مرۆڤ له‌ بۆسه‌ی ڕیسوابووندا

Monday, 05.09.2011, 12:00

1329 بینراوە


حاله‌تێکی زۆر سه‌یرم هه‌یه‌ له‌وکاته‌ی که‌ده‌مه‌وێت ئه‌و بابه‌ته‌ی که‌ له‌مێشکمدایه‌ بنوسمه‌وه‌ هه‌ست به‌ده‌نگدانه‌وه‌ی وشه‌ ده‌که‌م و،سترێس ده‌بم ئاڵۆزیه‌ک سه‌ره‌ داوه‌کانم لێبزرده‌کات.
ئه‌من له‌وه‌ ده‌گه‌م که‌ خه‌لک توانایی گوێگرتن و به‌بیرهێنانه‌وه‌ی زه‌مه‌نی به‌عسیان نیه‌،که‌ بێگومان هۆیه‌کان دیارن. به‌س پێیان خۆشه‌ قسه‌ له‌سه‌ر هه‌مان زه‌مه‌نی بزوتنه‌وه‌ی کوردی بکه‌ن به‌س دیوه‌ ناشیرنه‌که‌ی، که‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌شێکه‌ له‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که‌ئیش ته‌نها له‌سه‌ر ڕیسواکردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌کرێت.(که‌ به‌داخه‌وه‌ زۆر جار هه‌وڵی ناشیرنکردنی ده‌روه‌ی مرۆڤیش ده‌ده‌ن،ته‌نها بۆ ناشیرنکردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ،له‌ کاتێکدا هه‌موو مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کۆکن که‌ زۆرداره‌کان له‌ناوه‌وه‌ ناشیرنن نه‌ک له ده‌ره‌وه‌یان،نه‌وه‌یه‌ک وا گه‌وره‌ ده‌بێت شرێک وفیۆنا وکه‌ره‌که‌ و پوو. ناسێ و ... به‌ده‌یان فیگۆریتریان خۆشده‌وێت که‌ له‌ده‌ره‌وه‌یان له‌ مرۆ ناچن ،جا تکایه‌).
تا ئێستا چه‌ندان نوسه‌ر گوتویانه‌ ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ به‌ئه‌قلیه‌تی شاخ وبه‌ کلتوری شاخ ده‌یانه‌وێ ولات به‌ڕێوه‌ ببه‌ن. چاکه‌ . دیا ره‌ ئه‌و ڕسته‌یه‌ زۆر جوان و بریقه‌داره‌ بۆیه‌ خه‌لکه‌ چه‌ند کاتژمێرێک به‌ر له‌ئێستا گوتیه‌وه‌ و دڵنیام به‌یانی و دوبه‌یانیش ده‌یڵێته‌وه‌.
به‌ڵێن بێ باسی ئه‌و گه‌نجانه‌تان بۆ نه‌که‌م که‌ تا له‌سێداره‌شدران دڵخۆش بون که‌ بۆ نیشتمانه‌که‌ی ده‌بێته‌ قوربانی، باسی ئه‌و شه‌هیدانه‌شتان بۆنه‌که‌م که‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ شایدا ده‌ستیان به‌ر ده‌ستی کچێک که‌وتبێ ،باسی ئه‌و کوڕه‌شتان بۆ نه‌که‌م که‌ باوکی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕا ده‌یگوت کا فه‌ره‌قه‌تێیه‌که‌م، باسی.....................باسی ....... به‌ڵێ باسی ئه‌وه‌ش ناکه‌ین که‌ که‌گرتن و کوشتنی بارزانیه‌کان و هه‌له‌بجه‌ وئه‌نفال و کوشتن وراوادونانی پارچه‌کانیتر و.....و......و، که‌ بێگومان ئه‌وانه‌ په‌ڵه‌یه کی ڕه‌شن به‌ نێوچه‌وانی بزوتنه‌وه‌ی کوردستانی عێراق،به‌ڵێ ده‌کرێت مرۆ بپرسێ ئه‌ی نیشتمانه‌ به‌دبه‌خت و نه‌خوێنده‌واره‌که‌ ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ تۆی گه‌یانده‌ کوێێ؟
ئه‌من ته‌نها له‌و براده‌رانه‌ ده‌پرسم بابه‌تیانه‌ وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌ تۆ که‌ده‌ڵێ کلتوری شاخ ،ئه‌دی باشه‌ پێم ناڵێ کلتوری شار چ بوو؟
ئایه‌ قبوڵکردنی به‌ به‌عسیبوون و ڕاگواستن و به‌عه‌ره‌ببوون نه‌بوو،سه‌ربازی سوپای ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆر ،ئه‌ویتریان هه‌رچی ده‌گریت جاشبوون به‌ هه‌موو جۆره‌کانی وڕاکردن له‌سه‌ربازی(ئه‌وانیش له‌ په‌نا پێشمه‌رگه‌ خۆیان شاردبۆوه‌ که‌ گونده‌کان تێک چوون وپه‌رت بوون) . ئازیزم هه‌ندێک له‌وانه‌ی که‌ له‌په‌ناوه‌ ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵکه‌ ئازادیخوازه‌که‌ی خۆی ده‌کات ،بێگومان کار له‌سه‌ر ناشیرنکردنی ئه‌و زه‌مه‌نه‌ ده‌کات، قبوڵیشی نیه‌ ئه‌من به‌و بڵێم تۆ روانینه‌که‌ت بۆنی کلتوری سوپای عێراقی لێدێت. به‌س ئه‌و به‌گژ نیکۆلایی کازانزاکیدا ناچته‌وه‌ که‌ ده‌ڵێت بۆیه‌ چومه‌ چیا تا که‌رامه‌تی و کبریای خۆم بپارێزم، به‌س له‌ده‌می منداڵه‌ هه‌ژارێکی کوردی پێ نه‌زانیه‌...
با مێژوو به‌ واقیع و ڕاستگۆیی بخوێنینه‌وه ، ئه‌قلیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌مان ئه‌و ئه‌قلیه‌ته‌یه‌ که‌ میسرو ئوردن ویه‌مه‌ن و سوریا و چه‌ندان ولاتی دیکتاتۆیتری پێ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت خۆ ئه‌وان له‌ شاخ نه‌بوون ،پێویست ناکات سوکایه‌تی به‌و که‌سانه‌ بکرێت که‌ تێکۆشاون له‌ پێناو ئازادی خاک و ولات. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ کوردیه‌ به‌دڵنیایه‌وه‌ خه‌ونی تاکی کوردنیه‌، به‌ڵام وشیاریه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی دروستی کردوووه‌، خۆی چاوی له‌که‌م و کوڕیه‌کانی پۆشیوو،ئه‌و کاته‌ی به‌ده‌یان تێکۆشه‌رو ئازادیخوازی جوان چه‌که‌که‌ی فڕێدا ئه‌و ڕۆشنبیره‌ی که‌ هه‌یه‌تی به‌ناوی رزگارکردنی ئه‌زمون پشتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی گرت ئێستاش كه‌ ده‌یه‌وێت لایبدات بێگومان سه‌خته‌ میلیشیایه‌کی حزبی دروستکردووه‌ و توانایه‌کی ئابووری چاک و پشتیوانه‌ ده‌ره‌کیه‌ که‌ش جێگاکه‌ی قایمکردووه‌. به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌وروبه‌ر سه‌لماندیان که‌ راسته‌ ئه‌نجامێکی خوێناوی هه‌یه‌ به‌س ده‌بێت بڕۆن.
بۆیه‌ ئه‌من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م که‌ به‌ڵێ خه‌باتی چه‌کداری هه‌ڵه‌ی زۆر بوو زۆرشت هه‌بوو ده‌با وانه‌کرابا............
ئێمه‌ ئه‌و کاته‌ به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ر تێکۆشانمان ده‌کرد،هه‌موو ئه‌لته‌رناتیفێکی به‌رامبه‌ر ئه‌ومان پێ باشبوو(ده‌سه‌ڵاتێکی خۆماڵی جا هه‌ر چی بێت)هه‌ڵه‌بوو ....به‌ڵێ هه‌ڵه‌بوو.....به‌س خوێندنه‌وه‌ له‌کاتی جه‌نگ وماڵوێرانی جودایه‌،له‌وه‌ی له‌که‌ناری ده‌ریایه‌ک دانیشی وبه‌ئاسوده‌یی قاوه‌بخۆیته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی ڕویانداوه‌ بخوێنیته‌وه‌..
به‌ڵام وه‌ره‌ تۆ ئه‌لته‌رناتیفێکیترم پێ بڵێ له‌و کاته‌ ؟ ئه‌وه‌ به‌شێک له‌ ڕاستی تێدایه‌ که‌ ئێمه‌ خه‌باتی چه‌کداریمان وه‌ک نه‌ریتێک وه‌رگرتووبوو ئه‌و کات،(ئه‌گینا ئێستاش خه‌لک نارازیه‌وه‌ وبۆ ناچێته‌ چیا). یا خود ئه‌و تێکۆشرانه‌ی که‌ دژی خه‌باتی چه‌کداری بوون چیان کرد بۆ مێژووی خۆیان و گشتی؟. وه‌ک گوتم روداو هه‌یه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ براده‌ران تائێستاش باسی هه‌ندێک که‌س ده‌که‌ین له‌ کاتی شۆرش ده‌با دادگایی بکرابانه‌(هیوادارم کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئێمه‌ بگاته‌ ئه‌و راده‌ ووشیاریه‌ داوایی داگایی تۆمار بکات له‌سه‌ر هه‌موو تاوانبارێک.).به‌لام نابێت تۆ بێیت کاری له‌سه‌ر ریسواکردنی ئه‌و هه‌موو خه‌لک وقوربانیه‌ بکه‌یت، ئه‌وانه‌ی دوێنێ خه‌باتیان له‌ پێناو رزگارکردن خاک و گه‌ل ده‌کرد ئه‌وانه‌ ئێستا خه‌باته‌که‌یان دیاره بۆ چیه‌.......... مێژووی سه‌ده‌ی بیست پێمان ده‌ڵێت ئه‌قلیه‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ که‌سه‌ی به‌ناو پێشڕه‌واتی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیان ده‌کرد چاره‌نوسی ئه‌و میله‌ته‌یان به‌و ڕۆژه‌ گه‌یاند،حه‌سه‌ن عه‌له‌وی که‌ که‌سایه‌تیه‌کی زۆر نزیکی حزبی به عس بووه‌ له‌ کتێبی ته‌واو نهێنی ده‌ڵێت " له‌ 1970 سه‌دام رازیبوو تا نزیک به‌غداش بداته‌ کورد به‌مه‌رجێک کورد شه‌ڕی له‌گه‌ڵ نه‌کات، جا ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ی به‌ دبه‌خت توانایی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و باره‌ی هه‌بووبێت که‌ پێشڕه‌وه‌که‌ی نه‌ی بوو بێت.
ئێمه‌ هه‌روا خه‌بات ده‌که‌ین تۆ سه‌یر بکه‌ به‌ده‌یان نوسینی خراپ وزانیاری نادروست بڵاوده‌کرێته‌وه‌ به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژی ده‌سه‌ڵاته‌ چاوی لێده‌پۆشین بۆ ؟ ئه‌من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م که‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ جوانی تێدا نه‌مایه‌ و وا به‌ده‌ستی خۆی گۆڕبۆخۆی هه‌ڵده‌که‌نی. به‌س ئایه‌ بایکۆتکردنی خوێندن دروشمێکی نه‌ خوێنده‌وارانه‌ نیه‌؟ئه‌دی دوێنێ نه‌بوو ده‌سه‌ڵاتمان سه‌رکۆنه‌کرد له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ قێزه‌وه‌نه‌ی که‌ یه‌کیتی قوتابیانه‌که‌ی زانکۆی داخست.ئاخر هه‌موو که‌س ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانێت دابڕانی قوتابی له‌ خوێندن بۆ ڕێژه‌یه‌ک ده‌بێت به‌ یه‌کجاری،دوایی که‌ی ده‌سه‌ڵات باکی به‌وه‌ بووه‌ که‌ خه‌ڵک نه‌خوێنێ. پشت به‌ستن به‌ ئیسلامی سیاسی ناچێته‌ خانه‌ی خۆکوشتن؟ باشه‌ بۆ ده‌یکه‌ن؟که‌ هه‌موو که‌س ئه‌و ڕاستیه‌ چاک ده‌زانێ که‌ کورترین پێناسه‌ بۆ ئیسلامی سیاسی قبول نه‌کردنی ئه‌وانیتره‌ وله‌ناوبردنیانه‌(تکایه‌ دینداری نه‌ک قه‌ده‌غه‌نه‌کراوه‌ به‌ڵکو پشتیوانیه‌کی چاکیشی لێده‌کرێت له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵات). گیانه‌ به‌س دوومانگه‌ خۆپیشاندان کراوه‌ هه‌موو ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن به‌ ئه‌هلی وحزبی بۆنی خوێن وبارودوو وجون وسوکایه‌تی و هتد... لێدێت.
نه‌ک باسی مافی ئافره‌ت ونه‌ په‌روه‌ده‌کردنی منداڵ ومه‌ترسیه‌کانی ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر منداڵ و نه‌ئه‌ده‌ب و...........و هتد
ئه‌وه‌ی باس ده‌کرێت شه‌ڕ و ............شه‌ڕ ......... پێم ناڵێن بۆ ؟ ئه‌ی ئێمه‌ ره‌خنه‌مان له‌ ڕابردوو نه‌گرت که‌ ئه‌و جاره‌ وریابین... وشیارکردنه‌وه‌ له‌ ملمڵانێ دانه‌بڕین.........به‌ س کوا؟؟؟؟.به‌ڵێ ده‌سه‌ڵات هه‌موو شتێکی ناشیرنکردوه‌ و گوێ له‌که‌س ڕاناگری ،به‌س ئێمه‌ش توشی هه‌مان ده‌ردبووین.ئه‌وه‌نیه‌ به‌سۆز ڕوداوه‌کان ده‌خوێنینه‌وه‌ و قسه‌مان تا ئێستاش له‌سه‌ر ئازایه‌تی شوێنێکه له‌شوێنێکیتر و به‌بێ گوێدانه‌ هۆیه‌کان،ئه‌دی ئه‌وه‌نیه‌ خه‌ڵکێک هێنده‌ی ئاگاداری کوچه‌و کۆڵانی وڵاته‌ ‎عه‌ره‌بیه‌کانه‌ ئاگاداری ناوچه‌کانیتری وڵاته‌که‌ی خۆی نیه‌ و که‌چی سه‌ره‌تا نوسینه‌که‌شی به‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات که‌ کوردستانیه‌.
له‌جیاتی ئه‌وه‌ی قسه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یه‌ک بکات دێت روحه‌ قێزه‌وه‌ن وشارچیه‌که‌ی خۆی نیشان ده‌دات،ئاخر من ته‌واو له‌وه‌ دڵنیا بوومه‌ که‌ هه‌ر که‌سێک ئه‌و پرسیاره‌ بکات بۆنی شارچیه‌تی لێدێت که‌ بۆ هه‌ولێر ڕاناپه‌ڕی،یه‌که‌م بازنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆی نیشانده‌دات و دووه‌م ئاگاداری وگرنگی نه‌دانی به‌ به‌شه‌کانیتری ولاته‌که‌ی خۆی نیشانده‌دات(به‌ڵێ سه‌ره‌تا هه‌ولێر وا نیشاندرا که‌ مه به‌‌ستیان ده‌سه‌ڵاتی پارتیه‌ به‌س به‌داخه‌وه‌ زوو بازاڕی شارچیه‌تیان پێ گه‌رمکرد) ئه‌وه‌ ئه‌و ئه‌قلیه‌ته‌ که‌ ئێمه‌ هه‌مانه‌و سیاسه‌تی پێده‌که‌ین و به‌داخه‌وه‌ وا منداڵه‌کانیشمانی پێ په‌روه‌رده‌ ده‌که‌ین،ئه‌رێ ده‌بێت له‌ هه‌شتایه‌کان چۆن بووبین له‌کا تێکدا هه‌ر کوردی و که‌مه‌ک عه‌ره‌بیمان ده‌زانی؟!؟!؟!.ئێستا بڕۆ سه‌یر بکه‌ له‌ هه‌ر شارێکی گه‌وره‌ی ئه‌وروپی که‌ پڕه‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ی کوردی و که‌مینه‌یه‌کی خه‌ڵکیش هاتووچۆی ده‌کات وئاخر ئێمه‌ کلتووری غوربه‌تیشمان تێکدا.‌
ئێمه‌ ئه‌و خوێندنه‌وه‌ی که‌ تائێستا بۆ ڕاپه‌ڕینی 91 مان هه‌یه‌ ،که‌بریته‌ له‌ خوێندنه‌وه‌یه‌کی لوکالی و ناوچه‌گه‌ری و شارچیه‌تی و ئیشکردنی له‌سه‌ر جیاوازیه‌کان . هه‌مان لێکدانه‌وه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ بۆ ئه‌و ڕوداوانه‌ی دوایی ،بێ ئه‌وه‌ی دانیشین و قسه‌ له‌سه‌ر ده‌سکه‌وته‌کان بکه‌ین و ، گه‌ر هه‌وڵی لێک نزیک بوونه‌وه‌ بده‌ین و ده‌سه‌ڵات به‌ به‌ناو ئۆپۆزسیۆن داغ نه‌که‌ین و نه‌یه‌ین پارتی و یه‌کێتی بگۆڕینه‌وه‌ به‌ گۆڕان و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ،ئه‌و مه‌رج و ئامانجانه‌ی که‌ هه‌مانه‌ ده‌بێت هه‌مووان بگرێته‌وه‌ ،ئه‌و ئه‌قلیه‌ته‌ که‌ توانایی به‌ڕێوه‌بردنی ولات وجێگرتنه‌وه‌ی نیه‌ بۆ بمینێ؟با هه‌روا نه‌بین سه‌ره‌تایی هه‌ڵستانه‌وه‌مان بۆنی نسکۆ و تێکشکانی مرۆڤی کوردی لێنێ.
خه‌ڵکێ زۆر پێی وایه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ به‌ گوتارێکی نه‌ته‌وه‌یی ڕزگار ده‌بێت،ئه‌من ناڵێم مه‌حاله‌، به‌س به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ مرۆڤ به‌گشتی ده‌یبینێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ وه‌ک تاک وێرانین و ئیش له‌سه‌ر چاره‌سه‌ره‌کان ناکه‌ین وئالۆزی ده‌که‌ین.
قوناغه‌کان گه‌رچی به‌ ئازار وماڵوێرانی ده‌ڕۆن،ده‌سه‌ڵاتێکی خۆماڵی که‌ خه‌ونی زۆرینه‌ بوو،هه‌ر له‌ سه‌ره‌تایی ده‌سه‌ڵات وه‌رگرتنیه‌وه‌ ده‌ستده‌کات به‌ له‌باربردنی ئه‌و خه‌ونه‌و قێزه‌وه‌نکردنی خۆی،تا ده‌گاته‌ ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌ جیاتی کارو کرده‌وه‌ چاکه‌کانی پارێزگاری لێبکه‌ن،ئه‌وه‌ ده‌یبینین به‌ خۆی تۆپ و ده‌بابه‌کانی ده‌روازه‌ی مێژوو گرتووه‌ و نایه‌ڵێت لاپه‌ڕه‌یه‌کتر بکرێته‌وه‌. وه‌ک گووتم ده‌سه‌ڵات ڕسوابوونی خۆی به‌ هه‌موو کوچه‌ وکۆڵانه‌کانی شار هه‌ڵواسیوه‌ .خه‌لک و ده‌سه‌ڵات متمانه‌یان پێکه‌وه‌ نه‌مایه‌،به‌س کوا ئه‌و هێزه‌ی که‌ ده‌توانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ کۆ بکاته‌وه‌ ؟
ئه‌وه‌ی زه‌مه‌نی هه‌شتاکانیشی به‌بیر نه‌یێت وکه‌کۆمه‌ڵگایی کوردی وبزوتنه‌وه‌ی کوردی له‌چ بارودۆخێکدا بوون وپه‌یوه‌ندی خه‌ڵک به‌ جیهانی ده‌روه‌ و،ده‌کرێت له‌ ئاڵۆزی ئێستا بگاته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ که‌ زۆر سه‌خته‌ به‌رگریکردن له‌ میله‌تێکی ئه‌وها.
که‌ ویستی گۆڕان وخۆ به‌ شارستانی بوونی نه‌بێت...........ئاسایه‌ له‌ جیاتی تاوانباران دادگایی خه‌لکه‌ ئازادیخوازه‌کانی بکات،که‌ هه‌ر چۆنێک بێت به‌رامبه‌ر زۆردارو سته‌مکاران وه‌ستانه‌وه‌.

[email protected]