لێره وه‌ک وولاته‌کانی لای خۆمان نی یه هه‌رچی یه‌ک ده‌ڵێیت ئازادی ده‌نووسین ههیهوکهس له‌سه‌ر نوسین و قسه‌کردن و جنێودان فه‌لاقه‌و تیرۆر ناکه‌ن. هه‌رچه‌ند جنێودان ده‌ستدرێژی یه له سه‌ر ئازادی دیموکراسی و کاری نوسه‌ری زانا و به‌توانا نی یه، ڕه‌خنه له جیی خۆیدا له فه‌لاقه به‌کارتره. له‌م وولاتانه‌دا کوشتن هه‌رگیز بهچارهکردنی هیچ کێشه‌یه‌ک دانانێن. به ئاشکرا ده‌بینین وه‌زیرو ئه‌ندامی په‌رله‌مان ده‌درێن به دادگا و ده‌رده‌کرێن له‌کار هه‌ر وه‌ک بینیمان جێفری ئارچه‌ر وجۆناسان ئهیتکینز و چه‌ندین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تر له‌م دوایی یه‌دا له‌سه‌ر دزینی هه‌ندێ پاره‌ی که‌م سزا دران وبهندکران، گه‌ر به‌راوورد کرێ له‌گه‌ڵ دزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وولاته‌کانی ئه‌فریقا تاوانه‌کانییان زۆرکهمترن.
له به‌ریتانیا و وولاته‌کانی ڕۆژئاوا داموده‌زگای میدایایان ئه‌وه‌نده گورج و گۆڵ و به‌کارن هه‌ر ده‌نگوو باس و ڕووداوێکی گرنگ له جیهانا ڕووده‌دا یه‌کسه‌ر وه‌ریده‌گێڕنه سه‌ر زمانی خۆیان و که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن، ئه‌م وورده کاره‌ی من ده‌یکه‌م هه‌ر هه‌وڵێکی وایه و هه‌رگیز به شان و بالی ئه‌م وولاتانه‌دا هه‌ڵ نایه‌م و هیچ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆمی تیا نی یه.