شارەزای بواری ئایتی، لایەنگری دەسەڵاتە!!

Friday, 24/04/2009, 12:00

1672 بینراوە


بەڕێزێک لەماڵپەڕی کوردستان پۆست؛دا بەناوی شارەزا لەبواری ئایتی، بەدواداچوونێکی بۆ هەواڵێکی من لەهەمان شوێندا بڵاوکردۆتەوە. ئەو لەدەسپێکی نووسینەکەیدا ئاوا دەڵێت: ... ئەو هەواڵه بەدرۆدەخاتەوه که سایتی سبەی ڤیرۆساویه... گوایە خەڵکی هاندەدەم سەردانی ئەو ماڵپەڕە بکەن، بۆ ئەوەی زیانیان لێبدەم و بەوهۆیەوە ئامێرەکانیان ڤیرۆساوی بێت!! بۆیە دەڵێت: ...بەڵێ سایتی سبەی ڤایرۆساویەو ماڵوێرێکی جۆری مەترسیداری تێدایه که زیان بەکۆمپیوتەرەکەت دەگەیەنێت...

نازانم وا هەست دەکەم ورد هەواڵەکەی نەخوێندبێتەوە! گەر خۆ بەهەڵەدا نەبرێت ئەو هەواڵەی من، جۆرێکە لەئاگادارکردنەوە لەوەی کە ماڵپەڕی ناوبراو پێدەچێت بەدەستی ئەنقەست وای لێکرابێت، بەهۆێ ئەوەی ماڵپەڕی ناوبراو ئاڵاهەڵگر و بڵنگۆی تەوژمێکی دیاریکراوە، دەسەڵات بەحوکمی دەستڕۆیشتووی لەدەرەوە و ناوەوەی هەرێم، بەو شێوەیە فلتەری کردبێت و ئەو بڵندگۆیە خەفە و کپ بکات تا خەڵکی نەتوانن دیدەکانیان بەتایبەتی کوردانی ئەورووپانشین بیبنن!

بۆ ڕاستی بۆچوونەکانم وێنەی چەند وێبگەرم داناوە، کە لەوانەدا ماڵپەرەکە ناکرێتەوە تەنها لە Internet Explorer دا دەکرێتەوە، ئەم وێبگەرەش شارەزایانی بواری ئایتی دەزانن پڕە لەکەموکوری بەتایبەتی لەبواری ئاسیشیدا، هەر بۆیە لەمەیاندا دەکرێتەوە.
گریمان ئەوە من هەڵەم و هڕی لەبڕ جیا ناکەمەوە، خۆ هەواڵێکی ماڵپەڕی کورد ئیتی گرووپ، منی هاندا هەواڵێکی وا دروست بکەم، باگراوەندێکی بدەمێ و بڵێم هەمان کێشە چەند هەفتە لەمەوبەر تووشی ماڵپەڕی ڕێنێسانس نیوزیش بووە، وا خەریکن چارەسەری بکەن!

لێرەدا و لەئاشکرا کردنی کارێکی وادا هاو دیدین، ناکۆکییەکە لەوەدایە تۆ ئەو بەڵێ؛یەت داوە و مەترسییەکەت زەقتر کردۆتەوە، ئەمەش لەڕاستیدا لەجیاتی ئەوەی وەک شارەزایەک ڕیگا چارە پێشنیار بکەیت بۆ دەرباز بوون لەو کێشەیە، خەڵکی هان دەدەی سەردانی ئەو شوێنە نەکەن، بەمەش ناڕاستەوخۆ لایەنگری لەنەیارانی ئەو ماڵپەڕەت کردووە!

شارەزابوونیش وەک هەر دیاریدەیەکی تر ڕێژەییە، لایەنی کەم یەکێکم لەوانەی مەراقی ئایتیم هەیە، لەم هەواڵەشدا نزیک نەبوومەتەوە لەوردەکاری تەکنیک، بۆیە هەقمە بەدواداچوون بکەم. بۆ ناوی وێبگەری Internet Explorer ، گوایە بەهەڵە نوسیومە! وا نییە، چوونکە زۆر کەس بەو شێوەیە گۆی دەکەن! ٢٠٠٩.٤.٢٤
---------
بابەتی ئاماژەبۆکراو بەناونیشانی: وەڵامێک بۆ کاک عەباس شوان، کلیکی ئەم بەستەرە بکە:
http://www2.kurdistanpost.com/view.asp?id=27c87d2a
هەواڵەکەی من بەناونیشانی: دژایەتی ماڵپەری سبەی ڕاگرن! کلیکی ئەم بەستەرە بکە:
http://www2.kurdistanpost.com/view.asp?id=7bb883e2

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە