسن دەبەستێک بە بەرموسڵدانیەوە، بۆئەوەی بەرمۆسڵدانی ئازاری پێ نەگات و دوای خۆتەقاندنەوە، ٧٢ سەرمۆری بۆ درێژکراوە.
ئەم شێخە، تەنانەت لەوەش توڕە دەبێت کە دووجار پێڵاوەکانی ماچ بکرێت، ئەگەر ئەم شێخە نەزانێت، کە مێشکی دەروێشکەی تەنها سەرە واوێکییشی تێدانیە،ئەوا لەسەر دووجار ماچکردنی پێڵاوەکانی، بەو شێوە لێی توڕە نەدەبوو.



لەجەنگی ٦ ڕۆژەی ئیسرائیل و عەرەبدا، سوپاکەی ئوردن، لە پشتەو بەسەرۆکایەتی مەلیک حسین، پەلاماری سوپای عەرەبەکانیدا، ئەو ڕووداوە لەکەناڵی ئەلجزیرەدا بڵاو کرایەوە، پاشان بەهەزران تکاو ڕجا، هەوڵی داخستنی کەناڵی ئەلجزیرە، هەڵوەشایەوە، ئەوەش پاش ئەوەی کە کەناڵی ئەلجزیرە سەدان جار داوای لێبوردنی کرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە