بە بەڵگەوە سکاندەڵەکانی ئاکۆ محەمەد بەڕێوەبەری رووداو

Monday, 02/09/2013, 12:00

7007 بینراوە


کەناڵی رووداو کە لای خەڵک بە کەناڵی نەوتەکە ناسراوەو بە پارەی دزراوی خەڵکی کوردستانەوە لە لایەن نێچیر بارزانی دامەزراوە، هەر لەسەرەتاوە بۆ ئەوە دامەزرا تا شەڕی ئۆپۆزیسیۆن و هێزە نەتەوەییەکانی پێ بکات.بە تایبەتی لە رۆژئاوای کوردستان. ئیتر بینیمان چۆن ماوەیەک لەمەوبەر بەڕێوەبەری ئەو کەناڵە ئاکۆ محەمەد (کە ناوی تەواوی عومرانە) هێرشی کردە سەر پەیەدە و هێزی گەل لە رۆژاوای کوردستان تەنها لەبەر ئەوەی ناچنە ژێرباری حیزبەکەی 31 ئاب . لەم رۆژانەش جارێکی تر بە بەڵگە بەکرێگیراوی رووداو بۆ میتی تورکی و جەماعەتی فەتحولا گولەنی تۆرانی ئاشکرا کرا. بەڵام با بزانین بەڕێوەبەری کەناڵی نەوتەکە چۆن بە پارەی دزروای خەڵکی کوردستان لە گەڵ کچانی داماوی کورد و بەتایبەتیش کچانی ئاوارەی رۆژئاوای کوردستان رادەبوێرێ کە زۆریان رووداویان بە جێ هێشت، چونکە ئامادە نەبون لەگەڵ ئاکۆ دەست تێکەڵ بکەن. ئاکۆ تا ئێستا ٣ جار ئەرزەی وەرگرتوە. دیسان پازدە ساڵە بە ناوی مامۆستایەتی لە دیانا و سۆران موچە وەردەگرێ یەک رۆژیش دەوامی نەکردوە. ئەمرۆ بۆتە ملیۆنەر و هوتێل و کافتیریا و سوپەر مارکێتی هەیە. هەمو کارمەندانی روداو ئەزانن کە ئاکۆ بە ئاشکرا وبە زەبری پارەیەکی خەیاڵی و بە هەڕەشەی ناردنەوە بۆ سوریا کچێکی رۆژئاوای کردووە بە کۆیلەی خۆی، کە جوان نییە لێرەدا باسی لیوە بکەین، ئەو کچە بەستەزمانە لەدەست کوشتن و تێداچوون رایکردووە، بەڵام ئاکۆ خستویەتە ژێر فسارێکی دەروونی ناهەموارەوە، دەڵیت ئەگەر لەگەڵمدا نەبیت ئەوا پارتیی رەوانەی حەلەبت دەکاتەوە، ئەو کچە بەستەزمانە خەڵکی شاری حەلەبە،  (کوردستانپۆست هەندێک بڕگەی سانسۆر کرد)، کەچی ئاکۆ خۆشی ژن و چوار منداڵیشی هەیە. کەسێک ئاوا بە ئاشکرا خیانەت لە ژنەکەی بکات چۆن خیانەت لە میللەتەکەی ناکات. زۆربەی نووسەر و رۆژنامەنووس و روناکبیرانی کورد ئەمڕۆ غەرقی گەندەڵیی و ناپاکیی بوون، لە سیاسییەکان پیستیریان لێ بەسەر هاتووە، هەقە لە مێژوودا ئەمانەش ریسوا و چروک بکرێن، ئەو ئاکۆمحەمەدە هێندە داوێنپیسە لە تواندا زۆربەی  بێژەکانی کەناڵی نەوتەکە هەر زوو وازیان هێناوە.
لە رۆژانی داهاتوشدا بە درێژی باسی کەناڵی نەوتەکە دەکەم، کە هیچ نییە جگە لە تۆڕێکی دزی و گەندەڵی و رابواردن. هەر لەو رۆژانە کارمەندێکی باڵای ئەوتۆڕە بە ناوی ئاسۆ حاجی پەردەی لە سەر رووی بەشێک لە گەندەڵییەکانی روداو هەڵدایەوە کە چۆن ئاکۆ ، مافیا ئاسا پەلاماری ئاسۆی داوە و هەڕەشەی هێنانی زێرەڤانی و لە سێدارەدانی لێکردوە.

 وێنەی چەند بیچمێکی کەناڵی رووداو، ناسراو بە کەناڵی پارەی دزراوی نەوتەکە


کارمەندێکی رووداو


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە